یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/11/2010 : 12:46:13
قه‌باره‌ی فۆنت
هه‌ندێ‌ له‌ ماناومه‌به‌سته‌كانی حـه‌ج
a_qamishi@yahoo.com

حه‌ج یه‌كێكه‌ له‌پایه‌ گرنگه‌كانی ئیسلام كه‌خوای گه‌وره‌له‌ته‌مه‌ندایه‌كجارپێویستی كردووه‌ له‌ سه‌ر كه‌سێ‌ توانای هه‌بێ‌،بێگومان سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگاربۆبه‌رژه‌وه‌ندی دنیاودواڕۆژی ئێمه‌یه‌،حه‌جیش یه‌كێكه‌له‌وفه‌رمانانه‌ی كه‌ماناومه‌به‌ستی زۆری لێده‌خوێندرێته‌وه‌وكه‌سانی ژیر هه‌ستی پێده‌كه‌ن له‌وانه‌:

له‌سه‌رئاستی تاك/ فێرگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ئیمانیه‌،سه‌فه‌رێكی مێژوییه‌بۆپیرۆزترین شوێن كه‌ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی خوایه‌له‌مه‌ككه‌ی پیرۆز،له‌كاتێكی پیرۆزداكه‌ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی حه‌جه‌و له‌به‌ر گرنگیان خواسوێندی پێخواردون(ولیال عشر)،تێدافێری دڵسۆزی ویه‌كتاپه‌رستی ده‌بێت كه‌باشترین ده‌ستمایه‌یه‌.

له‌سه‌رئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان/
1)كۆنگره‌یه‌كی گشتی ساڵانه‌ی بێ وێنه‌یه‌،ئیسلام به‌رده‌وام جه‌خت ده‌كاته‌وه‌له‌سه‌ریه‌كڕیزی وكۆبونه‌وه‌،بۆیه‌له‌كۆبونه‌وه‌ی نوێژه‌كانی ناومزگه‌وتدا ڕۆژانه‌موسڵمانانی گه‌ڕه‌ك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن،له‌ كۆبونه‌وه‌ی موسوڵمانانی شارهه‌فتانه‌له‌نوێژی هه‌ینی دابه‌یه‌كده‌گه‌ن وكۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌یش له‌ حه‌جدابه‌.
2)به‌رجه‌سته‌كردنی برایه‌كی ئیمانی به‌كرده‌وه‌،له‌وشوێنه‌كه‌هیچ شێكی دنیایی وه‌ك زمان وڕه‌نگ و سنورنابنه‌به‌ربه‌ست وسه‌رجه‌م جیاوازیه‌كان وه‌لائه‌نرێن!
3)كۆچكردنی موسڵمانان له‌دورونزیكه‌وه‌بۆ مه‌ككه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاینه‌كه‌یان نیشانه‌ی یه‌كتا په‌رستی ودڵسۆزی وتازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یمانی خواپه‌رستیه‌.
4)یه‌كسانی ڕاسته‌قینه‌ته‌نهاله‌وشوێنه‌ده‌بینرێ‌،كه‌ده‌وڵه‌مه‌ندوهه‌ژار..ڕه‌ش وسپی..وه‌زیروگزیر.. هه‌موویه‌ك به‌رگی سپی بێ‌ باخه‌ڵیان له‌به‌ردایه‌،یه‌ك دروشم ده‌ڵێنه‌وه‌(لبیك اللهم لبیك...)
5)حه‌جكردن قیامه‌تی بچوكه‌،دیمه‌نه‌كانی مه‌یدانی حه‌شروحیسابمان دێننه‌وه‌به‌رچاو،به‌رگی كفنی له‌به‌ردایه‌وبێ‌ ماڵ وحاڵه‌وكۆچه‌ریه‌،ڕاهێنانه‌ئاماده‌باشیه‌بۆدواڕۆژ،بۆیه‌جێگه‌ی سه‌رنج وتێڕامانه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌له‌ سه‌ره‌تای سوره‌ی حه‌جداباسی دیمه‌نه‌كانی قیامه‌تمان بۆده‌كات.

6)شوێنكه‌وتن ویادكردنه‌وه‌ی پێشینانی خۆمانه‌،له‌ته‌وافی به‌یتدایادی حه‌زره‌تی(اسماعیل و ابراهیم)ده‌كه‌یته‌وه‌كه‌دروستیانكردوه‌،له‌سه‌فاومه‌روه‌شوێنكه‌وتنی ڕاكردنه‌كه‌ی هاجه‌ره‌خاتونی دایكمانه‌،له‌ڕه‌جمدایادی هه‌ڵوێسته‌بوێرانه‌كه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌دژبه‌شه‌یتان كه‌ویستی په‌شیمانی بكاته‌وه‌له‌سه‌ربڕینی كوڕه‌كه‌ی،كه‌ده‌بێ‌ موسڵمانیش گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوابێت.

7)حه‌ج ڕاهێنانی ده‌رونه‌بۆخۆبه‌كه‌مگرتن ولێبوردن وماڵبه‌خشین وڕاهێنانی جه‌سته‌ولاشه‌یشه‌ له‌سه‌رخۆڕاگری وئارامگرتن به‌رانبه‌رناخۆشیه‌كانی ژیان،چون سه‌فه‌رناخشی تێدایه‌.

سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی:
• له‌دایك بونێكی تازه‌یه‌وه‌ك مناڵ پاك ده‌بێته‌وه‌له‌تاوان(رجع كیوم ولدته‌ امه‌)
• حه‌جی چاك وپاك پاداشته‌كه‌ی به‌هه‌شته‌(الحج المبرور لیس له الجزا‌ء الا الجنه‌)
له‌كۆتایداخوالێتانی وه‌ربگرێت وبه‌نسیب هه‌مومانیشی بكات(حجاَ مبرورا وسعیا مشكورا وذنبا مغفورا)