ئیسلام، دووجۆر چاره‌سه‌ری داناوه:
أ: به‌رله‌وه‌ی تووشی ببیت.
ب: دووای تووشبوونه‌كه‌ی.
به‌شی یه‌كه‌م: بهرلهتووشبوونهكهی مرۆڤ چی بكات؟:
یه‌كه‌م: به‌هێزكردنی بڕوا له‌دڵدا و وابه‌سته بوون به‌شه‌ریعه‌تی خوا وه و دووركه‌وتنه‌وه له شته حه‌رامه‌كان.
دووه‌م: بڵاو كردنه‌وه‌ی زانستیی له‌باره‌ی عه‌قیده‌وه و به‌رچاو رۆشن كردنی تاكه‌كان.
سێیه‌م: ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان به‌یادی خوا و قورئان خوێندن تێیدا.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر بگونجێت، رۆژانه خواردنی حه‌وت ده‌نك خورما كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت:
(من اصطبح بسبع تمرات عجوة لم يضره ذلك اليوم سم ولا سحر)(البخاري مع الفتح، 10ج،حديث247، ومسلم، ج 3،حديث1618).
واته: (هه‌ركه‌س به‌یانی له‌خورێنی حه‌وت ده‌نك عه‌جوه بخوات - جۆره خورمایه‌كه له‌مه‌دینه هه‌یه - ئه‌و رۆژه نه ژه‌هر و نه جادوو كاری تێ ناكات).
پێنجه‌م: له هه‌موو هۆكارێك به‌هێز تر و به‌سوودتر - پشتیوان به‌خوا - بریتییه له قه‌ڵای پۆڵایینی پارێزگاری كردن له خوێندنی ویردهكانی رۆژانه، به‌یانیان و ئێواران، كه بهكارئهوهدێن به‌ر له‌ڕوودانی جادووه‌كه بۆ مرۆڤ ببنه قه‌ڵای به‌ره‌نگار و كۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م كارتێكردنی جادوو و سیحر و ته‌ڵه‌كه‌ی كاهینه‌كان و په‌نابردن، ئه‌ی بۆنابنه به‌ربه‌ست و چۆن نابنه چۆن ئه‌م ده‌رمانانه سوود به‌خش نابن؟!، وه‌ك ئه‌ی ئه‌وه‌نییه كه ئیبنوقهییمی جه‌وزی ناویان ده‌بات به: (ده‌رمانه خواییه‌كان)، كه به‌داخه‌وه خه‌ڵك زۆر لێیان بێ ئاگایه، یاخود له ئاستییاندا، كه‌مته‌رخه‌مه و له‌به‌رامبه‌ریاندا، ته‌مبه‌ڵی ده‌كات، جا له‌میانه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه خوێندهنهوهیان به سووده:
1: له به‌یانیان و ئێواراندا، سێ جارخوێندنی:
(بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شي‌ء في الأرض ولا في السما‌ء وهو السميع العليم)الترمذي، وأبو داود، وصحيح ابن ماجة،ج2، حديث332).
واته: (به‌ناوی ئه‌و خوایه‌ی كه له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و بردن و له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌ودا هیچ شتێك زیان ناگه‌یێنێت نه له ئاسمان و نه له زه‌وی هه‌رئه‌و له هه‌موان بیسه‌ر و زاناتره).
2: له دوای ههرنوێژێژێك و كاتی خه‌وتن و به‌یانیان و ئێواران، خوێندنی، ئایه‌ت ولكورسي)(الحاكم وصححه، ووافقه الذهبي ج1،حديث562).
(الله لاإله الا هو الحي القيوم لا تأخذه سنة ولانوم له مافي السماوات ومافي الأرض من ذا الذي يشفع عنده الا بإذنه يعلم مابين أيديهم وما خلفهم ولا يحيطون بشيء من علمه الا بما شا‌ء وس‌ع كرسيه السماوات والأرض ولايؤده حفظهما وهو العلي العظيم)البقرة).
واته: (خوای گه‌وره ئه‌وخوایه‌یه، كه تاكه زیندو).
3: له به‌یانیان و ئێواراندا، سێ جارخوێندنی: (قل هو الله أحد * الله الصمد * لم يلد ولم يولد * ولم يكن له كفوا أحد) و (قل أعوذ برب الفلق * من شر ماخلق * ومن شر غاسق إذا وقب * ومن شر النفاثات في العقد * ومن شر حاسد اذا حسد) و (قل أعوذ برب الناس * ملك الناس * اله الناس * من شر الوسواس الخناس * الذي يوسوس في صدور الناس * من الجنة والناس).
4: له به‌یانیان و ئێواراندا، سهدجارخوێندنی: (لا إِله إِلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء). (البخاري ج4،حديث195، ومسلم، ج 4،حديث2071).
5: پارێزگاریكردن و به‌رده‌وم بوون له‌سه‌ر خوێندنی ویردهكانی به‌یانیان و ئێواران و دوای نوێژه‌كان و پاڕانه‌وه‌ی كاتی خه‌و و كاتی له‌خه‌و هه‌ستان و كاتی چوونه نێو ماڵ و كاتی له‌ماڵ ده‌رچوون و كاتی سواربوونی ئامێری گواستنه‌وه و كاتی چوونه نێو مزگه‌وت و كاتی له‌مزگه‌وت ده‌رچوون و كاتی چوونه سه‌رئاو و كاتی هاتنه ده‌ره‌وه و پاڕانه‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی كه‌یه‌كێك ده‌بینی تووشی قه‌یرانێك هاتووه و ...هتد هه‌رهه‌موو ئه‌مانه كه لێره‌دا پێویسته بیان هێنمه‌وه بیرتان:
أ: ئه‌وه‌ی كه ئیبنو مه‌سعود بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه، له پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ): كه فه‌رموویه‌تی: (هه‌ربڕوادارێك توشی په‌ژاره‌یه‌كی بچووك، یان گه‌وره‌ببێت و بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار، من به‌نده‌ی تۆ و كوڕی به‌نده‌ی تۆ و كوڕی كه‌نیزه‌كی تۆم، به‌ڕێوه‌بردنی من به‌ده‌ست تۆیه و ویسته‌كانی تۆ له‌ژوور هه‌مووشتێكه‌وه‌یه و تۆ لهویستهكانتدا دادپه‌روه‌ری، داوات لێده‌كه‌م، به‌هه‌رناوێك كه تۆ هه‌تبێت و تۆ بۆخۆتت دانابێت، یان یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی خۆتت فێركردبێت، یان له نامه‌و پهیامهكهتدا ناردبێتته خواره‌وه، یان زانستهكهیت بۆلای خۆت هه‌ڵگرتبێت، داوات لێده‌كه‌م، كه قورئان بكه‌یته به‌هاری رازاوه‌ی دڵم و هۆكاری لابردنی پهژارهكانم)هه‌ركه‌س ئهوپارانهوهیه بكات خوای گه‌وره په‌ژاره‌كانی له‌كۆڵ ده‌خاته‌وه).
ب: پاڕانه‌وه‌ی ده‌رچوون له‌ماڵ: به‌ناوی خوا، پشتیوانی ده‌به‌ستم به‌خوا، هیچ ده‌سته‌ڵات و توانایه‌ك نییه سوود بگه‌یه‌نێت به‌بێ یارمه‌تی خوا (بسم الله توكلت على الله ولاحول ولاقوة إلا بالله).
ج: پاڕانه‌وه‌ی چوونه نێو ماڵ: به‌ناوی خوا(بسم الله).
د: پاڕانه‌وه‌ی ده‌ست كردن به‌نان خواردن، به‌ناوی خوا(بسم الله)ئه‌گه‌ر له‌بیریشت چوو و له‌ناوه‌ند، یان كۆتایی، هاتهوهبیرت، بڵێ: به‌ناوی خوا له‌سه‌ره‌تاو له‌كۆتایی( باسم الله أوله واخره ).
هـ: كه لێبوویتهوه بڵێ: سوپاسی بێ سنوور و له ههژمارنههاتوو بۆخوا، هیوای فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تی لێ ده‌خوازم، خوایه من بێ‌نیاز نیم لهبهخششهكانی تۆ (الحمد لله حمدا كثيرا طيبا مباركا فيه غير مكفي ولا مودع ولامستغى عنه ربنا) هه‌روه‌ها بڵێ: سوپاس بۆ ئه‌وخوایه‌ی تێریكردین، تینوێتی شكاندین، خوایه ئێمه واز له‌م خواردن و خواردنه‌وه‌یه ناهێنین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیشمان به‌میهره‌بانی تۆ نه‌مابێت، به‌ڵكو تێربووین (الحمد لله الذي كفانا واروانا غير مكفي ولا مكفور).
و: كه له‌ماڵێك نانت خوارد، وێڕای پاڕانه‌وه‌كانی دیكه بۆ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یش بپاڕێره‌وه و بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگاری گه‌وره، لێت ده‌خوازم كه فه‌ڕ بخه‌یته نێو ماڵ و سامانیان و له گوناهیان خۆشببه و میهره‌بانی خۆت بڕژێنه به‌سه‌ریاندا: (اللهم بارك له‌م فيما رزقتهم واغفر له‌م وارحمهم). هه‌روه‌ها بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی خواردنی به ئێمه‌دا تۆیش خواردنی پێ بده‌یت، ئه‌وه‌ی تینوێتی ئێمه‌ی شكاند تۆیش تینوویه‌تی ئه‌و بشكێنیت (اللهم أطعم من أطعمني وأسق من سقانــي).
ز: گووتنی ئه‌م دوعایه: (سبحانك اللهم وبحمدك، اشهد أن لا إله إلا أنت، استغفرك وأتوب إليك، سبحان الله وبحمده). له‌رۆژێكدا سه‌دجار، ده‌بێته هۆی شۆردنه‌وه‌ی گوناهه‌كان ئه‌گه‌ر هێنده‌ی كه‌فی ده‌ریاش بێت.
ح: له‌كاتی ترس‌دا بڵێ: خوای گه‌وره‌مان به‌سه و ئه‌ویش باشترین كه‌سه كه پشتی پێ ببه‌سترێت (حسبنا الله ونعم الوكيل).
گ: له كاتێكدا كه رووداوێكی ناخۆش روویدا، بڵێ: ئێمه دروست كرا‌و و موڵكی خواین و بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار داوای ئه‌وه‌ت لێده‌كه‌م، كه له‌م ناخۆشی و موسیبه‌ته‌دا پاداشتم بده‌یته‌وه، داوات لێده‌كه‌م به باشتر قه‌ره‌بووم بۆبكهیتهوه (انا لله وانا اليه را‌جعون . اللهم اجرني في مصيبتي واخلف علي خيرا منها).
ی: له كاتێكدا كه ڕاچڵه‌كان، یان داخورپانێكت تووش دێت بڵێ: (لا اله الا الله).
ك: هه‌رده‌م هه‌وڵ بده بپاڕێیته‌وه به‌وه‌ی بڵێیت: هیچ خوایه‌ك شایانی په‌رستن نییه به‌ڕاستی، به‌ده‌ر له خوای گه‌وره، ئه‌ی خوای گه‌وره، تۆ له ههمووههڵهیهك به‌دووریت، خوایه من یه‌كێكم له‌وانه‌ی سته‌میان كردووه، كه ئه‌مه‌ت گوت، پشتیوان به‌خوا پاڕانه‌وه‌كانت لێ وه‌رده‌گرێت (لا اله الا انت سبحانك اني كنت من الظالمين).
ل: ئه‌گه‌ر خه‌م دایگرتیت بڵێ: (لا اله الا الله العظيم الحليم، لا اله الا الله رب العرش العظيم، لا اله الا الله رب السموت ورب الارض ورب العرش الكريم).
(ابن القيم، زاد المعاد في هدي غير العباد،ج4(مكة المكرمة:مكتبة نزار مصطفى الباز،1416هـ)ص126 ).
به‌شی دووه‌م: چاره‌سه‌ری جادوو و سیحر دوای تووشبوون پێی، كه ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یش چه‌ند شێوازێكی هه‌یه و چه‌ندن جۆره:
یه‌كه‌م: ده‌رهێنان و دوورخستنه‌وه و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بهورێگانهی كه شه‌رع رێگه‌ی پێداون: كه ئه‌مه‌یش له‌هه‌موو رێگاكان گرنگتر و باشتره. (ابن القيم، المرجع السابق، ص124، والبخاري مع الفتح،ج10، حديث 123، ومسلم، ج 4، حديث1917).
دووه‌م: په‌نابردن بۆ خوێندنی دوعاشهرعییهكان، چ له‌قورئان و چ له فه‌رمووده‌ی دروستی پێغه‌مبه‌ر(د.خ):
أ: له قورئانی پڕله به‌خشش:
1: سێ جار، خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه: (بسم الله الرحمن الرحيم * الحمد لله رب العالمين * الرحمن الرحيم * مالك يوم الدين * اياك نعبد واياك نستعين * اهدنا الصراط المستقيم * صراط الذين انعمت عليهم * غير المغضوب عليهم ولا الضالين).
: سێ جار، خوێندنه‌وه‌ی، ئایه‌ت ولكورسی (الله لاإله الا هو الحي القيوم لا تأخذه سنة ولانوم له مافي السماوات ومافي الأرض من ذا الذي يشفع عنده الا بإذنه يعلم مابين أيديهم وما خلفهم ولا يحيطون بشيء من علمه الا بما شا‌ء وس‌ع كرسيه السماوات والأرض ولايؤده حفظهما وهو العلي العظيم)البقرة).
3: سێ جار، خوێندنه‌وه‌ی دووئایه‌ته‌ی كۆتایی سوره‌تی ئه‌لبه‌قه‌ره: (آمن الرسول بما أنزل إليه من ربه والمؤمنون كل آمن بالله وملائكته وكتبه ورسله لا نفرق بين أحد من رسله وقالوا سمعنا وأطعنا غفرانك ربنا وإليك المصير * لا يكلف الله نفسا الا وسعها لها ماكسبت وعليها ما اكتسبت ربنا لاتؤاخذنا إن نسينا أو أخطئنا ربنا ولاتحمل علينا اصرا كما حملته على الذين من قبلنا ربنا و لا تحملنا ما لا طاقة لنا به واعف عنا واغفر لنا وارحمنا أنت مولانا فانصرنا على القوم الكافرين).
4: سێ جار، خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی ئیخلاس: (قل هو الله أحد * الله الصمد * لم يلد ولم يولد * ولم يكن له كفوا أحد).
5: سێ جار، خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی فه‌له‌ق: (قل أعوذ برب الفلق * من شر ماخلق * ومن شر غاسق إذا وقب * ومن شر النفاثات في العقد * ومن شر حاسد اذا حسد).
6: سێ جار، خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی ناس: (قل أعوذ برب الناس * ملك الناس * اله الناس * من شر الوسواس الخناس * الذي يوسوس في صدور الناس * من الجنة والناس).
7: سێ جار، خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تی: (ماجئتم به السحرإن الله سيبطله إن الله لايصلح عمل المفسدين) يونس81).
8: سێ جار، خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تی: (وأوحينا إلى موسى أن الق عصاك، فاإذا هي تلقف مايأفكون، فوقع الحق وبطل ماكانوا يعملون، فغلبوا هنالك وانقلبوا صاغرين)الاعراف118 و119 و120).
9: سێ جار، خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تی: (إنما صنعوا كيد ساحر ولا يفلح الساحر حيث أتى)طه69).
ب: له فه‌رمووده‌ی دروستی پێغه‌مبه‌ر(د.خ):
1: حه‌وت جار، خوێندنی:
(أسأل الله العظيم ربَّ العرش العظيم أن يشفيك).) أبو داود،ج 3، حديث187، الترمذي،ج 2،حديث410).
2: نه‌خۆشه‌كه ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه‌ی و سێ جار، ده‌ڵێ: (بسم الله).
3: نه‌خۆشه‌كه ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه‌ی و حه‌وت جار، ده‌ڵێ: (أعوذُ بالله وقدرته من شرِّ ما أجد وأُحاذر (سبع مراتٍ).( مسلم،ج 4،حديث1728).
4: نه‌خۆشه‌كه ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه‌ی و سێ جار، ده‌ڵێ:
(اللهم ربَّ الناس أذهب البأس واشف أنت الشافي لا شفا‌ء إِلا شفاؤك شفاءً لا يُغادر سقماً).( البخاري مع الفتح،ج10،حديث 206، ومسلم، ج 4،حديث1721).
5: سێ جار، خوێندنی:
(أعوذ بكلمات الله التامات من كلِّ شيطانٍ وهامَّهٍ ومن كلِّ عينٍ لامَّةٍ).( البخاري مع الفتح، ج 6،حديث408 ).
5: كه‌سێك كه بۆیهكیكێكی خوێند سێ جار بڵێ:
(بسم الله أرقيك من كل شيءٍ يُؤذيك ومن شرِّ كلِّ نفسٍ أو عين حاسدة الله يشفيك بسم الله أرقيك).( مسلم، ج4،حديث 1718 ).
وه‌ك ئیبنو قه‌ییمی جه‌وزی ده‌فه‌رموێت: هه‌موو ئه‌م دوعایانه بوون كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)چاره‌سه‌ری سیحر و جادوو و چاویپیس كارتێكردن و ده‌ست لێ وه‌شاندنی جنۆكه و ههموونهخۆشییهكی پێده‌كرد كه كۆمه‌ڵێك دوعا و پاڕانه‌وه‌ی فره‌لایه‌نه‌ن و پشتیوان به‌خوا، به‌سوودن.(ابن القيم، زاد المعاد ج4،ص125 ).
3: چاره‌سه‌ری جادوو و سیحر دوای تووشبوون پێی، به خاڵیكردنه‌وه و هاوێتنی له‌ڕێگه‌ی كه‌ڵه‌شاخ كردن، له شوێنی ئازاره‌كه‌ی یان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته كه له‌وێ ئاكامی سیحركاری خۆی كردبێت.
4: به‌كارهێنانی ده‌رمانی سرووشتیی چونكه زۆردهرمانی سروشتی هه‌ن كه سوود گه‌یێنن و قورئانی پڕلهبهخشش و فه‌رمووده ی دروستی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)رێنماییان كردووین بۆیان، به‌مه‌رجێك مرۆڤ بهكتمانه و بڕوای ته‌واوه وه به‌كاریان بهێنێ و و بهراستاڵیی بێت له‌گه‌ڵ خوای خۆیدا و و باوه‌ڕی وابێت كه‌سوود گه‌یاندنی راسته قینه له‌لای خوایه‌و و ده‌بێ ویستی خوای له‌سه‌ربێت، وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵێك ده‌رمانی گیایی هه‌یه و له‌ده‌ره‌نجامی تاقیكردنه‌وه ئه‌وه زانراوه هیچ رێگرییه‌ك نییه له‌ئاستی به‌كارهێنانیان به‌مه‌رجێك حه‌رام نه‌بن و كاره‌كه كارێكی حه‌رام نه‌بێت، هه‌رله‌میانه‌ی ئه‌و ده‌رمانه سروشتیانه‌یه كه پشتیوان به‌خوا سوود ده‌گه‌یێنن:
1: هه‌نگوین.
2: ره‌شكه.
3: ئاوی زه‌مزه‌م.
4: ئاوی باران.
5: زه‌یتی زه‌یتوون.
6: خۆشۆردن.
7: خۆپاككردنه‌وه.
8: خۆبۆن خۆشكردن.
خراپه‌ی چواره‌م: چاوپیس ئه‌گه‌ر به‌كاری هێنا: (ومن شر حاسد إژا حسد):
ئیمامی قورتوبی ده‌فه‌رموێت: یه‌كه‌م تاوانێك له ئاسمان كرابێت دره‌نجامی حه‌سوودی بردن بووه یه‌كه‌م تاوانێك له‌سه‌رزه‌وی ئه‌نجام درابێت له‌ده‌ره‌نجامی حه‌سوودی بووه، شه‌یتان حه‌سوودی برد به‌ئاده‌م و قابیل بههابیل، ههربۆیهكه حه‌سوود جێگه‌ی تووڕه‌یی و خه‌شم و قینی خواییه و دوور خراویه له‌میهره‌بانی خوای گه‌وره) (أبو عبد الله القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن ، ط2، (القاهرة:دار الشعب،1327هـ)ص259).
حةسةد وةك لة كتيَبي مختار الصحاح داهاتووة بريتيية لة وةي كة ئةوكةسة حةزبكات ئةو ناز و نيعمةتةي بةكةسيَكةوة هةية ثيَوةي نةميَنيَت و بؤخؤي بيَت). (أبو بكر الرازي، مختار الصحاح، ج1،(بيروت:مكتبة لبنان، 1995) ص57).
سه‌عالیبی ده‌ڵێ: فه‌رمووده‌ی خوا: (ومن شر حاسد إژا حسد). واته: له خراپه‌ی چاو و هه‌ناسه و هه‌وڵ و كۆششی پیسی چاوپیس.
حوسه‌ینی كوڕی فه‌زل ده‌ڵێ: ده‌بینین خوای گه‌وره باسی سه‌رچاوه‌كانی خراپه ده‌كات له‌م سوره‌ته‌دا و كۆتاییه‌كه‌ی به‌خراپه‌ی حه‌سوودی دێنێت تا پێمان بفهموێت ئه‌مه له‌هه‌موو خووه‌كان خراپتره (عبد الرحمن الثعالبي، الجواهر الحسان،ج3(بيروت: دار الكتب العلمية) ص1724 ).
له هه‌موو جۆره‌كانی حه‌سوودی بردنیش چاوپیسییه كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت: (العين حق)البخاري، كتاب الطب، باب العين حق، حديث5299).
واته: (چاوپیسی راسته و راستێتی و هه‌قیقه‌تی هه‌یه).
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس(ر)، له پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ)بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، كه فه‌رموویه‌تی: (العين حق ولو كان شي‌ء سابق القدر سبقته العين)مسلم، كتاب السلام، باب الطب والرقى والمرض،حديث4058 ).
واته: (چاوپیسی راسته و راستێتی و هه‌قیقه‌تی هه‌یه، گهربوایه و شتێك پێش قه‌ده‌ر بكه‌وتایه و پێش بڕكێی له‌گه‌ڵ بكرایه حه‌سوودی پێشی ده‌كه‌وت)
هه‌روه‌ها له‌جێگه‌یه‌كی دیكه‌دا عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس(ر)له‌دایكی موسڵمانان عائیشه‌وه(ر)له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ)بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، كه فه‌رموویه‌تی:
(استعيذوا باللّه فإن العين حق)سنن ابن ماجة، كتاب الطب، باب العين، حديث3499).
واته: (په‌نابگرن به‌خوا، به‌راستی چاو هه‌قیقه‌تی هه‌یه).
چاره‌سه‌ری تووشبوون به‌چاوی پیس:
ئه‌م چاره‌سه‌ره چه‌ند به‌ش و جۆرێكه:
یه‌كه‌م: بهرلهتووشبوون پێی:
1: خۆپارێزی یان پاراستنی ئه‌وكه‌سه‌ی كه ده‌ترسن چاو كاری تێ بكات، به هۆی خوێندنه‌وه‌ی ویرد و یاده‌كانی خوا، و پاڕانه‌وه‌كان و په‌ناگرتنه ره‌وا و رێگه پێدراوه‌كان، وه‌ك به‌شی یه‌كه‌می سیحر.
2: ئه‌وكه‌سه‌ی كه جێگه‌ی گومانه چاوی پیس بێت بپاڕێته‌وه بۆ ئه‌وكه‌سه یان ئه‌و شته‌ی كه ترس هه‌یه چاوی پیس كاری تێبكات و دوعای فه‌ڕ و به‌ره‌كه‌تی بۆبكات و بڵێ:
(ما شا‌و الله لا قوه إلا بالله اللهم بارك علیه).
كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئهوڕێنماییهمان ده‌كا و ده‌فه‌رموێت: (إذا رأى أحدكم من أخيه ما يعجبه فليدع له بالبركة)ابن ماجة، ج 2،حديث1160 وأحمد،ج4،حديث447).
واته: (ئه‌گه‌ر كه‌سێك به برایه‌كییه‌وه، شتێكی بینی كه بۆئه‌م جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، با دوعای فه‌ڕ و به‌ره‌كه‌تی بۆبكات).
3: شادردنهوهی چاكه و جوانییه‌كانی ئه‌وكه‌سه‌ی كه جێگه‌ی گومانه چاوی پێ هه‌ڵنه‌یه‌ت و حه‌سوودی پێ ببرێت، وه‌ك له فه‌رمووده‌دا ئاماژه‌ی بۆئه‌م خاڵه فه‌رمووه:
(البغوي، شرح السنة، ج 13،حديث116 وزاد المعاد، ج4، ص173).
جۆری دووه‌م لهچارسهر، دوای چاوپێ هه‌ڵهاتن و چاولێدانهكه: ئه‌مه‌یش چه‌ند جۆرێكه:
1: ئه‌گه‌ر زانرا چاوپیسه‌كه كێیه و ده‌ستنیشان كرا،
فه‌رمان ده‌كرێت به‌وكه‌سه، ده‌ستنوێژێك بشۆرێت و دوایی ئهوئاوی ده‌ستنوێژه‌ی ده‌كرێت بهچاولێدراوهكهدا. (سنن أبي داود، ج4،حديث9 وزاد المعاد، 4ج،ص163).
2: خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی ئیخلاس و فه‌له‌ق و ناس و فاتیحه و ئایه‌ته‌لكورسی و كۆتایی سوره‌تی ئه‌لبه‌قه‌ره و دوعا‌و ویردهكانی كه له فه‌رمووده داهاتوون، له‌گه‌ڵ فووكردن و ده‌ستی راست هێنان به‌شوێنی ئازاره‌كه‌دا، وه‌ك چۆن له باسی چاره‌سه‌ری سیحردا باسمان لێ‌كرد.
جۆری سێیه‌م: ئه‌وهۆكارانه‌ی كه چاوی پیس دوورده‌خه‌نه‌وه:
1: په‌ناگرتن به‌خوا و پارێزگاری كردن له فه‌رمانه‌كانی خوا و وێستان به‌دیار فه‌رمانه‌كانییه‌وه كه بهبكه و ئه‌مرن و گوێ رایه‌ڵی بوون بۆی بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و شتانه‌ی كه ئه‌و ده‌یه‌وێت لێی دوور بكه‌وینه‌وه. كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت:
(احفظ الله يحفظك)صحيح الترمذي، ج2،حديث309 ).
واته: (خوا بپارێزه، خوایش تۆ ده‌پارێزێت و پارێزگاریت لێ ده‌كات).
دانی ئارام به‌خۆدا گرتن و لێیبوردنی كهسهحهسوودهكه و نه‌چێت شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكات و ئه‌شكه‌نجه‌ی تووش نه‌كات و له نێو ده‌روونی خۆیشتدا بیر له ئازاردانی نه‌كه‌یته‌وه، به‌ڵكو پشتیوان به‌خوا ببه‌ستێت كه ئه‌و به‌سه بۆ فریاكه‌وتنمان، نه‌چێ له حهسوودهكه بترسێت و له نێو دڵیدا كینه دروست ببێت به‌رامبه‌ری، كه ئه‌م له بیركردن و فه‌رامۆشییه یه‌كێكه له هه‌ره چاره‌سه‌ر و ده‌رمانه به سووده‌كان.
هه‌رده‌م ته‌وبه بكات بۆ لای خوا و بۆلای ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه وته‌وبه بكات له گوناهان، چونكه گوناه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆئه‌وه‌ی نه‌یار و ناحه‌ز و دوژمن و ركابه‌ری مرۆڤ زاڵ ببێت به‌سه‌ریدا، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره بۆ خۆی ده‌فه‌رموێت:
(وما أصابكم من مصیبه فبما كسبت أیدیكم ویعفو عن كپیر)الشوری: 30).
واته: (ههربهڵا و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خواییتان به‌سه‌ردێت له ده‌ره‌نجامی ئاكاری خراپ و به‌دیی خۆتانه، له كاتێكدا كه خوای گه‌وره هه‌موو یتان پێ نانوێنێت و له زۆرێكیانتان ده‌بوورێت).
خێركردن و چاكه كردن هێنده‌ی له ده‌ستی بێت و بتوانێت چونكه به‌ڕاستی خێر وچاكه كردن كاریگه‌رییه‌كی ته‌واویان هه‌یه له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڵاو تاقی كردنه‌وه‌ی خوایی و دوورخستنه‌وه‌ی چاوی پیس و كوژاندنه‌وه‌ی ئاوری دڵ و ده‌روونی چاوپیس و شه‌ڕی ئه‌وانه‌ی حه‌ز بهسنووربهزاندن و ته‌عه‌دا ده‌كه‌ن، هه‌رجار ئه‌و چاوی پیسی به‌رامبه‌رت نواند و خراپه‌ی به‌رامبه‌رت كرد و ئه‌نجامدا له‌به‌رامبه‌ریدا تۆ باشتر به و چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه و ئامۆژگاری بكه و به‌زه‌ییت پێیدا بێته‌وه.
كه‌سانێك نه‌بێت كه خوا خۆشی بوێن هه‌موو كه‌سێك بۆ ئه‌مه سه‌ركه‌وتوو نابێت، هه‌وڵبده عه‌قیده‌ت به‌یه‌ك خواناسی به‌هێز بكه‌یت و هه‌موو ئه‌م شتانه چه‌ند زیانیشیان هه‌بێت، كه ویستی خوای له‌سه‌رنه‌بێت، نابێت و بزانه كه خوای گه‌وره به‌هۆی عه‌قیده‌وه مرۆڤ ده‌پارێزێت) (ابن القيم، بدائع الفوائد، ج2،(مكة المكرمة:مكتبة نزار مصطفى الباز،1996)ص245 ). |