a_qamishi@yahoo.com
مه‌به‌ست له‌مجه‌ور كارگوزاری مزگه‌وته‌كانن له‌گه‌ڵ بانگده‌ر وه‌ك ستافی مزگه‌وت نزیكترین كه‌سن له‌مامۆستای مزگه‌وت، به‌هه‌مویان كاروباری مزگه‌وت ڕاده‌په‌ڕێنن، مامۆستایش به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌وكاره‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك تێبینی كراوه‌زۆربه‌ی ئه‌وبانگده‌روكارگوزاره‌ی كه به‌فه‌رمی دامه‌زراون له‌ئه‌وقاف دڵسۆزی ولێبڕاویان كه‌متره له‌وانه‌ی كه‌ئه‌هلین وله‌سه‌رئه‌ركی خه‌ڵكی مزگه‌وت دیاریكراون! كه‌ده‌بوایه پێچه‌وانه‌بوایه (هه‌رچه‌نده ئێستا زۆربه‌یان به‌فه‌رمی دامه‌زراون) ، موچه‌خۆره‌كه به‌كاروفه‌رمانی سه‌ره‌كی خۆی بزانیایه وه‌ك ئه‌مانه‌تی دواڕۆژ و دونیایه، پاشان به‌حوكمی كاره‌كه‌یان ده‌بوایه به ئاگاتربونایه له‌كاروباری دینه‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی كاری خۆیاندا تاكوبه‌هۆیه‌وه دڵسۆزی وئارامی و له‌سه‌رخۆییان زیاتربوایه به‌رانبه‌ر نوێژخوێنان و گوێڕایه‌ڵی زیاتریان بۆ مامۆستاكه‌یان بوایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن یان كه‌می وشیاری ئایینی هه‌ندێ جارده‌بنه مایه‌ی گرفت وكێشه بۆمامۆستاو خه‌ڵكیش گله‌ییان لێده‌كه‌ن و به‌نمونه‌ده‌ڵێن: (توڕه‌ن..مناڵ ده‌رده‌كه‌ن..زووده‌رگا ناكه‌نه‌وه..یان زوو دایده‌خه‌ن یان ده‌وام ناكه‌ن...هتد) یان هه‌ندێكیان به‌حوكمی مه‌نسوبیه‌ت ومه‌حزوبیه‌ت دامه‌زراون به‌ڵام له‌بارێكی ته‌ندروستی ناته‌واودان ویان كه‌مئه‌ندامن!مزگه‌وتیش مه‌ڵبه‌ندێكی گشتیه‌و كه‌سانی گونجاوو به‌توانای پێویسته بۆیه سه‌ره‌نجام ده‌بنه گرفت و سه‌رئێشه بۆمه‌لاو مزگه‌وت! وه‌هه‌ندێكیشیان كه‌سێكیان به‌پاره‌یه‌كی كه‌م به‌كرێ گرتووه‌و بۆخۆی ئیشی ترده‌كات!وه‌هه‌ندێ جار بانگده‌ر كه‌پێشنوێژی ده‌كات و مه‌لای زانایشی به‌دواوه‌یه‌و فه‌رموی ناكات!جگه‌له‌وه‌ی كه‌هه‌ندێ له بانگده‌ران بانگه‌كه‌یان ڕه‌وان وسوننه‌تی نیه به‌پێی عاده‌ت وچاولێكه‌ری ئه‌وشوێنه به‌ئاره‌زووی نه‌زانی خۆی ده‌یبێژێ! له‌جیاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ بانگه‌ڕه‌سه‌نه شه‌رعیه‌كه‌ی بیلال.
هۆی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م ئه‌وگرفتانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆنه‌بونی لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچون، ته‌نانه‌ت ئێستاش له‌گه‌ڵدابێ مه‌لای مزگه‌وت صه‌لاحیه‌تی لێپرسینه‌وه‌ی مجه‌وره‌كه‌ی نه‌دراوه‌تێ، وه‌ك له قوتابخانه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ر له‌كارگوزارو مامۆستاكان ده‌پرسێته‌وه (هه‌رچه‌ندفه‌رمانێكی له‌و شێوه ده‌رچوه به‌ڵام هه‌رمه‌ره‌كه بی سه‌ركاغه‌زه) ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار به‌پێودانگی حیزبی بانگده‌ر یان كارگوزار چاودێری مامۆستاكه‌یه‌تی یان وه‌ك پێویست به‌گوێی ناكات!، به‌ڵام ئه‌و گرفت وكێشانه له مجه‌وروبانگده‌ری ئه‌هلیدا نابینرێ و زۆردڵسۆزو لێبڕاوتره له‌كارگوزاری فه‌رمی! كه‌موچه‌ی ئه‌وقاف بێ منه‌تتریشه، هاوكات هه‌موو ئه‌وڕاستیه ده‌زانین كه‌خزمه‌تكردنی مزگه‌وت چه‌نده خێروپاداشتی زۆره بۆ دنیا‌و قیامه‌ت ، كه‌له‌دنیادا به‌هۆیه‌وه وابه‌سته‌ی مزگه‌وته‌و سه‌ره‌نجامیشی له‌دواڕۆژدا به‌گوێره‌ی نیه‌ته‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره، (ام محجن) ئافره‌تێك بووله‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (ص) به‌هۆی خزمه‌تكردنی مزگه‌وته‌وه‌چووه به‌هه‌شت، به‌ڵام ئێستا به‌پاره‌ش هه‌ر خۆیان ده‌دزنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان (ئه‌وه‌نده‌پێشكه‌وتون!) به‌لایانه‌وه شه‌رمه‌پێیان بوترێ مجه‌ور! كه‌له‌خزمه‌ت ئیسلام و موسڵمانان دایه، به‌ڵام شانازی ده‌كات كه‌پێی بڵێن فه‌ڕاشی مه‌كته‌ب كه‌دینیشی كه‌متر تێدایه!
به‌كورتی وبه‌كوردی (راس الحكمه‌ِ مخافه الله) سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خێروچاكه‌و داناییه‌ك له‌خواترسانه، وه‌بنه‌مای هه‌مووخیانه‌ت و گه‌نده‌ڵیه‌ك شه‌رمنه‌كردنه له خوا (اذالم تستحِ...) وه‌ك ده‌بینین له‌دونیای مادده‌گه‌رایی (ماتریالیستی)دا خیانه هه‌موو شویًنیًكی گرتۆته‌وه‌و ژیانی كردووه به‌ژان و دڵسۆزی ومتمانه‌ی نه‌هێشتۆته‌وه!. |