a_qamishi@yahoo.com
دوای شكستیان له‌بواری فیكروئایدیاوه، نه‌یارانی ئیسلام كه‌وتنه چه‌واشه‌كاری وتۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن ونیشاندانی ئیسلام به‌تیرۆروتۆقاندن! ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی وهه‌ڕه‌شه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێ نیوه ئایهتو فه‌رموده دێنن و لێكدانه‌وه‌ی خراپ و نابه‌جێی بۆده‌كه‌ن، بۆئه‌وان و ڕه‌وایه كه خاوه‌ن هێزوپێزو چه‌كی كوشنده‌و ترسناك بن ،كاره‌سات ومه‌رگه‌سات بخوڵقێنن هه‌ر دیموكراسین ماف په‌روه‌رن.. ڕزگاركه‌رن نه‌رمو نیانن..میهره‌بانن!
به‌ڵام بۆ موسڵمان نابێ نینۆكی هه‌بێ خۆی پێ بوخرێنێ، چه‌قۆیه‌ك یا قسه‌یه‌كی حه‌قوڕه‌ق بۆی ناڕه‌وایه! ڕاسته‌وخۆتۆمه‌تی تیرۆروتۆقاندنوتوندوتیژی ده‌ده‌نه‌پاڵ!
كاتێ پێوه‌رنامێنێ ڕاستیه‌كان پێچه‌وانه‌ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌تا له ده‌یان ئایهتو فه‌رموده‌دا هانی موسڵمانان ده‌دات بۆ نه‌رم ونیانی و له‌سه‌رخۆبون وته‌سامح و لێبورده‌بن، پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ربێت) فه‌رمویه‌تی: {اِنَ الرِفقَ لايَكونُ فى شَىِِ اِلازانَهُ، ولايُنزَعُ مِن شَىِ الاشانَهُ}(رواه مسلم ) واته: نه‌رم ونیانی له‌هه‌رشتێكدابێت جوانی ده‌كات وكه‌لێی ده‌رهێنراناشیرینی ده‌كا).
هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌یه‌كی تردا كه‌ماناكه‌ی به‌م شێوه‌یه:(خوای گه‌وره نه‌رمونیانه‌و ئه‌وسیفه‌ته‌ی لا خۆشه‌ویسته، وه ئه‌و خێر‌و پاداشته‌ی كه له‌سه‌ر نه‌رمونیانی ده‌یدات، بۆ شتی تر نایبه‌خشێت، یان به‌وشێوه‌نادرێت به‌توندوتیژی).
ئه‌بوهًوریره (خوا لێی رازی بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه: ده‌شته‌كیه‌ك له ناومزگه‌وت میزیكرد، خه‌ڵكه‌كه ویستیان په‌لاماری بده‌ن، پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌ت فه‌رموی: وازی لێبێنن ودۆلكه‌یه‌ك ئاو بێنن‌و، بیكه‌ن به شوێنه‌كه‌یدا، وئێوه‌كارئاسانی بكه‌ن و شت قورس‌و خراپ مه‌كه‌ن.
گه‌ر ئه‌وه به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌كێشه‌كانی ناو مزگه‌وته‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره، ده‌بینی له سه‌رشتی لاوه‌كی و زۆربچوك ده‌یكه‌ن به هه‌راو كێشه‌و توڕه بون و، له‌جیاتی ئاو به‌نزینی پێداده‌كات!، عائشه‌ی دایكی ئیمانداران فه‌رمویه‌تی: ئه‌گه‌رپێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) سه‌رپشك بكرایه له‌نێوان دوو شت‌دا،كامه‌یان ئاسان بوایه ئه‌و یانی ده‌كرد،گه‌ر تاوان نه‌بوایه، وه له سه‌رخودی خۆی تۆَڵه‌ی له‌كه‌س نه‌سه‌ندووه، به‌ڵام گه‌ر سنوره‌كانی خوا بشكێنرایه له‌به‌ر خوا تۆڵه‌ی ده‌كرده‌وه (بخاری ومسلم).
دیاره توندوتیژی له‌شوێنی خۆیدا ئازایه‌تیه، وه‌ك له مه‌یدانی شه‌ڕو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا له‌به‌رخوا، وه‌ك ده‌بینی خوای زانا‌و دانا به‌م شێوه وه‌سفی ڕه‌وشتی پیاوانی ده‌وری پێغه‌مبه‌رده‌كات (..وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ..) له سه‌ر كافران توندوئازابون، به‌ڵام له نێو خۆیاندا، واته(: له‌گه‌ڵ موسڵمانان) نه‌رم ونیان و به‌سۆز بوون. به‌پێچه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێ له موسڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه!.
به‌سه بۆگه‌وره‌یی ئه‌م دینه، نه‌یارانیشی دانیان به‌وه داناوه، كه ئیسلام له مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یدا نه‌رمونیانه، (جۆن ئیسپۆزیتۆ) مامۆستای زانكۆی (جۆرج واشنتۆن) وتویه‌تی:{ئیسلام ئاینی میهره‌بانی و پێكه‌وه‌ژیانه‌و، دووره له توندوتیژی}. بائێمه‌ش له ماڵه‌كانمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین نه‌رم ونیان وله‌سه‌رخۆبین، تا ده‌گاته شوێنی كاروداموده‌زگاكان و، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و، تا پله‌و پۆسته به‌رزه‌كان، كه ئه‌وان سه‌رمه‌شق وڕابه‌رن‌و، هه‌موومان نه‌رمو نیان بین، له یه‌كتر به‌قین نه‌بین به‌ڵكوهه‌وڵی لێكگه‌یشتن بده‌ین، په‌ند له ڕابردو وه‌ربگرین وبزانین كه توندوتیژی وڕق وتۆڵه‌و كاردانه‌وه كاره‌ساتی به‌دواوه بووه‌و، كلتورێكی نابه‌جێیه‌و دووره له ڕه‌وشتی باوه‌ڕدارانی ڕاسته‌قینه، ده‌ره‌نجامی ئه‌و په‌روه‌رده‌ئیمانیه بوو كه موسڵمانان له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌وگاوره‌كاندا پێكه‌وه‌ژیاون.
مێژوبۆمان ده‌گێڕێته‌وه: كه جوله‌كه‌یه‌ك ویستبوی خانوه‌كه‌ی بفرۆشێ كه‌بایی (100)دیناربووه، به‌ڵام ئه‌و داوای (200) دیناری كردوه، كه لێیان پرسیوه: بۆ وا به گران ده‌یفرۆشی؟
له وه‌ڵامدا وتویه‌تی: (100) دیناری حه‌قی خانوه‌كه‌و، (100) دیناره زیاده‌كه‌ش حه‌قی جیرانه‌تی عبدالله‌ی كوڕی موباره‌ك كه چاكترین جیرانه!.
ئه‌ی چی ده‌ڵێی به‌وموسڵمانه‌ی له‌به‌رخراپی هاوسێكه‌ی خانوه‌كه‌ی ده‌فرۆشێ به‌هه‌رزان!، یان ده‌نگیان پێكه‌وه نیه چونكه حیزبه‌كانیان جودایه!، خوای گه‌وره دوو پێغه‌مبه‌ر (موساوهاروون) ده‌نێرێ بۆ لای فیرعه‌ون، پێیان ده‌لێ: كه به شێوه‌یه‌كی نه‌رمونیان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن (فقولا له قولاََليناًً..) ده‌ی ئه‌مه په‌ندو ئامۆژگاری یه بۆمرۆڤه‌كان، خۆ خوای گه‌وره به ده‌سه‌ڵاته و له فیرعه‌ون ناترسێ، دیاره وه‌ك زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره سته‌مكاره‌كان ئه‌ویش قبوڵی نه‌كردو، هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی دان، بۆیه كه جادوگه‌ره‌كانی باوه‌ڕیان هێنا فیرعه‌ون وتی (لاُقگعَنَ اَیدێكم وارجًڵكُم...): وتی: ده‌ست وقاچتان ده‌بڕمه‌وه‌و، هه‌ڵتان ده‌واسم به قه‌دی دارخورماوه، ئه‌وساو ئێستاش هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره سته‌م كار‌و بێبڕواكان هه‌ڕه‌شه‌و و توندوتیژی چه‌كی ده‌ستیان بوه، بۆ سه‌ركوتكردنی به‌رانبه‌ره‌كانیان.
به‌ڕێزان:حه‌ق وڕاستی لای هه‌ركه‌س بوولێی وه‌رگره، چونكه ئه‌وه گرنگه كه‌چی وتووه، نه‌ك كێ وتی. (ئه‌بوهوره‌یره) شه‌وێك پاسه‌وانی خورماوخوارده‌مه‌نی زه‌كات بووه، كه كۆكرابۆوه، دوو سێ جار شه‌یتان له شێوه‌ی زه‌لامێك هه‌وڵیدا خواردنی لێ بدزێت، له جاری سێیه‌مداگرتی و، پێی وت ئه‌تبه‌م بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، ئه‌ویش ترسا‌و زۆر پاڕایه‌وه پاشان شه‌یتان وتی: شتێكت فێرده‌كه‌م گه‌ر شه‌وانه بیخوێنێ پارێزراو ده‌بی له شه‌یتان، ئایه‌تولكورسی بخوێنه. به‌یانی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌رگێڕایه‌وه، ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌وه شه‌یتان بووه (صدق وهو َكَژوب) ڕاست ده‌كات به‌ڵام خۆی درۆده‌كات، نه‌یفه‌رموو: درۆیه چونكه شه‌یتانه. ئێستاش هه‌ریه‌كه به‌شێك له حه‌ق وڕاستی لایه‌و، باحیساب بۆ به‌رامبه‌ركه‌مان بكه‌ین، مه‌ڵێ مادام له‌گه‌ڵم دا نییه، یان له‌وحیزبه‌یه هه‌مووی درۆیه، با به چاك بڵێین: چاك، به خراپیش بڵێین: خراپ. (ولاتبخسوا الناسَ اشياءهُم)، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ته‌مه‌نتان درێژبێت وڵات ئاوه‌دان بێت، با ئه‌م دوو شته ئاسانه ئه‌نجام بده‌ین: (حًسنُ الخُلق وحُسنُ الجِوار) واته: ڕه‌وشتی جوان و، هاوسێیه‌تی كردنی چاك. وڵات ئاوه‌دان ده‌كات و، ته‌مه‌ن درێژده‌كات، وه به پێچه‌وانه‌وه به‌د ڕه‌وشتی و دژایه‌تی جیران، ماڵی دنیا‌و دواڕۆژمان وێران ده‌كات، كه هه‌موو ئه‌مانه ده‌ره‌نجامی مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌ی كه‌سی نه‌رمونیانه، ئه‌ینا وه‌ك سیستم ویاسا سنوری حوكمه‌كانی ئیسلام نه‌گۆڕه‌و كۆنكرێتیه‌و، زیادوكه‌می لێناكرێت.
بێگومان سۆز‌و به‌زه‌یی ونه‌رم ونیانی سه‌برو دان به‌خۆداگرتن پێویسته‌و ده‌بێ باجه‌كه‌ی بده‌ی، چونكه وه‌ك وتراوه: (سه‌بر تاڵه‌و به‌ری شیرینه)، هه‌ندێ جار خه‌ڵكانی بێبارو بێوه‌فا له به‌رانبه‌ردا بۆ مه‌به‌ستی خراپ وهه‌ڵوێستی نه‌شیاو ئه‌و هه‌له ده‌قۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه، چونكه وه‌ك وتراوه: (ڕه‌سه‌ن ڕێزتگرت شه‌رمه‌زار ده‌بێ، به‌ڵام ناڕه‌سه‌ن تابێ هار ده‌بێ)، دیاره كه (...) ی هاریش ته‌مه‌نی(40)شه‌وه، واته: كورته. به توندوتیژی كارناچێته سه‌ر...مار به قسه‌ی خۆش له‌كون دێته ده‌ر. (په‌ندی پێشینان). |