یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/02/2011 : 13:42:55
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ فه‌تواكه‌ی د. عبدالكریم زیدان بێت عه‌ره‌ب سه‌د سال زیاتره‌ له‌ دین هه‌لگه‌راونه‌ته‌وه‌!!
كاتێك ئه‌و فه‌توایه‌م خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر زاری زانای گه‌وره‌ی عێراقی د. عبدالكریم زیدان بلاوبۆوه‌ و تێیدا هاتووه‌ دابه‌شكردنی عێراق و جیابوونه‌وه‌ لێی حه‌رامه‌و نابێ ڕێ به‌ هیچ هه‌رێم و ده‌وله‌تێكی تر بدرێت له‌ سه‌ر خاكی عێراق دروست بكرێت، زۆر به‌لامه‌وه‌ قورس و مایه‌ی نیگه‌رانی بوو، بێگومان ئه‌گه‌ر ناوبراو وه‌ك كه‌سێكی به‌نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌ب و وه‌ك هه‌لویستیكی سیاسی ئه‌و لێدوانه‌ی بدابا ئاسایی بوو، به‌لام كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ به‌ناوی فه‌توا دانه‌وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه‌ و حوكمی شه‌رعی له‌سه‌ر بنیات ناوه‌ و ته‌نانه‌ت به‌لگه‌شی بۆ هێناوه‌ته‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی زۆر به‌ روونی به‌ فه‌توایه‌كه‌وه‌ دیاره‌ بریتیه‌ له‌ جێ ده‌ستی كه‌سانی شۆڤینی و پاشماوه‌كانی رژێمی پێشوو كه‌ توانیویانه‌ بێ ئاگایی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ ئایینیه‌ به‌سالاچووه‌ له‌ واقیع و بارودۆخی عێراق بقۆزنه‌وه‌و بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان به‌ كاری بهێنن.

من وه‌ك مه‌لایه‌ك ئه‌و فه‌توایه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌ و به‌ فه‌توایه‌كی شه‌رعی و دروستی نازانم ، چونكه‌ ئه‌و خالانه‌ی خواره‌وه‌ی وه‌ك له‌كه‌یه‌ك تێدا به‌دی ده‌كه‌م:

یه‌كه‌م/ عێراقی ئه‌مرۆ ولاتێك نیه‌ له‌ژێر حوكمی خیلافه‌تی ئیسلامی دا بێت و ئیمام و پێشه‌وای شه‌رعی موسلمانان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یعه‌ت و شورا حوكمی بكات تا جیابوونه‌وه‌ لێی له‌ رووی شه‌رعه‌وه‌ حه‌رام بێت.

دووه‌م/ عه‌ره‌بی عیراق چه‌نده‌ پابه‌ندی ئیسلامن، كوردو دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌وه‌ زیاتر پابه‌ندن پێیه‌وه‌، له‌ ئێستاو رابردووشدا قوربانی زۆریان بۆ داوه‌. خه‌لكی كوردستان نایانه‌وێ له‌ عێراقێكی ئیسلامی جیا ببنه‌وه‌ و بخرێنه‌ سه‌ر ولاتێكی كافرستانی، به‌لكو ده‌یانه‌وێ‌ له‌ ولاتی خۆیان دا به‌ سه‌ربه‌خۆیی ژیان ببه‌نه‌ سه‌رو دینداری خۆشیان بكه‌ن.

سێ یه‌م/ له‌ هیچ ده‌قێكی قورئان و فه‌رمووده‌ی پیرۆزدا نه‌هاتووه‌ كه‌ ده‌بێ سیسته‌می سیاسی له‌ ولاتی ئیسلامی دا مه‌ركه‌زی بێت، به‌لكو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌بینین، ئه‌وه‌تا له‌ نامه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بۆ پاشاكانی سه‌رده‌می خۆی هاتووه‌: موسلمان بن سه‌لامه‌ت ده‌بن و پاشایه‌تیه‌كه‌شتان بۆ خۆتان، واته‌ پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) جگه‌ له‌ ئیمان هێنان داوای هیچی تری لێ نه‌كردوون، به‌لكو رازی بووه‌ وه‌ك جاران خۆیان حوكمی خۆیان بكه‌ن .

چواره‌م/ ئه‌و فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌ی ئه‌و به‌به‌لگه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ (فَمَنْ أَرَادَ أَنْ يُفَرِّقَ أَمْرَ هَذِهِ الْأُمَّةِ وَهِيَ جَمِيعٌ فَاضْرِبُوهُ بِالسَّيْفِ كَائِنًا مَنْ كَان) رواه الإمام مسلم . به‌لگه‌یه‌ له‌سه‌ر خۆی نه‌ك به‌لگه‌ بێ بۆی، مانای فه‌رمووده‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌: هه‌ركه‌سێك ویستی ئاژاوه‌و ناكۆكی بخاته‌ ناو كاروباری ئه‌م ئوممه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌موو ئوممه‌ت یه‌كپارچه‌و كۆكن ئه‌وا به‌ شمشێر دژی بوه‌ستنه‌وه‌ جا هه‌ر كه‌سێك بێت، واته‌ شه‌ڕی له‌گه‌ل بكه‌ن .

وه‌ك ده‌بینین فه‌رمووده‌كه‌ باسی حاله‌تێك ده‌كات كه‌ له‌مرۆدا بوونی نیه‌، باس له‌و كاته‌ ده‌كات كه‌ هه‌موو موسلمانان به‌ یه‌ك ده‌نگ كه‌سێكیان هه‌لبژاردبێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به‌خه‌لیفه‌ ئه‌وجا له‌ولاوه‌ یه‌كێك بێ داوای خیلافه‌ت بكات و ئاژاوه‌ بنێته‌وه‌، بێگومان نه‌ عێراقی ئه‌مرۆ ده‌وله‌تی خیلافه‌ته‌و نه‌ كوردستانیش داوای خه‌لیفه‌ی دووه‌می كردووه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌یه‌ حاله‌تێكی جیاوازه‌ و هیچ لێك چوونێكی له‌گه‌ل ئه‌و بارودۆخه‌دا نیه‌ كه‌ فه‌رمووده‌كه‌ی بۆ گووتراوه‌، له‌ عیراقی ئه‌مرۆدا یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر هیچ شتێك نیه‌ تا بلێین كورد ئه‌و یه‌كده‌نگی و یه‌كریزیه‌ی تێك داوه‌ .

له‌كۆتاییدا ده‌لێم: ئه‌گه‌ر جه‌نابی دكتۆر به‌و پێوه‌ره‌ی بۆ كوردو (باكوری عێراقی) پێواوه‌ بۆ عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تریشی بپێوێ ئه‌وا ده‌بێ عه‌ره‌ب سه‌د سال زیاتر پێش ئیستا له‌ ئیسلام هه‌لگه‌رابنه‌وه‌و به‌ قه‌ولی ئه‌و مورته‌د بووبنه‌وه‌، ده‌بوو جه‌نابیان ئه‌وه‌ بزانێ ئه‌گه‌ر كورد ئه‌مرۆكه‌ سه‌د سال دوای نه‌مانی خیلافه‌تی ئیسلامی داوای سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ ده‌كات له‌ ده‌وله‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌گه‌زپه‌رست كه‌ به‌درێژایی مێژووی تازه‌ هه‌ر سته‌م و نادادی به‌رامبه‌ر كردووه‌، به‌لام عه‌ره‌ب زۆر به‌ر له‌ ئێستا، وه‌ختێك كه‌ هێشتا خیلافه‌ت مابوو خۆیان جیا كرده‌وه‌و باكوری ئه‌فریقایان له‌ خیلافه‌ت دابڕی، هه‌ر ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ كه‌ ئه‌و به‌ میراتگری خیلافه‌تیان ده‌زانێ به‌ پاڵیشتی ئینگلیز ولاتی حیجازیان له‌ ده‌وله‌تی خیلافه‌ت جیا كرده‌وه‌، دوای رووخانی خیلافه‌تیش له‌ نێو خۆیاندا نه‌یان توانی له‌ چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وله‌تدا بمێننه‌وه‌ و زیاتر له‌ بیست ده‌وله‌ت و ده‌وله‌تۆچكه‌یان دامه‌زراند و هێنده‌ی تر ولاتی موسلمانانیان پارچه‌ پارچه‌ كرد، بۆیه‌ ده‌لێم به‌ قسه‌ی دكتۆر بێت عه‌ره‌ب سه‌د سال زیاتره‌ له‌ دین هه‌لگه‌راونه‌ته‌وه‌، ده‌بوو جه‌نابی له‌وانه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات ئه‌و جار لۆمه‌ی خه‌لكی تر بكات .
yasinwarty@yahoo.com