یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/03/2024 : 13:54:28
قه‌باره‌ی فۆنت
تێفکرین وهەڵگۆزین لەنێوان (وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ) و (نِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ)دا

زەمانەت بۆ کەسی کۆشاو کارکەر چەند ماییەی دڵخۆشی و ئیسراحەتی دەرونییە، ئەوەی ئەمڕۆ بەناو دەسەڵاتداران دەیکەن ئەوەیە ئەو زەمانەتەیان نەداوە بۆیە ناشرین ترین دیمەنی دەسەڵات پیادەدەکەن هەر ئەمەی کە ئە زەمانەتەیان نەداوە ئارامی کۆمەڵگە و هێزی بیرکردنەوەشیان وەستاندووە.

 ئەم بەیانییە لە مەجلیسی خەتمی بەیانی لەگەڵ ماڵەوەدا ئەوەی  لە خزمەت سورەتی (آل عمران)دا پێگەیشتم  لەگەڵ سورەتی (العنکبوت)دا، بەراوردم کرد کە هەردوو ئایەتەکە جەخت لەسەر زەمانەتی ئەجر وپاداشتی کەسی کۆشاو کارکەر دەکەنەوە بەڵام لەسورەتی( آل عمران) دەفەرمووێت( أُوْلَٰٓئِكَ جَزَآؤُهُم مَّغۡفِرَةٞ مِّن رَّبِّهِمۡ وَجَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَنِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ ) آل عِمرَان : ١٣٦. ئەوانە پاداشتیان لاى پەروەردگاریان بەخشین و لێبوردنە و چەند باخێکى بەهەشتە، کەچەندین جۆگەو رووبار بەبەریاندا تێدەپەڕێ و بەهەتا هەتاییش تێیدا ئەمێننەوە ئەها! چەن چاک و پاکەو شایستەیە پاداشت و کرێى ئاکارچاکان.

هەروەها لە سورەتی( العنکبوت)یشدا دەفەرمووێت:( وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ غُرَفٗا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ نِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ ) العَنكبوت ٥٨:  ئەوانەی وا بڕوایان هێناوەو، کارە چاکەکانیان کردووە بێگومان لە چەند کۆشک و تەلارو جێگایەکی زۆر بەرزو بڵندی بەهەشتدا نیشتەجێیان دەکەین چەندان جۆگەو ڕووبارو تاڤگە بەژێر دارو درەختەکانیدا دێن و دەچن و بەهەتا هەتاییش تێیدان پاداشی کردەوەکاران و کۆششکاران، ئەوانە وا بۆ خوا کار دەکەن چەندە چاکە! .

ئێستا پرسیار لێرەوەیە بۆچی لە سورەتی (آل عمران) دا واوێک هەیە وەک دیارە(خَٰلِدِينَ فِيهَاۚونِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ) بەڵام لە سورەتی  (لعنکبوت)دا ( خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ نِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ)ئەو واوە نییە؟.

- لەسورەتی (ال عمران) چەند خەبەرێکی هەن، لەوانە وشەی (أُوْلَٰٓئِكَ) موبتەدایە وشەی (جَزَآؤُهُم) موبتەدای دووەمە وشەی (مَّغۡفِرَةٞ) خەبەری موبەتەدای دووەمە و ڕستەی ئیسمییەکە دەبێتە خەبەر بۆ موبتەدای یەکەم، وشەی (جزاء) واتە پاداش، بۆیە مانای ئایەتەکە ئاوای لێدێتەوە ئە ئەوانە لەسەر کارە چاکەکانیان پاداش دەدرێنەوە و گوناهەکانیان دەشۆرێنەوە ، پاداشتێکی نەبڕاوە و بەردەوام دەبێتە بەشیان لەسەر ئەوکارە چاکانەیان کە کردوویانە، ئەو خەبەرە یەک لەدوای یەکانە کە لە ئایەتکەدا نیشانماندان بەڵگەن لەسەر ئەو هۆشیاریدانە لەسەر ئەو هەمو نیعەمەتە کەڵەکەبوانەی کە خوا لەسەر چاکەی چاکەکاران دەیانداتەوە، دەی هەربوونی ئەم خەبەرانە کە یەک لەدوای یەک هاتوون ئەوە دەخوازێ کە بە پیتی واو عەتفیان بکەیتەوە سەریەک بۆیە لە سورەتی (ال عمران)دا واوەکە هەیە، وەک ئەوەی فەمووبێتی پاداشتی چاکەکاران ئەوە و ئەوەیە، واتە لەسەر گوناهەکانیان سزانادرێن و دەکەونەناو ئەو نازو نیعەمەتە هەمیشەییە کە خوا بۆی بڕیاداون کە لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشەییەو نا بڕێتەوە.

- بەڵام ئەوەی لە سورەتی (العنکبوت) داهەیە واوەکە بونی نییە واتە هەموو ئەوەی کە بەیانکراوە هەمووی تێهەڵکێشی یەک بابەتەو وەک یەک ڕستە وابێت وایە وەک دەفەرمووێت(وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلۡجَنَّةِ غُرَفٗا)  رستەی( وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ) موبتەدایە هەروەها (لَنُبَوِّئَنَّهُم) لەجێگەی خەبەردا دانیشتووە ئەم خەبەرەش هەردوو مەفعولەکەی پێوە پێوەست بووە، وشەی (غرفا) نەکیرەیەو وەسفدارکراوە بە (تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ ) هەروەها بڕگەی (خالدین فیها) حالە لە (لنبوئە) دەی پێکهاتەی ئەم رستانە هەمووی لە ڕستەیەکدا بەبێ عەتف دەکرێت بێن و هەمووی لە ڕستەیەکدا دەبینرێن، بۆیە ڕستە موبتەدا وخەبەریەکە وەک یەک ڕستەیە، بۆیە بڕگە (نعم اجر العاملین) دەکرێ بەواو بێت و دەشکرێ بەبێ واو بێت لێرەدا تەرجیحی ئەو لایەنەدراوە کە واوی نەبێت وەک دەیبینین، بۆیە ماناکەی ئاوای لێدێتەوە ئەوە باشترین پاداشتی کەسانێکە کە سەرقاڵی کاری چاکەن وچاکەکارن لە ناو چاکەدا دەژین، کە ئەمەش نیشاندەری گەورەی پاداشتی چاکەکارانە، بۆیە ئەوەی کە گوتمان لەسەر ئەو دوو ئایەتە باشترین حاڵی هاتنیان هەر ئەوەیە کە یەکەم بەواوە وە بێت و دووەم بەبێ واو.

بەکورتی:

١- لەبەر ئەوەی کە لەسورەتی (ال عمران)دا فەرمووی (ونعم اجر العاملین) لەبەر کەڵەکەبوونی چەند خەبەرێک بو پێویستی دەکرد بە بوونی ئەو واوە.

٢- ئەوەی لەسورەتی (العنکبوت)دا بەبێ واو فەرمووی (نعم اجر العاملین) لەبەر ئەوە بوو بەیانی پاداشتی چاکەکاران شێوەی دارشتن وسیاقی دەربرینەکە لە قاڵبی ڕستەیەکدابوو بۆیە پێویستی بەواو نەدەکرد.