a_qamishi@yahoo.com
مرۆی ژیردهبێ له‌به‌رانبه‌ر ڕوداوهگهورهكان هه‌ڵوێسته بكات و وپهندیان لێوه‌ر بگرێت ،نه‌ك ته‌نها گێرانه‌وه‌ی چیرۆكێك وكات به‌سه‌ربردن بێت، (10)ی محرهمی ههمووساڵێ بهعاشورا ناسراوه:
* لای سوننه‌كان دهگهڕێتهوهبۆسهردهمی پێش ئیسلام وڕۆژی ڕزگاربونی حه‌زره‌تی موسایه له‌ده‌ست فیرعه‌ون، وه‌ك له‌فه‌رموده‌ی پێشه‌واماندا هاتووه كاتێ خۆشه‌ویستمان كۆچی كرد بۆمه‌دینه بینی جوله‌كه‌كان له‌وڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوبون،پرسیاری كرد له‌هۆی ئهوڕۆژووه،ئه‌وانیش وتیان: ئهوهڕۆژی ڕزگاربونی حه‌زره‌تی موسایه وخنكانی فیرعه‌ونه له‌ڕوباری نیلدا،حه‌زره‌تیش فه‌رموی: ئێمه له‌پێشترین لهئێوهبۆموسا ،ئهوهبوكهبهڕۆژوبو،پاشان فه‌رموی ساڵكی تر(9و10)ی ده‌گرین بۆئه‌وه‌ی له‌هی ئه‌وان نه‌چێت،ئهودوڕۆژهبۆمان بو به‌سوننه‌ت كهتیایدابهڕژوبین،ئهوهكورتهی چیرۆكی فهرمودهكهبو به‌كورتی.
* لای شیعه‌كانیش یادی شه‌هیدكرانی حه‌زره‌تی حوسێنه،به‌ڵام ئایایاد كردنه وهبهوشێوهیه دروسته،كه له‌خۆدان ویهخهداڕنین دروست نیهوپێشهواكهمان فه‌رمویه‌تی:(لیس منا من چرب الخدود وشق الجیوب ودعا بدعوی الجاهلیه). گه‌رسه‌رنج بده‌ین له‌ڕوداوه‌كه په‌ندوئامۆژگاری زۆری تێدایهوبۆمان ده‌رده‌كه وێت كه ئه‌م ڕۆژه:
1) ڕۆژی ڕزگاربونه،چونكه خوای گهورهبڕوادارانی تیا ڕزگار كردوستهم كارانی له‌ناوبرد...
2) ڕۆژی جیهادوتێكۆشانه،شه‌هیدبوونی امام حوسێن له‌كه‌ربه‌لا ساڵی(61) كۆچی به‌خۆی وحهفتاودووكهس له‌لایه‌ن سوپای (عبدالله‌ی كوری زیاد) به پیلانی ناحه‌زان كه‌ژماره‌ی سوپاكه (4000) كه‌س بوو به‌رانبه‌ر حه‌فتاو دووكه‌س له‌خێزان وبنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) به‌ڵێ شه‌ڕی غه‌درو خیانه‌ت وسته‌م له‌عێڕاق سه‌ری هه‌ڵداوه خوێنی ناڕه‌وای تیاڕژاوه بۆیه تائێستاش سته‌م هه‌ربه‌رده‌وامه، ئهوحوسێنهی كهخۆشهویستمان له باره‌یانه‌وه فه‌رموویه‌تی: (الحسن والحسین سیدا الشباب الجنه)،له‌وكاته‌دا حوكمی خه‌لافه‌ی ڕاشیده نه‌مابوو، (30) ساڵهكهتهواوببوو سیستمی پاشایه‌تی بوو چونكه مه‌عاوییه ووتویه‌تی من یه‌كه‌م پاشای عه‌ره‌بم ئه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان بووه، بۆیه‌ده‌بێ له‌وڕۆژه‌دا به‌خۆماندا بچینهوهوبزانین تاچه‌ند خۆشه‌ویستی ڕاسته قینه‌مان هه‌یه بۆ(ئال وبهیت) وئایا به‌كرده‌وه ڕێبازی ئه‌وانمان گرتوه؟ كه تێكۆشان بوهلهپێناوی ڕاستیدا، تاچهنددژی خیانه‌ت وسته‌م بوینه‌وه؟، ئایا خۆشه‌ویستی به‌م شێوه ده‌بێ؟یان ئه‌بێ خۆشه‌ویستی ساڵی ڕۆژێك بێ؟ كه بێگومان خۆشه‌وستی ڕاسته‌قینه پابه‌ندبونه به‌په‌یام وڕێبازهكهیان كه قورئان وسوننه‌ته،بهكرداروگوفتارنهك به‌هات وهاوار...! |