یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت   
مەلا هەندرێن بالیسانی (ابن الشهیدین)
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/03/2015 : 09:46:44
قه‌باره‌ی فۆنت
جه‌ژنی نه‌ورۆزمان پیرۆز بێت‌و تكایه‌ لێمانی حەرام مەكەن

جه‌ژنی نه‌ورۆزمان پیرۆز بێت

(هەندێ كەس لە گەلی كورد بە داخەوە وەك بێگانە پەرستیەك زۆر تێدەكۆشن تا ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌ گەلی كورد حەڕام بكەن)

بە بۆنەی ساڵی نوێی 2715 كوردی‌و هاتنەوەی جەژنی نەورۆز، ئەم جەژنە له‌ خۆم‌و هه‌موو كوردێكی دڵسۆزو نیشتیمان پەروەر پیرۆز دەكەم‌و هیوادارم ئەم رۆژە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ كوردستان‌و گشت كوردێكی دڵسۆزو كۆتایی هاتنی نەهامەتی‌و ناخۆشیەكان، ساڵی ئاییندە ئەم بۆنەیە لە ناو دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی پیرۆز بكەین.

ئەم رۆژە لای منی رۆڵەی پێشمەرگە‌و شەهید‌و كوڕی شاخەكانی ئەم كوردستانە بریتییە لە رۆژی سەركەوتن بە سەر زوڵم‌و ستەم‌و زۆرداری‌و سیمبوڵی به‌رخودان و به‌رگرییه‌ و رۆژی نوێ بوونه‌وه‌ی سروشت‌و گەڕانەوەی ساڵێكی نوێی كوردییه‌، ئەو قسەو پڕوپاگەندانەش كە دەڵێن ئاگری تێدا دەپەرسترێ‌و بۆنەی ئاگر پەرستیە هەموو قسەكان بە فلسێكی سووتایی نایێ لای من، چونكە لە چەندەها ساڵی رابردوو كەمن لە ناو ئەم گەلە دەژم تا ئێستا نەم دیوە هیچ كەسێ وەك پیرۆزی‌و ئاگرپەرستی ئەم جەژنە پیرۆز بكەن، بەڵكو وەك بۆنەیەكی نەتەوەییەو هیچ تر.

هەموو جەژنەكانی نەورۆزیش یادگاریەكانی رۆژانی نەورۆزی پێش شەهید بوونی باوك‌و دایكی خۆمم دێنێتەوە یاد كاتێ لە شاخ بووین نەورۆز گڕوو تینی زیاتری پێ دەبەخشین‌و گۆرانی حسن زیرەك كە دەی گووت:

ئەم رۆی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە

جەژنێكی كۆنی كوردە بە خۆشی‌و بە هاتەوە

-

پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن‌و گرین

نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین

شەوق‌و زەوقێكی زیاتری كوردانەی دەكردینەوە بەرو ئێستاش پێویستمانە بگەرێینەوە ئەو سەردەمە، چونكە وەك ئەو كات دوژمن هەر دوژمنەو رۆژانەش رۆڵەكانمان شەهید دەكرێن.

بێگومان گەر وەك ئاگرپەرستی ئاگرەكە بكرێتەوە ئەوە حەرام دەبێت بەڵام من هیچ كاتێ لە ناو ئەم گەلە ستەمدیدەیە هەستم بەوە نەكردووەو، وازیش بێنە لە مێژوو چۆن بووەو چی بووە ئێستا گرنگە كە رۆژێكی نەتەوەیییە وەك هەموو نەتەوەكانی تر كە رۆژێكی نیشتیمانیان هەیە ئەوەش رۆژی نەتەوەیی كوردستانە.

بە دڵنیاییەوە دەڵێم: گەر ئەم بۆنەیە هی نەتەوەیەكی وەكو عەرەب بوایە بۆ نمونە حەرامیش بوایە بۆ خۆیان حەڵاڵیان دەكرد‌و هەندێ خەڵكی كوردی لای خۆشمان دەهۆڵیان بۆ دەكوتا، هەر ئەوەشە وای كردووە بە داخەوە زۆر تێدەكۆشن وەك بێگانە پەرستیەك تاكو لە گەلی كوردی حەڕام بكەن‌و كوردایەتی لە یاد بكەین‌و بچینە قالبی نەتەوەیەكی تری غەیری كورد !!، كەچی حەرام كردن‌و حەڵاڵ كردن مافی خوایەو ئەم جەژنە نەتەوەییە هیچ دەقێكی حەرامی لە سەر نەهاتووەو لە بازنەی مباح‌و حەلاڵ دایە.

لە خوای گەورەش داواكارم خەڵك‌و خاك‌و پێشمەرگە‌و پارێزەرانی كوردستانمان سەركەوتو بكات‌و بیان پارێزێ‌و. پلەی شەهیدانمان بەرزبكاتەوەو شیفای بریندارەكانیشمان بنێرێ‌و دوژمنانی گەلی كوردیش ریسواو سەر شۆڕ بكات.

- م هندرێن بالیسانی– تاقانەی ئەنفال 20/3/2015.

ئەوەی گومانی لە حەڵاڵی ئەم بۆنەیه‌ هەیە با بفەرمووێ بۆ خوێندنەوەی فەتوای لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان له‌ سه‌ر جەژنی نه‌ورۆز كه‌ ئەمە دەقەكەیەتی:
(  نەورۆز جەژنێكێ نەتەوەیی گەلی كوردستانە، نیشانەی سەركەوتن و كۆتایی هاتنە بە زوڵم و ستەم و زۆرداری لە مێژووی نەتەوەكەماندا، تا ئاشكرای بكات كە گەلێكی سەربەخۆی خاوەن ناسنامەی خۆیەتی، و پەیوەندی بە بیروباور ( العقیدە ) و پەرستشەكان ( العبادات ) نیە.
بۆیە ئێمە لە روانگەی فەرموودەكانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، وە بۆچوونی زانایان بە دروست و رەوای دەزانین‌و، شتێك نییە دژایەتی هەبێت لەگەڵ ئایین و بیروباوری مسوڵمانان، لەبەر ئەم هۆیانە:
1-
یاسایەكی فیقهیمان هەیە كە دەڵێ‌: (( الأصل في الاشياء الاباحة)) واتە: ئەسڵ و بنەرەت لە هەموو شتێكدا رێ پێدان و درووست بوونە مادام دەقێكی وەها نەبێت كە قەدەغەی بكات.
2-
هەموو گەل و نەتەوەیەك لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامیدا رۆژێكیان تەرخان كردووە بۆ خۆشی و ناوییان لێناوە جەژنی نیشتیمانی.
3-
پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی (( لكل قوم عيد وهذا عيدنا )) رواه البخارى و مسلم، واتە: هەموو گەل و نەتەوەیەك جەژنێكی هەیە ئەمەش جەژنی ئێمەیە كە مەبەست پێی جەژنی قوربان بوو.
4-
لە روانگەی شەرحەكانی (( فتح الباري و عمدة القارى، و إرشاد الساري )) بۆمان دەردەكەوێت كە مەبەستی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) جەژنی ئاینی بووە نەك جەژنەكانی تر، چونكە پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) دانی بە جەژنەكانی تر داناوە وە بەوەی دەفەرموێ ( لكل قوم عید ) بۆ هەموو نەتەوەیەك جەژنێك هەیە، جەژنی ئیسلامیش جەژنی رەمەزان و قوربانە، وە هیچ دژایەتیەك نیە لە نێوان جەژنەكان وەك جەژنی ئاینی كە عیبادەت بێت كە هەر ئەم دوانەیە و ئەوانی تر كە عادەت و نەریتە.
5-
هیچ دەقێك لە قورئان و فەرمودەدا نییە كە رێگە نەدات بە بۆنەكان بگووترێت جەژن وەك جەژنی دایك و جەژنی ئافرەتان، جەژنی نەتەوەیی و نیشتیمانی، لەم بارەوەیەش ماموستای زانا و گەورە مامۆستا عبدالكریم الدبان لە گۆڤاری ( التربية الاسلامية ) لە وەڵامی ناونانی بۆنەی نەورۆز بە جەژن فەرمویەتی: (( اما تسميته عيدا فليست حراما ولا مكروهة إلا إذا ان ذالك اليوم عيد وضعه الشارع )) واتە: ناوبردنی بە جەژن حەرام نیە و مەكروهیش نیە، بەلكو لە كاتە حەرام دەبێت كە ئەو جەژنە بە جەژنێكی ئاینی بزانیت و باوەری وابێت كە لەلایان خواوە دەست نیشان كراوەو دانراوە.
6-
هەر بۆیە هەرگیز نەتەوەی كورد باوەری وا نییە كە خوای گەورە رۆژی نەورۆزی بە جەژن بۆ ئێمە دانابێت، بەلكو خۆمان وەكو نەتەوەیەك رۆژی نەرۆزمان وەك جەژنێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ خۆمان داناوە.
7-
وە شتێكی ئاسایە ئێمە وەكو موسوڵمان لە پاڵ جەژنی ئایینی جەژنێكی تری نیشتیمانیمان هەبێت ئیتر بە هەر ناوێكەوە بێت، وە پێچەوانەی هیچ دەقێكی شەرعی صریح و صحیح دا نیە.
8-
ئەمەش كە بە شێوازی ناشەرعی ژن و پیاوێك تێكەڵ دەبن، ئەمە راستە حەرامە و رێگە پێدراو نییە لە شەرعدا بەو شێوەیە، بەڵام ئەم حەرامی (لذاته) نییە بەلكو حەرامێكی (عارضي) یە، و ئامۆژگاری گەنج و لاوە موسڵمانەكانمان بكەین لە سەر خراپی تێكەل بوون بەم شێوەیە و رێنمونیان بكەن.
9-
لە سالی 1970 زانایانی كوردستان هەریەك لە: (( م.شێخ محمدی خال، و م. مصطفی نجیب قەرەداغی، و م. عبدالحمید ئەتروشی، و م. شێخ محمد ی قەرەداغی، و م. سید حسن لە كەركووك، و م. ملا عبدالله چروستانی، و م. ملا عبدالرحیم پەرخی، و م. ملا عبدالسلام ))فتوایان داوە كە نەورۆز بۆنەیەكی نەتەوەیی كوردەو ئاگری نەورۆزیش ئاماژەی سەركەوتنی شۆرشی نەتەوەیەكە بە سەر زولم و ستەم دا، نەورۆزیش سەری سالی نوێی كوردیە، خۆی لە خۆیدا بۆنەیەكی رەوایەوە ئەگەر شتی نا ئاسایی و نا پەسەندیش – خوا نەخواستە – لە هەر بۆنەیەك رووبدالت نابێت بەم هۆیە بۆنە و جەژنێكی نەتەوەیی گەلەكەمان لە كەدار بكەین.
یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان)

- فیسبوك:

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=752610501518941&set=a.109210685858929.18247.100003099940214&type=1

 

----------

:لینكی فەتوا:

http://zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26412