یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/03/2011 : 10:04:26
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕۆڵی زانایانی ئایینی له‌ڕاپه‌ڕینه‌كاندا
سه‌ره‌تا ئه‌ڵێم ڕاپه‌ڕین بۆ؟وه‌ڵام:له‌پێناوڕاماڵینی سته‌م وناعه‌داله‌تی وبه‌رجه‌سته‌كردنی عه‌داله‌ت و ژیان وژیاری یه‌كسانی بۆهه‌مووان،به‌چاكسازی سیاسی وخزمه‌ت گوزاری وچه‌سپاندنی عه‌داله‌ت كه‌ئه‌وه‌ش په‌یامی پێغه‌مبه‌رانه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌له‌سه‌رزمانی حه‌زره‌تی شوعه‌یب فه‌رموویه‌تی(ان اریدالاالاصلاح ما استگعت...)،به‌هۆی لادانی سیستمی ئیسلامی له‌ به‌ڕێوه‌بردندا سته‌م و گه‌نده‌ڵی ژیانیان پڕكردوه‌بۆیه‌ مانگرتن وخۆپیشاندان وهاواری چاكسازی به‌رده‌وامه‌وزۆرینه‌ی قوربانیانی ئه‌م ڕه‌وشه‌یش موسڵمانانن وه‌ك له‌ناوبه‌ندینخانه‌كاندا ده‌بینرێن،بۆیه‌هه‌وڵ وهاواری ڕاپه‌ڕین وچاكسازی بۆموسڵمانان پێویستره‌چونكه‌ستراتیجی په‌یامه‌كه‌یانه‌،دیاره‌كه‌وه‌ڵامی چاكسازی نه‌درایه‌وه‌ناچار ڕاپه‌ڕینی به‌دوادادێت./

ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی:
لێره‌وله‌وێ‌ گله‌یی نابه‌جێ‌ ده‌بیسرێ‌ كه‌مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵیان نیه‌له‌پێشهاته‌كاندا!،بێئاگاله‌وه‌كه‌ په‌یامی زانایان به‌رده‌وام دڵسۆزی وئامۆژگاریه‌وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا هاتوه‌(ص)(الدینُ النصیحه‌....)واته‌ دین ئامۆژگاری ودڵسۆزییه‌ بۆكتێبه‌كه‌ی خواوپێغه‌مبه‌روكاربه‌ده‌ستانی موسڵمان وسه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی، هه‌رئه‌ودلسۆزیه‌ش بووایكردهه‌ندێ‌ له‌گه‌لانی عه‌ره‌ب له‌م ساڵه‌دا دژبه‌ سه‌رانی سته‌مكاری خۆیان به‌تایبه‌ت له‌(میسرولیبیاوتونس ویه‌مه‌ن)ڕاپه‌ڕین،كه‌زانایانی ئاینی سه‌رمه‌شق وپێشه‌وابن به‌تایبه‌ت زانای گه‌وره‌ی ئه‌هلی سوننه‌(یوسف قه‌رزاوی)،وه‌هه‌رئه‌ودڵسۆزی وپاڵنه‌ره‌ئیمانیه‌بووكه‌وایكردله‌موسڵمانانی كوردستان ساڵی (987)شۆڕشێكی ئیسلامی ڕابگه‌یه‌نن له‌دژی سته‌می به‌عسی به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵێك زانای عه‌مامه‌ پاكی وه‌ك م.مه‌لاعوسمان كه‌ئه‌وكات ئه‌وكاره‌ زۆرنامۆبووكه‌سه‌ره‌نجام ڕابونی گه‌وره‌ی ئیسلامی لێكه‌وته‌وه‌له‌كوردستان،پاشان ئه‌وه‌ مه‌لای كورده‌ له‌سه‌رمنبه‌ره‌كان خه‌ڵكی ئاراسته‌ ده‌كه‌ن بۆ ده‌ست‌ودامێن پاكی دوركه‌وتنه‌وه‌یان له‌درۆخیانه‌ت ‌وگه‌نده‌ڵی كه‌ئه‌م ڕۆژیانیان لێ‌ كردوین به‌ژان وپێیان ده‌ڵێن دڵسۆزی گه‌ل‌ونیشتمان بن ده‌نگ بده‌ن به‌كوردستان ..،خۆ ئه‌گه‌رهاوڵاتیان چاكه‌ كارووشیاربن ئه‌وه‌ پێش هه‌موان حكومه‌ت سوودمه‌ند ده‌بێت‌وبه‌ندیخانه‌كان چۆڵا ده‌بن‌و ژیان ‌و ژیاریان پێش ده‌كه‌وێت،له‌به‌رئه‌وه‌یه‌كه‌شوێن كه‌وتوانی مه‌لاواته‌ ئه‌هلی مزگه‌وت‌وئه‌وه‌شی به‌راستی مه‌لایه‌ تا ئیستا بازرگانیان به‌گه‌ل‌ونیشتمانه‌وه‌ نه‌كردووه‌،له‌كاتێكدا مه‌لای كوردستان په‌راوێزكروان به‌ڵام مه‌لای عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت مه‌لای شیعه‌ ده‌سه‌ڵاتداروپاره‌دارن‌وخاوه‌نی مه‌رجه‌عن‌وله‌ په‌رله‌مان یانداپڕیه‌تی له‌مێزه‌ربه‌سه‌ر ئه‌وانی تریش هاوسۆزیانن،بۆیه‌ به‌راوردناكرێن له‌كه‌ڵا مه‌لای ئێمه‌دا به‌تایبه‌ت له‌رۆژگارێكی ماتریالستی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه‌ هێزی ده‌سه‌ڵات‌وپاره‌ كاریگه‌رتره‌ له‌شته‌كانی تر،له‌كه‌ڵا ئه‌وه‌شدا شارستانی ئیسلامی شانازی ده‌كات به‌زانایانی كورد كه‌ڵه‌ زانایانی وه‌ك(ابن ئاده‌م، ابن خه‌له‌كان‌و شاره‌زووری‌و ابن مسته‌وفی ‌وبه‌دلیسی‌ومه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌ومه‌لاعبدالكریمی مودرس‌وعه‌لی ته‌ره‌ماخی)شاعیره‌كانیشمان هه‌رله‌ مه‌لایه‌تیه‌وه‌ پێ‌ گه‌یشتوون كه‌بونه‌ قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردی وه‌ك( نالی و مه‌حوی و مه‌لای جه‌زیری‌و ئه‌حمه‌دی خانی ‌و...هتد)وهه‌ریه‌ك له‌مه‌لامه‌حمودی بایزیدی ومه‌لاسه‌عیدی نورسی كوردستانی ئه‌ودووزاته‌ بوون كه‌به‌شێكی زۆری كه‌لتوری كوردیان له‌فه‌وتان ڕزگاركرد،یه‌كه‌م زانای سیاسه‌ت‌وبه‌رقه‌رار كه‌ری بیرۆكه‌ی فیدرالیه‌ت له‌نێوان میرنیشه‌نه‌كانی كوردوعوسمانیه‌كاندا مه‌ولانائیدریسی به‌دلیسی بوو،وسه‌رجه‌م سه‌رانی شۆرشه‌كانی كوردیش له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئاینی بوون قازی ئاسا له‌پێناو گه‌له‌كه‌ یاندا گیانی خۆیان به‌خشی‌و هیچ كۆشك‌و ته‌لاروفایل‌و باخیان به‌جێ‌ نه‌هێشت چونكه‌ له‌ خوا ده‌ترسان‌وخزمه‌تكردنی گه‌ل‌و نیشتمانیان به‌شێك بووه‌ له‌ دینداریان كه‌ هه‌رواشه‌،زۆربه‌داخه‌وه‌ كه‌ عه‌قلی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی كوردی گرنگی به‌ عه‌قلی مه‌عریفی زانایانی خۆی نادات بۆیه‌ ئیستا ناتوانن وه‌ك پێویست ڕۆڵی سه‌ره‌كی ببینن،سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وهه‌مووگرفتانه‌ش هه‌ربه‌رده‌وامن ‌وله‌سه‌ر جه‌م قه‌یرانه‌كان هه‌ڵوێستیان بووه‌،ئه‌وه‌جگه‌له‌بواره‌كانی فه‌تواوئاشته‌وتیی كۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌وڵه‌كانی ڕێكخراوی یه‌كیه‌تی زانایان به‌تایبه‌ت پرسی نه‌ته‌وه‌یی چونكه‌ ئێمه‌ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان هه‌یه‌ نه‌ك كێشه‌ی(جگه‌ره‌ كێشان خه‌ته‌نه‌ی ئافرت‌وكۆنسێرتی فلان‌وفیسار)،له‌كۆتایدا دورله‌ده‌مارگیری وبه‌شایه‌تی مێژووی دورونزیك ئه‌ڵێم پرسی كورد ئه‌گه‌ر هه‌وڵ وخه‌باتی زانایانی ڕاسته‌قینه‌ی ئاینی لێده‌ربكه‌ی شتێكی ئه‌وتۆی نامێنێته‌وه‌.