یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/07/2011 : 14:57:43
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌پێشـوازی ڕه‌مـه‌زاندا
به‌هاتوچۆی هه‌مووساڵێ‌ میوانێكه‌وبه‌ڕێوه‌یه‌ ... میوانی من میوانی تۆ میوانی ئێمه‌وئێوه‌یه‌ ئه‌ومیوانی هـه‌رماڵێكی موسـڵًمانه‌بێ‌ جیاوازی..به‌ڵام كه‌هات واپێت ئه‌ڵێم سستی نه‌كه‌ی له‌پێشوازی
ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌ومانگه‌پڕ خێر وفه‌ڕه‌یه‌كه‌ خوای گه‌وره‌ڕۆژووی له‌سه‌رئیمانداران تێدافه‌رز كردووه‌،مانگی خێروڕه‌حمه‌ت وبه‌ره‌كه‌ت ولێخۆشبوونه‌بۆبڕواداران،چون له‌ ومانگه‌دا ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌،واته‌: دابه‌زینی سۆزو به‌زه‌یی خوابۆ به‌نده‌ڕۆژو گروتۆبه‌كاره‌كانی ،وه‌له‌ به‌رامبه‌ر دا حه‌وت ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن وشه‌یتانه‌كان كۆت وزنجیر ده‌كرێن ووزه‌ و توانایان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌له‌به‌ر ئه‌وهه‌موو پاداشته‌ زۆره‌بوو كه‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(ص)ئه‌وه‌نده‌ قه‌دری ئه‌و مانگه‌یان گرتووه‌و ڕێزیان لێ‌ ناوه‌،به‌چه‌ندمانگی پێش هاتنی له‌ پێشوازی دابوون خۆشه‌ویستی ڕه‌مه‌زان له‌دڵیاندا چه‌كه‌ره‌ی ده‌كردله‌،وه‌ دوای ته‌واوبونیشی خه‌م وخه‌فتیان بۆ ده‌خوارد نه‌بادا ساڵێكی تر نه‌یبیننه‌وه‌و بێ‌ به‌ش بن له‌و هه‌موو خێره‌،عن انس ،قال رسول (ص) (اللهم بارك لنا فى رجب و شعبان و بلغنا رمضان)
به‌ڵێ‌ خۆشه‌ویستان!هاوه‌ڵان ئاواپێش هاتنی ڕه‌مه‌زان دوعایان ده‌كرد كه‌ پێی بگه‌ن ومیوانداری بكه‌ن وئاماده‌باشیان بۆ ده‌كرد،مافی خۆیان پێ‌ ئه‌دا ،چونكه‌ ده‌یان ناسی چه‌ند گه‌وره‌و به‌ڕێزه‌ ، ئه‌وان ده‌رچوی قوتابخانه‌ی پێغه‌مبه‌ر بوون (ص) وه‌كو وتراوه‌( قه‌دری زێڕ لای زێڕنگره‌) جا پێویسته‌ ئێمه‌ی شوێن كه‌وته‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش خۆشحاڵ بین به‌ هاتنی ، وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌و پاداشته‌ بین، سه‌لمانی فارسی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(د.خ) كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زاندا پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌یفه‌رموو:( أيها الناس قد أظلكم شهرعظيم مبارك ، شهر فيه ليلة خير من ألف شهر جعل الله صيامه فريضة وقيام ليلة تطوعا ، من تقرب فيه بنافلة كان كمن أدى فريضةفيما سواه،ومن أدى فيه فريضة كان كمن أدى سبعين فريضة فيما سواه ...ما مر على المسلمين شهر خير لهم منه ولا مر با لمنافقين شهر شر لهم منه )(سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه‌)، فه‌رموده‌كه‌ی درێژه‌و ئه‌مه‌ش واتاكه‌یه‌تی:{ ئه‌ی خه‌ڵكینه‌!ئه‌وا مانگێكی به‌رزو پیرۆز به‌ره‌ و ڕوتان هات ، ئه‌و مانگه‌ی كه‌ شه‌وێكی تێدایه‌ خێری عیباده‌تی به‌ ئه‌ندازه‌ی عیباده‌تی هه‌زار مانگه‌،له‌و مانگه‌دا ڕووژوو گرتن فه‌رزه‌ و هه‌ستانه‌وه‌ی شه‌وانی بۆعیباده‌ت سوننه‌ته‌، ئه‌نجام دانی سوننه‌تێ‌ له‌ ومانگه‌دا به‌رانبه‌ری فه‌ڕزێكه‌وفه‌ڕزێكیش حه‌فتا فه‌رزی تره‌ له‌ غیری ڕه‌مه‌زاندا واته‌ پاداشتی سوننه‌تێ‌ تیایدا به‌رامبه‌ر فه‌رزێكه‌ و فه‌رزێكیش به‌رامبه‌ر به‌ حه‌فتایه‌ ، مانگی ئارام گرتنه‌ ، مانگی یه‌كسانی یه‌، مانگی به‌هه‌شته‌ ،كه‌سێك به‌ربانگ بۆ كه‌سێكی تر ئاماده‌ بكات و خواردنی بداتێ‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی لێخۆشبوونی تاوانه‌كانی ، ئه‌و مانگه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی ڕه‌حمه‌ته‌ ، ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی لێخۆشبونه‌ ، كۆتایه‌كه‌ی له‌ ئاگر قوتاربونه‌ ، چاكترین مانگه‌ كه‌به‌سه‌ر موسڵماندا ڕادابورێ‌ ، ناخۆشترین و خراپترین مانگه‌ كه‌ به‌سه‌ر دووڕو ده‌غه‌ڵه‌كاندا ڕاده‌برێ‌ } .
ده‌توانین له‌ پێشوا زی كردنی ڕه‌مه‌زاندا خه‌ڵكی پۆلێن بكه‌ین بۆ دووكۆمه‌ڵ :
یه‌كه‌م:ئه‌وانه‌ن كه‌زۆرخۆشحاڵ ده‌بن به‌ هاتنی ئه‌م مانگه‌ ـ كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌شی هه‌ره‌زۆری بڕوادارانی ڕاسته‌قینه‌ن و له‌دینه‌كه‌یان شاره‌زان و هاتنی ڕه‌مه‌زان به‌لایانه‌وه‌ ومایه‌ی خۆشی و شادیه‌چونكه‌:
أـ نه‌فسی خۆیان به‌ڕۆژووگرتن ڕاهێنانه‌وه‌له‌ مانگه‌كانی تردا،له‌گه‌ڵ ڕۆژوه‌ سوننه‌ته‌كانی ده‌ست له‌ملان بوون وه‌ك ڕۆژانی: ( أيام البيض ،عاشوراء ـعةرةفة ـ دووشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌كان ـ لانی كه‌م مانگی سێ‌ ڕۆژویان تێداگرتوه‌ و شوێن كه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان و سه‌له‌فی صاڵح بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕۆژوو گرتن به‌لایانه‌وه‌ ئاساییه‌ ، وه‌ نه‌فسی خۆیان له‌ گه‌ڵدا ڕام كردووه‌ و زاڵ بوون به‌سه‌ریدا ، وه‌ك پێشینان وتوویانه‌ ( نه‌فس بیگری مشتێكه‌ و به‌ری ده‌ی ده‌شتێكه‌)بڕواداری ڕاسته‌قینه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ جیهادی نه‌فسی خۆی ده‌كات و ده‌یگرێت ، نابێته‌ به‌نده‌ی هه‌وا و ئاره‌زوه‌كانی
ب ـ ئه‌و موسڵمانانه‌ خۆشی و ڕابواردنی خۆیان هه‌ڵگرتووه‌ بۆدواڕۆژ كه‌( دار القرار)ده‌زانن كه‌ دنیا كاتیه‌وشوێنی تاقیكرانه‌وه‌یه‌ ته‌نها به‌هه‌شته‌ كه‌ جێگه‌ی ئاسوده‌یی و حه‌سانه‌وه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی خوا خۆی ده‌گرێته‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ ئومێدی پاداشتی دواڕۆژ ، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆچون له‌ ڕابوردن خۆشی ئه‌م دنیا و بوون به‌ به‌نده‌ی ئاره‌زوه‌كانیان ، له‌ دواڕۆژیان بێ‌ ئاگان ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌خۆشی قیامه‌ت بێ‌ به‌شن مه‌گه‌ر ته‌وبه‌ بكات وه‌ك له‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) هاتووه‌ كه‌:(هه‌ركه‌س له‌م دنیا شه‌راب بخواته‌وه‌ له‌تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ له‌ شه‌رابی دواڕۆژ ناخواته‌وه‌ گه‌ر ته‌وبه‌ نه‌كات (مسلم)وه‌ له‌فه‌رموده‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ر مان (د.خ) فه‌رمویه‌تی:(هه‌ركه‌س له‌م دنیا جل و به‌رگی ئاوریشم له‌به‌ر بكات ــ كه‌ بۆ پیاوان حه‌رامه‌ ــ ئه‌وه‌ له‌دوا ڕۆژدا نایكاته‌وه‌ به‌ری )(بخاری ومسلم )له‌ حه‌ریری به‌ هه‌شتێ‌ بێ‌ به‌شه‌ . ئه‌گه‌ر سه‌رنجی فه‌رموده‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ر بده‌ین ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌هلی ئاگر ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ دنیادا خۆش گوزه‌ران بوون هه‌ر خه‌ریكی ڕابواردن ومه‌غرور بوون بۆیه‌له‌ ڕابواردنی به‌هه‌شت بێ‌ به‌ش بوون ،جا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و تینویه‌تی و برسیه‌تی و بێ‌ تاقه‌تی ئه‌مڕۆی ڕۆژوگر ده‌بێته‌وه‌ تێر وته‌سه‌لی و گڕو تینی ڕۆژی دوایی .
ج ــ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ چاك ده‌زانن كه‌:ئه‌م مانگه‌ گه‌وره‌ی مانگه‌كانه‌چاكترین كاته‌ بۆ پێشبڕكه‌ وئه‌نجام دانی به‌ندایه‌تی و نزیك بونه‌وه‌ له‌ خوا، ئه‌و خێر و پاداشته‌ی كه‌له‌م كاته‌دا هه‌یه‌ له‌ مانگه‌كانی تری ساڵدا به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ ده‌ست ناكه‌وێ‌ ،به‌ڕاستی مانگی خه‌له‌ وخه‌رمانی ئیمانه‌ چ هه‌لێكی زێڕینه‌ پاداشتی فه‌رزێك یه‌ك به‌ حه‌فتایه‌ ، خێری سوننه‌تێ‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی واجبێكه‌،له‌به‌ر ئه‌م سێ‌ هۆیانه‌ بوو كه‌ بڕواداره‌ ڕاسته‌قینه‌كانی به‌شی یه‌كه‌م به‌هاتنی ئه‌م مانگه‌ زۆر خۆشحاڵ ده‌بن ، حاڵی ئه‌وانه‌ وه‌ كو كه‌سێكه‌ كه‌ یانزه‌ مانگ بێ‌ چاوه‌ڕوانی دیداری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێ‌ و ئاماده‌ باشی بۆ بكات كاتێ‌ په‌یدا ده‌بێ‌ خۆشحاڵه‌ به‌ هاتنی ، دووباره‌ هاتنی ئه‌م مانگه‌ ، پیرۆزتان بێت و حه‌قی خۆتانه‌ ئاوا به‌گه‌رمی له‌ پێشوازی دابن .
دووه‌م : كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكا نێكن كه‌ هاتنی ئه‌م مانگه‌یان به‌لاوه‌ ناخۆشه‌!كاتێ‌ كه‌ ڕه‌مه‌زان هات ڕۆژانی بۆ ده‌ژمێرن كه‌ی له‌ ده‌ستی ڕزگاریان بێ‌ ، هه‌ڕۆژێكی كه‌ ڕاده‌بری خۆشحاڵ ده‌بن خۆشیان به‌ موسڵمان ده‌زانن!ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :
أ ـ لاوازی بیر و باوه‌ڕ،واته‌: زه‌عیفی ئیمانه‌كه‌ی كه‌ له‌ڕاستی دا ، دامه‌زراوی عه‌قیده‌ و بیرو باوه‌ڕ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خێر و چاكه‌یه‌كه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئیسلام دره‌ختێ‌ بێت ئه‌وه‌ئیمان ڕه‌گ و ڕیشه‌تی ، به‌ندایه‌تی خوا ڕه‌وشتی جوان به‌رهه‌م و میوه‌كه‌یه‌تی ، جا هه‌ر چه‌نده‌ ئیمانه‌كه‌ت پته‌ وو ڕاست و پاك و دامه‌زرا و بێ‌ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ به‌رهه‌می ده‌بێت و به‌هاتنی مانگی ئیمان خۆشحاڵه‌ وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، لاوازی بیر و باوه‌ڕه‌ كه‌ خه‌ڵكانێكی موسڵمان ده‌بینی پابه‌ندی شه‌رعی خوانین ، سارد و كه‌م ته‌رخه‌من ته‌نها له‌ ڕه‌مه‌زاندا ڕوله‌ مزگه‌وت ده‌كه‌ن ، مولته‌زیم نین و دینداریان گڕ و فڕێكه‌ ، ئه‌وانه‌ موسڵمانی ڕه‌مه‌زانیله‌ن !
ب ـ زێده‌ڕۆیی كردن له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌و خۆش گوزه‌رانی ،چون ئه‌وانه‌ گوێڕایه‌ڵی هه‌وا و ئاره‌زوی خۆیان كردوه‌ و بونه‌ته‌ به‌نده‌ی گه‌ده‌ و گیپاڵ ، به‌پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م ، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ له‌م مانگه‌دا زۆر هیلاكی خواردن و خواردنه‌وه‌ن ، سفره‌ی به‌ربانگیان ئیسرافی زۆر پێوه‌ دیاره‌ . جا به‌ داخه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی دووه‌م كه‌ زۆر به‌كه‌م و كورتی دینه‌كه‌یان گرتووه‌ خۆشیان به‌ موسڵمان ده‌زانن به‌ڵام دینداری به‌ كه‌یف و ئاره‌زوی خۆیان ده‌كه‌ن ، نیوه‌ له‌ نیوه‌ی پشت گوێ‌ ده‌خه‌ن و پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی خودا نابن به‌ ته‌واوی ، له‌ كاتێكدا ئیسلام مانای ته‌سلیم بوونه‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ر به‌ پێ‌ ی توانا ، چونكه‌ ئه‌م دینه‌ ده‌بێ‌ به‌ و شێوه‌یه‌ بیگری وه‌ك خوا ده‌یه‌وێ‌ نه‌ك وه‌ك خۆت ده‌ته‌وێ‌!ده‌ی تازووه‌ با به‌خۆمان دا بچینه‌وه‌ ، به‌ گوێ ی نه‌فس و شه‌یتان نه‌كه‌ین ، با ته‌زكییه‌ی نه‌فسی خۆمان بكه‌ین ، ئه‌و هه‌له‌ زێڕینه‌ بقۆزینه‌وه‌ و له‌ ده‌ستی نه‌ده‌ین ، به‌دڵ و گیان به‌ بیر و باوه‌ڕمان پێشوازی لێ‌ بكه‌ین ، له‌و هه‌موو خێر و بێره‌ بێ‌ به‌ش نه‌بین ، حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌مه‌زان تێ‌ بگه‌ین با هه‌مومان قه‌دری ئه‌و میوانه‌ خۆشه‌ویسته‌ بگرین و مافی خۆی بده‌ینێ‌ ، باله‌ كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م بین .
دووباره‌ به‌خێربێیته‌وه‌ ئه‌ی مانگی فه‌تح و ئیمان ، ئه‌ی مانگی قه‌در و به‌در و صه‌بر، ئه‌ی میوانی ساڵانه‌، ڕێزت له‌سه‌ر چاوانه‌ چونكه‌ مانگی قورئانه‌،مانگی گه‌ش بوونه‌وه‌ی ویژدانه‌ ...
به‌خێربێیته‌وه‌ مـیوانی ئه‌وین قدومـت ئه‌مساڵ كه‌وتۆته‌هاوین
له‌ بیرمان ناچێ‌ هه‌رگیزا وهه‌رگیز واین له‌ خزمه‌تتا وه‌ستاوین به‌ڕیز



په‌خشان...به‌گوێزمان زانی گزگل بوو...!
یاران سـڵاو:وه‌كوباران..وای چه‌ندپێتان دڵخۆشه‌بم..به‌م رووخساره‌شیرینانه‌.. ئه‌وه‌نده‌ی ترپه‌رۆشه‌بم...یاران ئێوه‌ میراتگری پێشینی به‌ڕێزو چاكن ...گۆش كراوی شیری پاكن...به‌رپرسیاری گه‌ل وخاكن...قه‌ڵغانی پارێزه‌ریانن... ده‌رمانی ساڕێژكه‌ریانن...ئێوه‌چاون...ئێوه‌سه‌رن...دره‌ختێكن...چواروه‌رزه‌ كه‌ی ساڵ پڕبه‌رن...میرات به‌ری پێغه‌مبه‌رن...سه‌ربازێكی ناوسه‌نگه‌رن... شاگردی قازی ڕابه‌رن...دین په‌روه‌روگه‌ل په‌روه‌رن...چاوه‌ڕێی چین ؟ ڕامه‌وه‌ستن،هه‌ڵمه‌ت به‌رن...ئێوه‌ شوانن...ده‌ست به‌شمشاڵ وگۆچانن ... میلله‌ت په‌زن...مامۆستایان توخوای مه‌زن...لێمه‌گه‌ڕێن گورگی دووپێ‌ بیان دزن...دووپشك وماربیان گه‌زن...وه‌ك ئیمامن ئیمامی چرابه‌ده‌ست بن... میهره‌ بان بن...فریادڕه‌س بن...بێ‌ جیاوازی بۆهه‌مولاخزم وكه‌س بن... ئه‌وداده‌یه‌ی كه‌تاره‌بێ‌...ئه‌ولاوه‌ی كه‌له‌مه‌یخانه‌خوماره‌بێ‌...ئه‌ولاوه‌ی لاساره‌بێ‌...ئه‌وكه‌سه‌ی به‌دۆست نه‌ناسین دوچاره‌بێ‌...ئه‌ودره‌خته‌ی كه‌ سێبه‌ره‌كه‌ی خواره‌بێ‌...ئه‌ومیلله‌ته‌ی كه‌توشی شه‌ماتی ده‌بێ‌ وڕۆژی به‌شه‌وی تاره‌بێ‌...ئه‌ركی ئێوه‌گرانه‌كا...خه‌نده‌ به‌قور ِپێوانه‌كا...ئه‌ی نازانن...تابلۆی ژین مان ڕه‌نگی ده‌وێ‌...شانه‌ی هه‌نگوین هه‌نگی ده‌وێ‌..جه‌نگ پێویستی جه‌نگی ده‌وێ‌...ته‌رازووی ئه‌م بانگه‌وازه‌ مامۆستای پارسه‌نگی ده‌وێ‌...ئێره‌ شامی شه‌ریف نیه‌..لایه‌ك بكه‌به‌ولاته‌وه‌..ئه‌وا گه‌لحۆی مام فه‌یله‌سوف... ده‌ڵێ‌(مه‌لاوڕۆشنبیر)ده‌مێكه‌ پیش ده‌خواته‌وه‌..ماخۆلانی پێ‌ كه‌وتووه‌..به‌لات وبه‌مه‌ناته‌وه‌ ئه‌وكاوێژه‌ی ئه‌فله‌ق كردی ده‌یكاته‌وه‌..دین له‌ژین جیاده‌كاته‌وه‌. شیردا..بۆداپیردا..پشیله‌ی بێ‌ كلك ده‌یه‌وێ‌..داپیركلكه‌كه‌ی باته‌وه‌ .. ئه‌قیژێنێ‌:فریاكه‌ون دین هاته‌وه‌..دین زوخاوی جه‌رگیانه‌..به‌ئیزنی خوا په‌له‌ قاژه‌ی مه‌رگیانه‌..خه‌ڵكی زانه‌..نه‌خشه‌ی كۆنی چه‌ندین ساڵه‌..كاڵه‌ك نیه‌ .. گركه‌تاڵه‌..نه‌خشه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌..ئه‌ڵێی كورتانی ده‌جاڵه‌..خۆبینیتان .. تونس ومیسرفه‌رشه‌كۆنه‌كه‌یان ته‌كان..به‌قودره‌تی خوای لامه‌كان..ته‌خت و به‌ختیان پێ‌ هه‌ڵته‌كان..واگه‌له‌ موسڵمانه‌كان..كه‌وتنه‌خۆیان..گوێتان لێ‌ یه‌ (تف له‌ئاموون ،تف له‌بت وبت خانه‌كان)...چاوه‌ڕوان بن بت تاشه‌كان... قوڕئه‌پێون بۆدامه‌كه‌و بۆداشه‌كان..لێم تێ‌ بگه‌ن وا(ئوباماو ئیهود باراك ئه‌گرین بۆجاشه‌كان..)گوێتان لێ‌ یه‌ درووشمه‌كان:(ئه‌ی فرعه‌ون،ئه‌ی كه‌لله‌ پوت...وشك بێ‌ داری ژه‌قنه‌مووت )تاكه‌ی ئوممه‌ت زه‌لزه‌له‌ی بێ..چۆپی باداوهه‌لهه‌له‌ی بێ‌؟...!!!فه‌رمایشتی عه‌لمانیه‌ت قسه‌ی زل بوو..به‌گوێزمان زانی گزگل بوو..داخی جه‌رگم،هێشتاكو له‌م گه‌ل وهۆزه‌،زۆركه‌س هه‌یه‌ به‌ گزگل هه‌رده‌ڵێ‌ گوێزه‌،وه‌كو عه‌مری كوری جه‌موح نه‌یشكاندووه‌ لای به‌رێزه‌....مامۆستایان:زانیتان گه‌ل بۆكه‌ساسن ..هه‌ندێكیان تێناگه‌ن كاسن...ده‌گوێزیان پێ‌ بناسێنن...باخۆیان گزگل بناسن..(سه‌رچاوه‌/ وه‌گیراوه‌)
باجیاوازبین.. به‌ڵام دژنه‌بین
باگه‌مه‌ی سیاسه‌ت بكرێته‌پێشبڕكێ‌.. نه‌ك ململانێ‌
بائاشتی بكه‌ینه‌هه‌میشه‌یی.. نه‌ك كاتی