یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا سه‌يد سديق که‌پرانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/10/2011 : 12:45:20
قه‌باره‌ی فۆنت
ئاڵاكه‌ی مزگه‌وتی جه‌نابی قازی ره‌شاد موفتی بچووكه‌ با گه‌وره‌تری بكه‌ن
دیاره‌ ئه‌وكوردانه‌ی كه‌ژیان له‌ هانده‌ران و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌سه‌ر ده‌به‌ن زۆر دڵناسكترن له‌و كوردانه‌ی كه‌ ژیان له‌ نێو زێدی باوك و باپیرانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سێكی وه‌كو من كه‌ ژیان له‌ ووڵاتێكی وه‌كو ئێران به‌سه‌ر ده‌به‌م و كه‌ به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتیه‌وه‌ دژایه‌تی میلله‌تی كوردو ئاڵای پیرۆزی كوردستانی كردووه‌ . من باشتر له‌ خۆشه‌ویستی ئاڵای پیرۆزی كوردستان تێده‌گه‌م و جوانتر دێته‌ به‌ر چاوه‌كانم ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موزایه‌ده‌ به‌م ئاڵایه‌ ناكه‌م و نایكه‌مه‌ ئامرازو وه‌سیله‌یه‌ك بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانم و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند حه‌زو ئاره‌زوویه‌كی تایبه‌تی خۆمی ژیانم .

هه‌روه‌كو باسم كرد ئاڵای كوردستان له‌لای من زۆر پیرۆزه‌ ، به‌ڵام نابێت هیچ ڕۆژێك بگاته‌ ئه‌م ڕادده‌یه‌ كه‌ له‌ ئاین و ئیمانه‌كه‌م پێ پیرۆزتر بێت ، چونكه‌ ئاینه‌ فێرم ده‌كات كه‌ ووڵات و ئاڵاكه‌م خۆشبووێت ، نه‌ك ئاڵا فێرم بكات كه‌ ئاینه‌كه‌م خۆشبووێت ، بۆیه‌ به‌ڕاستی هه‌ڵكردنی ئاڵا له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كان به‌ڕای من هێچ مانای دڵسۆزیێك نیه‌ بۆ ووڵات و ئاڵاكه‌م ، وه‌هیچ كاتێك نابێت مزگه‌وته‌كان بكه‌ینه‌ ئامراز بۆ كاره‌ سیاسی و حیزبیه‌كان ، ئیدی مزگه‌وت مزگه‌وته‌و ، فه‌رمانگاش مه‌رمانگایه‌ ، ئێمه‌ نه‌مان بیستووه‌و نه‌مان بینیووه‌ بگره‌ هه‌ر له‌ پێغه‌مبه‌ر ( د. خ ) تا ده‌گاته‌ صلاح الدین ی ئه‌ییوبی ئاڵایه‌كی تایبه‌ت به‌ میلله‌تێك له‌سه‌ر هیچ مزگه‌وت و خانه‌قایێك هه‌ڵكردبێت . ئێمه‌ كاتێك له‌ چیاكان بووین چ ئاڵاشمان نه‌بوو كه‌ به‌رامبه‌ر دوژمن ده‌وه‌ستاین و ده‌جه‌نگاین و كۆلیشمان نه‌دا ، تا سه‌ركه‌وتووین به‌ پشتیوانی خودا . من ڕوو ده‌كه‌مه‌ مامۆستایانی ئاینی ئێوه‌ جوببه‌و مێزه‌ره‌كه‌تان ، جوببه‌و مێزه‌ری پێغه‌مبه‌ره‌ ( د. خ ) به‌ ئه‌مانه‌ت پێتان دراوه‌ ، ئێوه‌و بۆ خاتری خودا ئه‌وه‌ندی خۆتان به‌ سیاسه‌ت مه‌شغول ده‌كه‌ن ، كه‌مێكیش خۆتان بۆ ڕێنموونی خه‌ڵك خه‌ریك بكه‌ن ، ئێوه‌ پیاوی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی نین ، ئێوه‌ كه‌سایه‌تی ئاینین ، سیاسه‌ت مه‌دارمان زۆره‌ ، پێویست به‌ ئێوه‌ ناكات ، هه‌ر مزگه‌وته‌كانمان ماوون بۆ ده‌یان كه‌ن به‌ شوێنی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی و هتر ................ئێوه‌ باش بزانن كه‌ حكومه‌ت به‌ ئێوه‌ ڕازی نیه‌ كه‌ سیاسه‌ت مه‌داریان بۆ بكه‌ن و دین و سیاسه‌ت له‌ یه‌ك گلێبده‌ن . بۆیه‌ ده‌ڵێن له‌سه‌رده‌می مه‌رحووم مه‌لا مسته‌فا بارزانی هه‌ندێك مه‌لا چوونه‌ لای مه‌لا مسته‌فا پێیان ووت : جه‌ناب ئێمه‌ میلله‌تێكین به‌ كوردی قسه‌ ده‌كه‌ین ، بۆ فه‌رمانێك ده‌رناكه‌ی كه‌ ووتاره‌كانی هه‌ینی ته‌نها به‌ زوبانی كوردی بێت و هیچ ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی تێدا نه‌بێت ، مه‌لا مسته‌فا زانی ته‌نها بۆ خۆ ڕاپێشكردنیانه‌ و ، وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و ووتی : ئێوه‌ مه‌لان ده‌زانن كه‌ ووتاری هه‌ینی ده‌بێت له‌ دیباجه‌كه‌ كه‌ چه‌ند ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی تێدا بێت كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر وارید بووه‌ ( د. خ ) ئه‌ی چۆن ئه‌م قسه‌ ده‌كه‌ن ، له‌پاشان پێی ووتن : ئێوه‌ رجائه‌ن كارتان به‌ كاری سیاسیه‌وه‌ نه‌بێت ، ئێوه‌ میراتگری حه‌زره‌تن ( د . خ ) كاری خۆتان بكه‌ن و ئامۆژگاری چاكی خه‌ڵك بكه‌ن ، ئێوه‌ هه‌ر ئه‌وه‌مان له‌ ئێوه‌ ده‌وێت .

جا به‌ڕاستی من به‌ زوبانی ساده‌ قسه‌ ده‌كه‌م و شت ده‌نووسم با ئه‌و خۆ ڕاپێشكردنه‌مان بۆ خودا و خاك و میلله‌ت بێت به‌ دڵسۆزی ، ئاڵای پێرۆزی كوردستانیش توراس نیه‌ موزایه‌ده‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و پاره‌ی پێ‌ په‌یدا بكه‌ین ، وه‌ هه‌م مزگه‌تیش له‌لای ئێمه‌ موقه‌دده‌سه‌ با نه‌یكه‌ینه‌ شوێنی ململانێی سیاسی ، ئاڵایه‌كمان له‌سه‌ر قه‌ڵاكه‌ی هه‌ولێرو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵكردووه‌ ، به‌سه‌ بۆ كوێركردنی چاوی دوژمانمان

تێبینی: هه‌موو بابه‌ته‌كان گوزارشت له‌ رای تایبه‌تی نووسه‌ران ده‌كه‌ن.