یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/04/2020 : 22:14:56
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەحکامی شۆردن و کفنکردنی کەسی مردوو بەکۆرۆنا لە ڕوانگەی فیقهی سەردەمەوە

ئەم کاتەی کە گوزەردەکەین تێدا ڕووبەرووی پێشهاتێکی تازەبووینەتەوە کە دەخوازێت لەروانگەی فیقهی ئیسلامییەوە قسەی نوێ لەباری لێکەوتەکانییەوە بکرێت، کە فیقهی ئیسلامی بە سروشتی زیندیەتی سەرچاوەکانی کە بۆ هەموو پێشهاتێکی نوێ قسەی تایبەتی سەبارەت بەو پێشهاتە نوێیە دەبێت و هەر ئەمەش وای کردووە کە مرونەتێکی تەواو بدات بە فیقهی ئیسلامی، بۆیە ئەرکی بیرمەندان و زانایان و فیقهناسان لە ئەمڕۆدا ئەوەیە کە قسەی تایبەتیان بۆ ئەم پێشهاتانە هەبێت و ئەو مرونەتەی کە لە فیقهی ئیسلامیدا هەیە نیشانی بدەن و ئەحکامی نوێ لە ڕۆشنایی دەقە شەرعییەکانەوە هەڵگۆزن و حوکمی پێشهاتە تازەکە نیشان بدەن، لە ئێستادا کە جیهان گرفتارە بەدەست پەتای کۆرۆناوە و بەردەوام مرۆڤایەتی لەبەردەم زیانە جۆراو جۆرەکانی ئەم پەتایە گیرۆدەبووە، ئەگەر نمونەی کوردستان وەربگرین  دەبینین بە سەدان بەرکەوتەی کۆرۆنا هەن و لەزۆرێک لەوڵاتاندا بەهەزران بەکەوتەو گیان لەدەستدانیش هەن، سەرجەم کاروبارە بازرگانی و جموجوڵە ڕۆشنبیرو کۆمەڵایتییەکان و کۆبوونەوە لە شوێنەگشتییەکان  بگرە مزگەوت و تەواوی پەرشتگاکانی سەرجەم دیانەتەکانی تر داخراون و ئەگەر زۆرمان نەگوتبێت لە حەوت ملیار نەفەری سەرزەوی لەوانەیە شەش ملیاری خۆی(هاوێرگە) کەرەنتینەکردبێت و لەماڵەکانیا مابێتەوە، لەم بەرکەتانە بێگومان حاڵەتێک هاتووەتە پێشەوە کە دەبێت چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە و مرۆڤایەتی ناکرێت بەم حاڵەوە بمێنێتەوە، ئێمە لێرەدا قسەمان لەسەر لێکەوتەکانی مردن بەکۆرۆنایە، زانایان زۆر بەوردی باسی ئەحکامی شۆردن و کفنکردن و ناشتنی حاڵەتی ئاساییان کردوە وەک گوتمان دەبێت بۆ مردن بەم پەتایە دەبێت قسەی تایبەتمان هەبێت، لەسەر شۆردن و کفنکردن و ناشتن و نوێژ لەسەرکردنی کەسێک کە بەم پەتایە لەئەمڕۆدا دەمرێ بکەین، بۆیە کاتێک تەماشای بنەما گشتییەکانی فیقهی ئیسلامی دەکەین دەیان بنەمامان هەیە هاوکاری ئەوەمان دەکەن کە ئەحکامێکمان لەمبارەوە بۆ ئەو پێشهاتە دەستکەوێت ئیتر ئەوە ئەوەیە کە دەگوترێت فەتوا بەپێ کات وشوێن و پێشهات دەگۆڕێت، ئەو بنەمایانە کە هاکارن بۆ بڕیارێکی نوێ لەم بارەوە بریتین لە.

(الضرورات تبيح المحظورات) پێداویستییە سەرەکیەکان قەدەغەکراوەکان بەرواڵادەکەن. یان(المشقة تجلب التيسير) نارحەتی و ئاڵنگاریەکان دەرگای ئاسانکاری لە بەردەم کەسی بەربار واڵادەکەن. یان(لا تكليف إلا بمقدور) هیچ داواکارێک لەکەس ناکرێت مەگەر لە توانیایدا بێت ئەنجامی بداتە، واتە: داوای شتیک ناکرێت لە کەسی بەربار کە لەتوانیدا نەبێت ئەنجامی بدات، یان (لا واجب مع العجز) هەیچ شتێک واجب نییەکە کەسەکە نەتوانێ ئەنجامی بدات، یاخود  (الميسور لا يسقط بالمعسور) شتی ئاسان و حاڵەتی ئاسایی ناسرێتەوە بە نارەحەتی واتە ئەوەی کە ئەسڵە ئاسانکارییە و هەرشتێکیش قورس و گران بێت عارزو ڕێگوزەرەو نا بێتە بنەما بۆ شتەکان و حاڵەتەکانی تر، ئەم بنەمایانەو ئەوەی لەم بنەمایانە دەکەوێتەوە هەموویان لەبەر ڕۆشنایی دەقێکی سەریح لە قورئان و فەرموودەوەوە وەرگیراون بۆ نمونە خوای گەورە دەفەرمووێت(لاَ يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا) یاخود دەفەرمووێت: (لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلاَّ مَا آتَاهَا) یان دەفەرمووێت (وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ). و (يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ).یان چاوساغی مرۆڤایەتی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: (يَسِّرُوا وَلا تُعَسِّرُوا) لەڕوانگەی ئەم دەق و بنەمایانەوە، بەیانی ئەوەدەکەین کە ترس لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆناو گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە مردوانەوە بۆ زیندوان چی بکرێت و چۆن مامەڵە بکرێت لەگەڵ مردووەکاندا، لەکاتێکدا ئێمەی زیندوو واجبە پابەندبین بە بڕیاری خۆپارێزو کەمتەرخەمی لەم بارەوە دەچێتە بازنەی قەدەغەکراوەکان و شەرعەن نابێت بەهیچ جۆرێ ڕێنماییە تەندروستی و شەرعییەکان فەرامۆشبکرێن، لەگەڵ ئەمانە هەمووی بۆ خۆپاڕێزی دەبێت دووربکەوینەوە لە کۆبونەوە بۆ نوێژکردن بەسەر مردواندا، ئەی چی بکرێت بۆ مردووی ئاسایی و مردوی نەخۆشی کۆرۆنا بەکورتی دەڵێن.

یەکەم: شۆردنی مردو لەکاتی ئاسایدا دیارەکە واجبە  دەبێت ڕەچاوی هەموو مەرجەکانی بکرێت، بەڵام ئەگەر ئەم کەسە مردوی نەخۆشی کۆرۆنا بێت لەم حاڵەتەدا پێوویستە بشورێت بەمەرجێ بشۆر بەرکەوتەی نەبێت لەگەڵ مردوەکەدا، چونکە لەهەمووکاتدا زیندو ئەولاترە تامردو، بۆیە دەبێت لەدوورەوە ئاوی بەسەردابکرێت و دەستی لێنەدرێت و ئەو ئاوەش کە بەسەریدادەکرێت نابێت بەهیچ جۆرێ بڵاوەی پێبکرێت کە زیانی هەبێت بۆ کەسانی تر، چونکە لە ئێستادا هەر ئەمەندە دەکرێت بۆ شۆردنی کەسی مردوو بەنەخۆشی کۆرۆنا لەمەش زیاتر دەبێتە بارگرانی و مەترسی جدی بۆسەر گیانی زیندوان، بۆیە خوای گەورەش دەفەرمووێت (لا يكلف الله نفساً إلا وسعها) ئەبەم جۆرە زانایان فەرموویانە دەکرێت خۆپاڕێزی مردوو وابشۆرێت، چونکە غوسل واتە (سیلان الماء علی شيء) ڕۆشتنی ئاو بەسەر شتێکدا بەرەهەیی پێدەگوترێت غوسل و شۆرین. خۆ ئەگەر نەتوانرا ئەوەش بکرێت واتە لەدوورەوە ئاوی بەسەردابکرێت ئەوە دەکرێت هەر نەشۆرێت.

دووەم: سەبارەت بە کوفنکردنی مردوو، ئەگەر گونجا بەشێوە شەرعییەکەی کوفن دەکرێت و خۆئەگەر نەتوانراو ئەوە بەسەر ئەو بەرگانەی کە لەبەریدایە کوفنبکرێت و ببێچرێتەوە، یاخود بخرێتەناو ئە جلەتایبەتە کە کەرتی تەندروستی بۆی بڕیاردەدات.

سێیەم: سەبارەت بە نوێژکردن بەسەر مردوووە دیارەکە لەکاتی ئاسایدا فەرزی کیفایەیە نوێژ لەسەر مردووبکرێت، ئەگەر چەند کەسێک نوێژەکە بکەن واجبەکەی لەسەر هەموو موسڵمانان دەکەوێت، ئەگەر لەبەر ترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە بەهۆی کۆبوونەوەی نوێژخوێنان نوێژەکە نەکراو کەسەکە نێژرا ئاساییەو دەکرێت بە غائیبی ونوێژی بکرێت بەڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانیەنی تەندروستی.

چوارەم: سەبارەت بە گۆڕی کەسی مردوو بەکۆرۆنا ، ئەگەر زانرا لەگۆڕی ئاسایدا بنێژرێت یان لەگۆرستانی ئاسایدا بنێژرێت و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی نەما ئەوەدەکرێ بە ئاسایی بنێژرێت خۆ ئەگەر مەترسی ئەوەی هەبوو کە ڤایرۆسەکە بڵاوبێتەوە ئەوە دەکرێت بەو ڕێنمایانە بنێژرێت کە کەرتی تەندروستی رەچاویان دەکات بۆ خۆپارێزی لە بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لەهەر شوێنێکدا بێت، چونکە شوێنی ناشتنی مردوو هەرگیز کاری گەری نییە لەسەر بێ ئەرزشکردنی مرۆڤ یان پیرۆز کردنی مرۆڤ، چونکە مردن بەکۆرۆنا تاوانییە و بگرە مردوو بەم جۆرە نەخۆشیانە کە لەدەستی مرۆڤدانییە پلەی شەهیدی هەیە مادام کەسەکە پابەندە بە دینی خواوە و ئەوەش کە پابەندنییە دەچێتەوە بەردەم مامەڵەی خوایی لەگەڵی، بۆیە گرتنەبەری ڕێنماییەتەندروستییەکان بەرامبەری کەسی مردوو بەنەخۆشی کۆرۆنا ناچێتە بازنەی گوناهە وتاوانییە و بگرە ئەسڵی مامەڵە ئەوەیە کەدەکرێت، ئەوە گرنگە کە کەسەکە لەحاڵی حەیاتی خۆیدا چی ئەنجامداوە و چی کردووە.؟ بۆیە لەئێستادا دیارە کە لە چەحاڵێکی نەخوازراوداین گرنگە ئەم مامەڵەیە لەگەڵ ئازیزاندا بە ئاسایی وەربگرین و بەو جۆرە هەڵسوکەوت بکەین کە هەماهەنگە لەگەڵ ڕێنماییە شەرعی و تەندروستییەکاندا. و بەدڵ بەگەڕێنەوە بۆ لای خوا و تەوبەو پەشیمانی خۆمان لە حزوری خوادادەرببڕین ئیتر چیدەبێت کاری ئێمەنییە، ئەوە کاری ئێمەیە کە لەگەڵ خوادا ئاشتبینەوە و دەست لە سەرپێچی و خراپە وەربگرین.خوای گەورە هەموولایەکمان بپاڕێزێ و پاکی و بێگەردی بۆ خوا.