یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات   
مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/03/2020 : 16:29:39
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیسراو معراج و کۆرۆنا
کاتێک لەدوورەوە دەریایەک دەبینی بێگومان زۆربەکەمی بیرت لەو جۆگەو روبار و دەریاچانەهەیە کە یەکیانگرتووە ودواجار ئەو دەریایەن پێکهێناوە، لێرەوە بینین زۆرجار بەتەنها مەبەست نییەو زۆرجاریش پەند ئامێز نییە، ئەوەگرنگە کە بەبیرکردنەوە پێدەگەی کاتێک بیرت لە لای دڵۆپ دڵۆپی بارانەو هەموو جۆگەو روبارەکانت لە زەیندایە ئەوکاتە ئیتر گرنگی پەندو وانەکانت بۆ دەردەکەوێت، ئەوەی بەتەنها بەڕواڵەت دیارە هەر لە خۆیەوە نەبووەبەوە وئامادەیە لەبردەستدا، لەسەر هەموو ئامانەشدا گەیشتنە بەبینینی قودرەتی پڕ میهرو سۆزی خوایی بۆ بەندەکانی، بۆیە زبان و دڵ و دست و چاو هۆش بیر یاخود بڵێن هێزی بینین و بیستن و ساوین و بۆن و چەشتن هەموویان وەک جۆگەوان لەوانەوە روپارو پاشان دەریای یەقین بەرپادەبێت، ئەوەی ڕۆژانە یەک یەک لە گوفتار و کردار دەینوێنی لە چاکە یان لەخراپە دواجار دەبێتە کێوێک یان بەهۆیانەوە دەگەیتە کامەرانی ڕاستەقینە یان خوا پەنامانبدات سەرەنجامی بەدو خراپ یەخت دەگرێت، بۆیە هیچ چرکەیەک لە ژیان و تەمەن بێ بەها و نرخ نییە، گرنگە نەهێڵین بەبێ بەهاو بێنرخ وەختەکانمان بڕوات. ئەگەر تەنها بەیەک (ذكر)یش بێت با توێشوی چاکەی گوفتارەکانمان بگەێنینە لوتکە وزمانمان بە(سبحان الله) پارابکەین، سوبحانە اللە لە دەسەڵاتی خوا بکەینە ویردی سەر زارمان، لەکاتێکدا خوای گەورە لە سورەتی (الاسراء) بەوشەی( سوبحانە) سەرنجمان بۆ رووداوێکی گرنگ ڕادەکێشێ کە ئەویش شەورەوی و میعراجە بە بەندەیەکی خۆی میوانداری کردنی پێغمەمبەر(صل الله علیه وسلم) بۆ مەلەکوتی نەبینراوی خۆی ، بەم هەواڵە مرۆڤایەتی سەرسام کردووە بۆ تێگەیشتن لە لەدەسەڵاتی خوا و تەسلیم بوون بە قودرەتی خوا پێویستمان بە سوبحانە اللە بۆیە دەفەرمووێت: [سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ]
خوای باڵا دەست ویستی ئاوایە ئێمە لەڕێگەی بیرکردنەوە بگەینە ئەوەی کە جێگەی سەرسورمانەو کە مرۆڤ گەیشتە ئەو ئاستە لەبیرکردنەوە ئیتر لائیرادی دەستەوسانی خۆی بۆ دەردەکەوێت و پڕ بەزار و بەیەقینێکی تەاوەوە دەڵێت: ( سوبحانە اللە)، دیارە کە لە ئەمڕۆدا مرۆڤایەتی دەستەسان بووە لەبەردەم مەترسی ئەو مەخلوقە نەبینراوە وردەی خوا کە جیهانی گیرداوە و هەموو هێزی مرۆڤی پەک خستووە گەیشتوینەتە بنبەست، ئێتر دەبێت چاوەرێ ڕەحمی خوابکەین و بڵێن (سوبحانە اللە ) ئەم دان بێنانەش لەبەردەم گەورەی کاری خوادا کاری ژیران و بیرمەندان و بەئاگایانەنی ناو ژیانی پڕ چەنجاڵی ڕۆژگارە، لەنێوان هاتوهاواری بێمانای بێ ئاگایانی سیتەمی بەڕێوەبردنی گەردونە و ئەوان بیرمەند و ژیر و بەئاگایان سەرقاڵی (سبحان الله سبحان الله)ن، ئەمڕۆ لەهەموو ڕۆژێک زیاتر سەلمێنەری دەسەڵاتی خوایە، ئەوە خوایە بەندەیەکی خۆی دەعوەت دەکات بۆ ئاسمانەکان و سەروی جیهان، هەر ئەو خوایەشە مرۆڤایەتی سەرسام کردووە بە ڤایرۆسێکی نەبینراوەوە، ئەگەر (۱٤٤۱) ساڵ لەمەوبەر خوا دەسەڵاتی خۆی لەڕێگەی ئیسراو معراجەوە نمایان کردبێ بۆ کەسانێ کە بە هەموو پێوەرێکی ئێستا لەدواوەوەبوون ئەوا ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسێکی نەبینراوەوە سەرنجی تەواوی مرۆڤایەتی ڕادەکێشێ بۆ دەسەڵاتی خۆی، بۆیە بیرکردنەوە دەمانگەێنێتە لوتکەی یەقین لە حزور دەسەڵاتی خوادا. هەزارجار سوبحانە اللە.
کەمال ئەمین گوڵپی.
۲۱/۳/۲۰۲۰
خورماڵ/ (هاوێرگە)ی تایبەت.