ئه‌و كه‌سه له هه‌موو كه‌سێك زیاتر جێی به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه كه گالته‌ى پێبكرێت و به‌خۆی نه‌زانێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى گالته‌ی پێ ده‌كات نه‌یارو دژه ره‌وتی ئه‌و كه‌سه بێت ئه‌وه خراپتر، ئه‌دی ئه گه‌ر ئه‌و نه‌یاره توانی دوو دانه له نه‌یاره‌كانی كۆ بكاته‌وه و به‌گژیه‌كیان دا بكات و به‌خۆشی له دڵه‌وه پێیان پێبكه‌نێ و بیان كاته گالته جاری به‌رده‌م جه‌ماوه‌رو بینه‌رانى خۆی؟ ئه‌وه خراپیه‌كه‌ى هه‌ر باس ناكرێت .
ئه‌و حاله‌ته‌ى سه‌ره‌وه ته‌واو له‌گه‌ل حالی هه‌ندێك له‌و مامۆستا ئایینیانه یه‌كده‌گرێته‌وه كه ناوبه‌ناو ده‌بنه میوانی كه‌ناله ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و له‌سه‌ر بابه‌تێكی ئالۆزو یه‌كلانه‌كراوه به‌گژ یه‌كتردا ده‌چن .
یه‌كێك له نموونه زیندوه‌كانى ئه‌و حاله‌ته هه‌ردوو میوانه‌كه‌ى به‌رنامه‌ى (كه‌وانه) ی كه‌نالی ئاسمانی گه‌لى كوردستانن كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بینین و نه‌بینینی جنۆكه به‌گژیه‌كی دا كردبوون ، ئه‌و دوو به‌ریزه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كى خیلافی له‌و جۆره كه زۆر له ئاستی ئه‌وان هه‌ورازتربوو، بۆ ئه‌مرۆی موسلمانانیش باسكردنی هیچ زه‌روره‌تێكى ئه‌و تۆی نیه، ملیان نابوویه به‌ر ملی یه‌كترو هه‌ندێكجار وشه‌ى نه‌شیاویش ده‌كه‌وته نێوانیان .
من دلنیام به‌سه‌دان كه‌سی تر وه‌ك من به بینینی ئه‌و به‌رنامه‌یه دلیان ته‌نگ بووه و هه‌ستی به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌یان به‌و دوو كه‌سه جولاوه‌و ده‌روونیان ئازاری پێگه‌یشتووه .
نامه‌نتیقی ئه‌و جۆره دم به‌دمه‌یه له‌وه دایه كه به‌رنامه‌یه‌ك له ماوه‌ى كه‌متر له كاتژمێرێكدا چۆن ده‌توانێ بابه‌تێكى ئاوا ئالۆزو جیناكۆكی یه‌كلا بكاته‌وه یان به‌رامبه‌ر بینیته قه‌ناعه‌ت؟ ئاشكرایه خاوه‌نى به‌رنامه‌كه له‌وه سودمه‌نده كه فه‌راغیك بۆ كه‌ناله‌كه پر ده‌كاته‌وه، به‌لام بۆ مامۆستاى ئایینى كه خه‌مى گه‌وره‌ى ئه‌و دینه‌كه‌یه‌تى جگه له بریندار كردنى بابه‌ته‌كه‌و به نیوه چلى به‌جێ هێشتنى هیچ خزمه‌تێك ناكات، ئه‌وه جگه له بریندار كردنى هه‌ستى یه‌كتر و دروستكرنى دووبه‌ره‌كى له نێوان خه‌لكى بینه‌ر دا . |