یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/08/2012 : 13:16:58
قه‌باره‌ی فۆنت
پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی ڕه‌مه‌زان..به‌به‌رده‌وامی وڕاوه‌ستاوی وڕه‌وشتی جوان

 

Facebook   mala ahmadi Qamishi 

هه‌مووشتێ‌ سه‌ره‌تاوكۆتایی هه‌یه‌وڕه‌مه‌زانیش به‌كۆتاگه‌یشت،به‌ڵام كێ‌ قازانجی كردووبردیه‌وه‌؟ وه‌كێ‌ به‌ڕووزه‌ردی مایه‌وه‌؟بێگومان ئه‌وانه‌ی به‌فرمێسكی چاووبه‌زیكری قورئانه‌وه‌شه‌وانی قه‌دریان لاوانه‌وه‌،به‌ته‌وبه‌ په‌ڕه‌یه‌كی تازه‌یان له‌ژیان هه‌ڵدایه‌وه‌وپاشانیش به‌رده‌وام بون له‌پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕه‌مه‌زان به‌ئیستقامه‌وبه‌رده‌وامی له‌تاعه‌تی خوادا،له‌دوای ڕه‌مه‌زانیش وه‌دوركه‌وتنه‌وه‌له‌حه‌رامه‌كان به‌هۆی به‌ربه‌سته‌كان كه‌ده‌بنه‌ قه‌ڵغان ودیوارێكی پته‌وله‌ڕووی ئه‌نجامدانی تاوانداكه‌زانایانی شه‌رع به‌ (زواجر،وموانع)ناویان بردووه‌وه‌ك چۆن پسپۆڕانی بواری سه‌ربازی هێڵی به‌رگریان هه‌یه‌ئه‌وانه‌ش به‌وشێوه‌یه‌ده‌بنه‌به‌ربه‌ست وڕێگرله‌ئه‌نجامدانی تاوان كه‌بریتین له‌:{هه‌ست كردن به‌چاودێری خوایی،بیركردنه‌وه‌له‌ناخۆشیه‌كانی قه‌بروقیامه‌ت و هه‌ستكردن به‌نیعمه‌ته‌كانی خوا}

لإستقامه‌:واته‌به‌رده‌وام بون له‌تاعه‌ت وعیباده‌تی خودا (لزوم طاعة الله تعالى) ئیستقامه ‌لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆكراوه‌له‌وانه‌:(لزوم الصراط المستقيم بالاخلاص والاتباع) به‌مانای پابه‌ندبوون له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست به‌دڵسۆزی و شوێن كه‌وتنی واته‌بۆخودابێت وبه‌پێی شه‌رعی خوابێت، وه‌هه‌روه‌ها پێشه‌وا ئه‌بوبكر(خ)به‌م شێوه‌پێناسه‌ی كردووه‌:(ان لایشرك بالله ‌شیئا،ان یستقیم القلب علی التوحید)به‌مانای هاوه‌ڵ بڕیار نه‌دان بۆخواوساغبونه‌وه‌ی دڵ له‌سه‌ریه‌ك خواناسی ویه‌كتاپه‌رستی،پێشه‌واعمر(خ) به‌م شێوه‌یه‌ پێناسه‌ی كردووه‌:(ان يستقيم على الطاعة ولايرغن روغان الثعاليب) واته‌بێ پێچ وپه‌ناوبه‌ڕاستی ئه‌نجامی بدات،پێشه‌واعوسمان(خ)ده‌ڵێ(تحقیق الاخلاص فی الاقوال والافعال)به‌رجه‌سته‌ كردنی دڵسۆزی له‌كرداروگوفتاردا،پێشه‌واعلی(خ)به‌ئه‌نجامدانی فه‌ڕزه‌كان پێناسه‌ی كردووه‌(هی ادا‌والفرائص)،خوای باڵا ده‌ست وكاربه‌جێ‌ به‌پێغه‌مبه‌ر وشوێن كه‌وتوانیشی ده‌فه‌رموێ‌{فاستقيم كماأمرت ولاتتبع أهوائهم } واته‌: وه‌كو فه‌رمانت پێ‌ كراوه‌ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر دینی خواسارد مه‌به‌ره‌وه‌وشوێن هه‌واوئاره‌زوی ئه‌وان مه‌كه‌وه‌،مانای وایه‌ئه‌ی موسڵمان تۆش شوێن كه‌وته‌ی په‌یامی خوایی به‌گوێ‌ به‌لۆمه‌ی نه‌فامه‌كان مه‌ده‌،له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ)هاتوه‌{وكان أحب الدین ألیه مادوام صاحبه علیه}(متفق علیه)واته‌: چاكترین وخۆشه‌ویسترین دینداری لای خوائه‌وه‌یه‌كه‌به‌رده‌وام بێت باكه‌میش بێ‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ‌ له‌موسڵمانان ده‌بینی كه‌ماوه‌یه‌ك زۆرگه‌رم وگوڕن له‌سه‌رخواپه‌رستی ودینداری دوایی سارد ده‌بنه‌وه‌،كه‌ڕه‌مه‌زان ته‌واو بوو ئه‌وانیش ته‌واوی ده‌كه‌ن دینداریه‌كه‌یان گڕوفڕێكه‌!سوربون وبه‌رده‌وامی فه‌رمانی خواوپێغه‌مبه‌ره‌(د.خ)ومه‌رجی سه‌ركه‌وتنه‌،ئه‌گه‌رله‌ڕه‌مه‌زانداڕۆژی جزئێك قورئانت خوێندوه‌دوای ڕه‌مه‌زان وازمه‌هێنه‌ولانی كه‌م په‌نجائایه‌ت بخوێنه‌،به‌هه‌مان شێوه‌ له‌خێر وصه‌ده‌قه‌،له‌جه‌ماعه‌تی مزگه‌وت وه‌له‌ ... هتد، به‌رده‌وام به‌،ئێوه‌ش دایكان و خوشكانی به‌ڕێز: كه‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا فه‌رمانی خوا به‌جێ‌ دێنی و خۆت داپۆشیوه‌،بۆچی كه‌ ڕه‌مه‌زان ته‌واو بووبه‌رگی شه‌رعی فڕێ‌ ده‌ده‌ی ده‌چیه‌وه‌ ناومۆدێل و هه‌وا وئاره‌زوی شه‌یتانی؟خۆ فێڵ له‌خوا ناكرێ (په‌نا به‌خوا )پێویسته‌ موسڵمان تامردن له‌ته‌قوای خوادابێت، چونكه‌ به‌ره‌كه‌ت وسه‌ركه‌وتن له‌به‌رده‌وامیدایه‌،ئه‌وه‌تا(أبن حجرعسقلانی)ئه‌وزانا به‌رزوبه‌ڕێزه‌،كاتێك له‌ خوێندن سارد ده‌بێته‌وه‌،ڕۆژێ‌ ده‌چێته‌ شوێنێ‌ ده‌بینی َ دڵۆپه‌ ئاوێك به‌به‌رده‌وامی ئه‌تكێته‌ سه‌ر به‌ردێ سه‌رنجی دا به‌رده‌كه‌ی چاڵ كردبوو!ئه‌و دڵۆپه‌ بچوكه‌ به‌هۆی كاری به‌رده‌وامی خۆی توانی بوی شوێنی خۆی بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وبه‌رده‌ ڕه‌قه‌گه‌وره‌یه‌!له‌م كاره‌ په‌ندی وه‌رگرت و گرنگی ئیستقامه‌ وبه‌رده‌وامی بۆده‌ركه‌وت تاله‌ ئه‌نجامدابوو به‌وزانا گه‌وره‌یه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ بووله‌قه‌بی(ابن حجر)وه‌رگرت ئه‌ینا كه‌س كوڕی به‌رد نیه‌،وه‌ ناویشی (ئه‌حمه‌دی كوڕی علی)خه‌ڵكی عه‌سقه‌لانی سوریایه‌،سه‌ره‌نجامی ئیستقامه‌وبه‌رده‌وامی سه‌رفرازی دنیاودواڕۆژه‌،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ان الذين قالوا ربنا الله ثم استقامواتتنزل عليهم الملائكة أن لاتخافواولاتحزنوا وأبشروابالجنة التي كنتم توعدون ](فصلت :30 ) واته‌:ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌خوای خۆیان به‌ست وبه‌رده‌وام بون له‌عیباده‌ت و له‌ناحه‌زانی دین نه‌ترسان و ساردنه‌بونه‌وه‌ ئه‌وانه‌ كاتی مردن مه‌لائیكه‌ی ڕه‌حمه‌ت دێنه‌ لایان ومزگێنی به‌هه‌شتیان پێده‌ده‌ن وه‌ پێیان ده‌ڵێن:ئێوه‌ توشی ترس وناڕه‌حه‌تی نابنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی  دینداری به‌رده‌وام بچنه‌ ئه‌وبه‌هه‌شته‌ی په‌یمانتان پێ‌ دراوه‌ ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رموی:به‌ عبدالله‌ كوڕی عمری كوڕی عاص{ياعبدالله لاتكن مثل فلان كان يقوم من الليل فترك قيام الليل}(متفق عليه) واته‌:ئه‌ی عبدالله وه‌كو فڵان كه‌س نه‌كه‌ی كه‌ شه‌و نوێژی ده‌كرد ودوایی وازی لێ‌ هێنا،ابی عمرو(خوای لێ‌ ڕازی بێًت)ده‌ڵێ‌:ووتم به‌پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) شتێكم پێ‌ بڵێ‌ زۆرگرنگ بێ‌ وه‌ له‌تۆزیاترداوا له‌كه‌سی ترناكه‌م؟له‌وه‌ڵامدا پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رموی{قل:أمنت باالله: ثم استقِم }(مسلم) واته‌:بڵێ‌ باوه‌ڕی ته‌واوم به‌خوایه‌ (به‌رنامه‌كه‌ی پیاده‌ئه‌كه‌م)پاشان به‌رده‌وام وخۆڕاگر به‌، به‌ڕاستی به‌رده‌وامی و(پبات) زۆرپێویسته‌له‌ دینداری دا هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كاره‌ له‌م ڕۆژگاری ئاخیرزه‌مانه‌داكارێكی ئاسان نیه‌،به‌ڵكوگرانه‌بۆیه‌خێرو پاداشتی گه‌لێ‌ زۆره‌(الاجرعلی قدر المشقه‌)ئیستیقامه‌ پێناسی ڕاست ودروست بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دیاری ده‌كات وكه‌سێتی ده‌پارێزێت ومتمانه‌پێكراوده‌بێت،نه‌ك وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه‌باش بوون پاشان دۆڕاون وگۆڕاون بۆنمونه‌:بینراوه‌ تاهه‌ژاربووه‌به‌دین بووكه‌ده‌وڵه‌مه‌ندبوودۆڕا! تا لێره‌بووبانگخوازبوو كه‌چوو بۆهه‌نده‌ران دۆڕا،له‌سه‌رمینبه‌رده‌گریاكاتێ‌ پله‌وپۆستی وه‌رگرت وه‌ك جاران نه‌ما،له‌ڕمه‌زاندادینداره‌،دوای ڕه‌مه‌زان لاروخواره‌!ڕه‌مه‌زانیش وابنه‌وبارگه‌ی پێچایه‌وه‌ وماڵ ئاوایی كرد،نازانی ساڵێكی تر به‌خزمه‌تی ده‌گه‌ینه‌وه‌ یان ناوا بزانه‌كۆتاڕه‌مه‌زانته‌،بائاگامان له‌و وه‌عدوپه‌یمانانه‌ بێت كه‌له‌ومانگه‌دابڕیارمان له‌سه‌ردابو وه‌فاداربین به‌رامبه‌ریان،باخۆمان به‌درۆزن ده‌رنه‌كه‌ین باخۆڕاگرو لاق چه‌قیوبین،وانه‌زانین دینداری ته‌نهاله‌ڕه‌مه‌زان دایه‌،دوایی ده‌ستبكه‌ینه‌وه‌ به‌خراپه‌وتاوان به‌هۆی چاولێكه‌ری یان له‌به‌رلۆمه‌ی لۆمه‌كاران، به‌ڵكو پێویسته‌هه‌مووژیانمان دینداری بێت تاله‌سه‌رئیمان وئیسلام بژین وبمرین تا خواڕازی ده‌بێت وخه‌ڵكیش ڕزگاری بێت ،موسڵمان ده‌بێت وێنه‌ی دار خورما هه‌میشه‌سه‌وزوخۆڕاگروبه‌هێزبێت به‌رهه‌م ومیوه‌ی شیرینی ئیمانه‌كه‌ی پێوه‌ دیاربێت،موسڵمانی قورئانی بین محمدی بین نه‌ك شه‌رقی وغه‌ریبی!با له‌ ڕه‌مه‌زان وانه‌ی  زۆرمان وه‌رگرتبێ تابه‌هۆیه‌وه‌دوای ڕه‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بین له‌چاكه‌وخۆمان پیس نه‌كه‌ینه‌وه‌،وه‌ك زانایانی پێشین فه‌رمویانه‌ (كن ربانياو لاتكن رمضانيا) خوا ویست وخواپه‌رست بن نه‌ك ڕه‌مه‌زانیله‌!خوای گەورە به‌پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى لةسةر بيَت) دەفه‌رمووێ‌:(واعبدربك حتی یاتیك الیقین)واته‌:خوای خۆت بپه‌رسته‌تاده‌گه‌یته‌یه‌قین،واته‌مردن،نه‌ك ته‌نهاله‌ڕه‌مه‌زاندا،خوای میهره‌بان ئه‌م مانگه‌ی لێوه‌رگرتبین خێری شه‌وی قه‌درمان به‌نسیب بكات و لێمان ڕازی بێت وئه‌م دینه‌مان بۆبكات به‌حاكم،خۆڕاگروبه‌رده‌وام بین، خوات له‌گه‌ڵ مانگی ڕه‌مه‌زان ...خوات له‌گه‌ڵ پارشێوو به‌ربانگ ... الوداع .. الوداع .. يا شهر رمضان الوداع