به‌ر له مانگی ره‌مه‌زان - كه ئه‌ویش بوو به هه‌واڵی رابردوو - ، له كاتێكدا كه له زۆر شوێنی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌مان و زۆرێكی ئێمه‌ی كوردستانیش، له نێو ناخه‌وه، سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردن بووین، بۆ پێشوازی كردن له‌ومانگه‌ی تیایدا به‌خۆماندا دێینه‌وه و له‌گه‌ڵ خوای خۆمان زێده‌تر ئاشت ده‌بینه‌وه و به هه‌مووشێوه‌یه‌ك كراسی دووری له په‌رستش و له به‌ها ئایینییه‌كان له خۆمان دادهرِنین و پیرۆزباییمان بۆیه‌كدی ده‌نارد و خۆشحاڵیمان بههاتنهكهی دهردهبرِی، كه سوپاس بۆخوا كه‌وتینه ناوی و ماڵئاوییشیمان لێ‌كرد، له به‌رامبه‌ردا، زۆرێك له نه‌وسن و چڵێس و چاو چنۆك و نه‌وێر و فێڵبازهكانمان، سه‌ری دنیایان لێ هاتبووهوهیهك، ده‌تگوت به‌ره و سه‌نگه‌ری مان و نه‌مان بهرٍێدهكهون و له دووی فه‌توا و ئاسانكاری دهگهرِان، داخۆ، چۆن رێگه‌یان پێ بدرێت، كه ئه‌و چه‌ند كاته‌ی، رۆژانه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، رێگه‌ی ئاخنینی هه‌مبانه بۆرینهكهی ورگیان لێ نه‌گیرێت!. ئه‌وه‌ی بی شیرینایهتی هه‌ڵی نه‌ده‌كرد، ده‌یگوت: قوربان شهكرهمه و ئه‌وه‌ی، قه‌ت ئازاری به‌خۆیه‌وه نه‌دیتبوو، ده‌ردی هه‌وكردنی گه‌ده و به‌ردی گورچیله و جارجار خه‌له‌لی عه‌قڵی بۆخۆی ده‌دۆزیه‌وه!، ئیتر، به‌م چه‌شنه كه‌وتینه ژێر باری ده‌یان و سه‌دان په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و ئێمێڵ و كورته‌نامه‌ی دهنگهیێنه كانی نێو گیرفان و لاگوێمان. به‌راسته و به چه‌په‌دا، هه‌رفریای وهلاَمدانهوه ده‌كه‌وتین، سه‌رباری ئه‌وه‌ی، كه سوپاس بۆ خوا هه‌رده‌م ماڵپهرِهكهیشم، له خزمهتتاندابوو، ره‌مه‌زان خوای له‌گه‌ڵ ئۆغری خێری كرد و بارگه‌ی پێچایه‌وه، لێره‌وه وێرِای مالاَوایی كردن لێی، نووسینی ئیمرۆم تایبه‌ت ده‌كه‌م به‌سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی: 1: بهرِێكردنی مانگی ره‌مه‌زان. 2: رۆژووی شهشهلاَن. 3: كورته باسێكی كه‌سایه‌تی مرۆڤی برِوادار، وه‌ك ئایینی ئیسلام، دای دهرِێژێت.
بهرِێكردنی مانگی ره‌مه‌زان
مانگی ره‌مه‌زان، به‌خێر هات و به‌خێریش چوو، ئاكار وكردار و گفتاری ئێمه‌ی دا به‌كۆڵیدا و وه‌ك هه‌ر چه‌ند كات و ساتێكی دیكه‌ی ته‌مه‌نمان، بارگه‌ی پێچایه‌وه، بێگومانم له‌وه‌ی كه، فریشته بهرِێزهكانی خوا:
1: ئه‌ركه‌كانی پێیان سپێردرابوو، زۆر به ئه‌مانه‌ت پارێزییه‌وه، جێبه‌جێیان كرد و به‌ره و ژووریان برده‌وه.
2: بۆ ئه‌وه‌ی لهودیوانه پرِ له داد په‌روه‌رییه‌ی خوا تۆماربكرێن، هه‌زاران ئاهی حه‌سره‌ت و خۆزگه‌ی نه‌بوو و نازی منداڵه هه‌ژاری بێ نازكراو و هه‌زاران دڵۆپه فرمێسكی خانمه شه‌هیدیشیان كۆكرده‌وه و به‌ره‌و ژووریان بردن.
3: به حه‌زی هه‌واڵ گه‌یاندن و به حه‌زی به‌زه‌یی جۆشاندنی میهره‌بانی خواوه، ئه‌و لالاَنهوانهیان به‌ره‌و ژووربرد، كه سته‌م لێكراو و چه‌وساوه و بێ ده‌ره‌تانه‌كان لێیانه‌وه ده‌رده‌چوو و به‌رده‌وامیش لێانه‌وه ده‌بیسترێ و ده‌بیندرێت.
4: وای بۆده‌چم، ئه‌وكاته‌ی فریشته‌كان، به‌ره‌وئاسمان بڵند بوونه‌ته‌وه، به‌زار و ده‌م و دڵی ئه‌وانه‌وه دوابن، كه له ده‌رگای ماڵهگهورهكان، سه‌ریان شۆرِ ده‌كرده‌وه به ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و زبڵهكانیاندا، پاشماوه‌ی تێ فرِێدراویان، ده‌رده‌هێنا و كۆیان ده‌كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، بۆ ئێواره‌ی دابێت به‌ربانگی پێ بكه‌ن و شتێكیشی بۆپارشێویان وه‌لابنێن!.
5: وای بۆده‌چم، له كاتی بڵند بوونه‌وه‌ی، فریشته‌كاندا بۆ ئاسمان، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌كانیان، وه‌ك هێڵی ئاسمانی فرِۆكهوانی، ئه‌وانیش رێگه‌ی تایبه‌تی بگرنه‌به‌ر و له پاڵ ئه‌و شووقانهدا، كه لێره و له‌وێ ململانێی و لووته خشكێیانه له‌گه‌ڵ ئاسمان و له پاڵ خۆشترین گوندی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و ئه‌مه‌ریكی، كه زۆرێك له نیشتهجێكانیان، شانازی به بوونیان ده‌كه‌ن تێیاندا، چونكه مزگه‌وتیان لێ نزدیك نییه و گوێیان له بانگی به‌یانیان نییه و خۆیان گوته‌نی ئاسووده‌ن، لهوشوێنانهوه سهركهوتبنهوه!.
6: وای بۆده‌چم، له پاڵ تورمبیله جام رِهش و بێ نمره تیژ رۆكاندا، دوعای كه‌م ئه‌ندام و پیاده و كه‌ر و پاسكیل سوار و عه‌ره‌بانچی و حه‌مباڵ و هه‌ژاره‌كان، به بێ مۆنتاج و سانسۆر و ترسی یاسای رۆژنامه‌نووسی، بڵند كردبێته‌وه.
7: ره‌نگه، هاواری ئه‌وانه‌ی، كه له ده‌ست گرانیی بازارِ، نالاَندوویانه و نرخه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بڵند بكه‌نه‌وه و فاتووره درۆیینه و قائیمه حسابی‌ی لیژنه‌ی كرِینهكانی نێو ده‌زگاكانیش، به‌جیا دابنێن، ره‌نگه و ره‌نگه و به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران، له‌و ره‌نگ و بۆچوون و ئیحتیماله نهبرِاوانه.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا، ئه‌وانه‌ی، كه وه‌ك پێویست، له لایه‌ك هه‌ستیان به په‌رپرسیارێتی لای خوا كرد و له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی، شه‌رمه‌زاری لای خوا و مێژوونهبن، ویژدانیان نهدۆرِاند، هێنده‌ی به هاتنی ره‌مه‌زان دڵخۆشبوون، سه‌دبار بهرۆشتنهكهی نیگه‌ران بووبن!، چونكه زانییان ئه‌و هه‌موو میهره‌بانییه خواییه‌ی، ره‌مه‌زان له‌گه‌ڵ خۆیی هێنابوو، كه زۆر بێ وێنه‌یه و كه‌سیش نییه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌بێت كه ده‌مێنێت بۆساڵێكی دیكه و ئیتر ئهوبرِیارانهی له‌گه‌ڵ خوای خۆیان و له‌گه‌ڵ دڵ و ده‌روون و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه دایان، نایشكێنن و ده‌زانن ئهوتۆبهكردن وگهرِانهوانهیان، بهوهجوان ده‌بێت، كه دوای رهمهزانییش تاجه گوڵینه‌ی به‌رده‌وامێتی باش بوونی، لهسهردابنێن و سوود له‌و گوته‌یه‌ی، پێغه‌مبه‌ر(د.خ)بكه‌ن، كه ده‌فه‌رموێت: (خۆشه‌ویست ترین ئاكار له لای خوا، ئهوئاكارهیه، كه مرۆڤی برِوادار، له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت).
گومانم له‌وه‌دانییه، ئه‌م ژیانه به‌و پێشبرِكێ و هه‌ست به به‌رامبه‌ر كردنه‌وه جوانه و ره‌نگه‌كانیش چه‌ند زۆر بن، به‌مه‌رجێك تێكه‌ڵ نه‌كرێن به‌سه‌ریه‌كدا و بهرێزدانان بۆ یهكدییهوهبێت، سرووشتی تر ده‌بن.
بهلاَم كه به‌رپرسێك چونكه ئازاده و به‌رۆژوو نه‌بووه، كه‌س بۆی نه‌بووبێت پێی بڵێ بۆ به‌رۆژوو نیت؟، ده‌بوو بهرِێزیشیان، هه‌ستی به‌وه بشكایه، كه زۆربه‌ی پاسه‌وانه‌كانی و كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی به‌رده‌ستیشی، وه‌ك ئه‌و هه‌ستیان هه‌بوو و نه‌ده‌بوو ئه‌وان به زمانی به‌رۆژووه‌وه، داوای ئه‌وه‌یان لێبكرێت، كه بچن خواردن و خواردنه‌وه بۆئه‌مان ئاماده‌بكه‌ن!، ده‌بوو بهرِێزیان لهوهتێبگیشتنایه، كاریگه‌ری گوتاری ئایینی رۆحییه و ده‌توانێ رۆڵی زۆر هه‌ستیار ببێنێت!.
كاتی ئه‌وه‌هاتووه، له‌وه تێبگه‌ین، كه له گوتاری ئایینییه‌وه شتێك حه‌رامكرا، زۆر كاریگهرتردهبێت، له هه‌زاران برِیاری دیكه!، ده‌بێ له‌وه‌بگه‌ین، ئهوجهماوهرهی به بانگی (الله اكبر) كۆده‌بێته‌وه، چه‌ند و چۆن ترن، له‌وانه‌ی به‌سه‌د(قالوابهلا)بۆ كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كان ئاماده‌ده‌بن.
رۆژووی شهشهلاَن
حوكمی رۆژوی شهشهلاَن: به رۆژووبوونی شهشهلاَن سوننه‌ته و پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت:
(من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر)رواه أحمد(5/417) ومسلم(2/822)وأبو داود(2433) والترمذي (1164).
واته: (هه‌ركه‌سێك ره‌مه‌زان به‌رۆژوو ببێت و به‌شوێنیدا شه‌ش رۆژلهشهوال بگرێت وه‌ك رۆژووی ساڵه‌كه‌ی گرتبێت وایه).
ئیبنو قودامه‌ی مه‌قدیسی له كتیبی موغنیی دا ده‌ڵێ: (به‌رۆژوو بوونی شه‌ش رۆژ له‌مانگی شه‌وال موسته‌حه‌ببه به‌لای زۆربه‌ی ئه‌هلی عیلم).
لهمهوسوعهی فیقیدا هاتووه:
(زۆربه‌ی گه‌وره فیقه زانه‌كان، مالیكی و شافیعی و حه‌نبه‌لی و دوایین فه‌قیهه‌كانی حه‌نه‌فی مهزههو گوتوویانه: سوننه‌ته له‌دوای ره‌مه‌زانه‌وه شه‌ش رۆژ لهشهوالیش به‌رۆژوو بیت.
بهلاَم له ئه‌بوحه‌نیفه گێرِراوهتهوه كه گوتوویه‌تی: چ به سه‌ریه‌كه‌وه و چ به لێك جیاییش كه‌راهه‌تی هه‌یه له شه‌والدا شه‌ش رۆژ به‌رۆژوو بیت.
له ئهبویوسفیشهوه گێرِراوهته: ئه‌گه‌ر به‌شوێن یه‌كدا به‌رۆژوو بێت كه‌راهه‌تی هه‌یه، بهلاَم به لێك پچرِاوهیی دروسته.
بهلاَم حه‌نه‌فی مه‌زهه‌به‌كانی ئه‌م دواییانه‌یان گوتوویانه: هیچ نه‌نگییه‌ك لهبهرۆژوو بوونی شهشهلاَندن نییه و ئاساییه.
ئیبنو عابیدین له خاوه‌نی هیدایهوه دهگێرِێتهوه، له كتێبی(التجنیس)دا ده‌ڵێ: رای په‌سند كرا‌و و هه‌ڵبژێردراو ئه‌وه‌یه كه هیچ نه‌نگییه‌ك له‌گرتنی ئه‌و رۆژانه‌ی شهشهلاَندانییه، چونكه ئه‌وسا كه گوتراوه كه‌راهه‌تی هه‌یه نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زان تێكه‌ڵ ببێت، بهلاَم ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه و خه‌ڵك ده‌زانن كه به‌شێك نییه له‌ره‌مه‌زان.
كاسانی ده‌ڵێ: كهراهییهتهكهی له‌وه‌دایه، كه رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و پێنج رۆژی دیكه‌یش له دووی ئه‌وان به‌رۆژوو بێت.
بهلاَم ئه‌گه‌ر رۆژی جه‌ژن به‌رۆژوو نه‌بێت و پاشان شه‌ش رۆژ به‌رۆژوو ببێت ئه‌وه ئه‌وكات كه‌راهه‌تی نییه.
به‌ڵكو موسته‌حه‌ب و سوننه‌تیشه.
مالیكییه‌كان ده‌ڵێن: كه‌راهه‌تی هه‌یه بۆكه‌سێك كه له‌وانه‌بێت كه پێشه‌نگی خه‌ڵكن و خه‌ڵك له‌شوێنیان ده‌چن، هه‌روه‌ها بۆكهسانێكیش كه ترسی ئه‌وه‌یان لێ بكرێت كه له‌و باوهرِهدابن كه واجبه.
به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زاندا بیانگرن و له‌پێش چاوی خه‌ڵكییش وای نیشان بدات كه به‌رۆژووه، یان وابزانن كه سوننه‌ته ده‌بێ پێكهوهبێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م گرێ و گرۆیانه نه‌بوو، موسته‌حه‌به به‌رۆژوو بێت.
(حطاب) له المقدمات دا ده‌ڵێ: بۆیه‌كه ئیمامی مالیك ئه‌وه‌ی به‌لاوه مه‌كروه بووه، نه‌بادا خه‌ڵكی شتێك بده‌نه پاڵ ره‌مه‌زان كه له‌ره‌مه‌زان نه‌بێت.
فه‌زلی رۆژووی شهشهلاَن: پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ئه‌وه‌ی رِوون كرده‌وه كه هه‌ركه‌سێك، رۆژووی شهشهلاَن بگرێ، وه‌ك ئه‌وه‌وایه ساڵه‌كه به‌رۆژوو بووبێت، چونكه لای خوا هه‌ر چاكه‌یه‌ك یه‌ك به‌ده‌یه و سی رۆژه‌كه‌ی ره‌مه‌زان واته ده‌مانگ و شه‌شه‌كه‌ی شه‌والیش دوو مانگ، كه ئه‌مه‌یش مانای فهرموودهیهیهكی دروسته.
لایه‌ك به‌رهه‌م و سووده‌كانی رۆژووی شهشهلاَن: وه‌ك ئیبنو ره‌جه‌بی حه‌نبه‌لی باسی لێده‌كا ئه‌مه كه مێكه له‌وبه‌رهه‌مانه‌ی وه‌ده‌ست دێت له ده‌ره‌نجامی گرتنی رۆژوی شهشهلاَندا:
1: به‌هۆی رۆژی شهشهلاَنهوه ته‌واوی خێری رۆژوووی مانگه‌كه ده‌سته‌به‌رده‌بێت.
2: به‌رۆژوو بوونی شهشهلاَن به پرِاو پرِ وه‌ك كردنی نوێژه سوننه‌ته‌كانی پێش و پاشی فه‌رزه‌كانه، كه ده‌بنه هۆی قه‌ره‌بوو و پرِكردنهوهی كهمو كورَی فه‌رزه‌كان و ئه‌م شه‌ش رۆژه‌یش هه‌مان چه‌شنه كهموكورِی ره‌مه‌زان ناهێڵن، كه گومان له‌وه‌دا نییه مرۆڤ كهمو كورِی ده‌بێت له فه‌رزه‌كه‌ی ره‌مه‌زاندا و پێویستی به‌و پرِكردنهوه و قهرهبووهههیه.
3: دوابه‌دوای مانگی ره‌مه‌زان، یه‌كسه‌ر ده‌ست كردنه‌وه به‌رۆژوو له‌مانگی دوای ئه‌ودا به‌ڵگه و نیشانه‌ی وه‌رگرتنی رهمهزانهكهیه له‌لای خوا، چونكه ئه‌وكاته‌ی خوای گه‌وره پهرسشێك له كه‌سێك وه‌رده‌گرێت، یارمه‌تی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستشی دیكه جێ به‌جێ بكات.
تێبینی: مه‌رج نییه رۆژووی شهشهلاَن له دووی یه‌ك بێت و بۆئه‌وكه‌سانه‌ی كه قه‌رزدارن، مه‌رجیش نییه له پێشدا قه‌رزه‌كه بگرنه‌وه، پاشان رۆژوووی شهشهلاَن بگرن.
كه‌سایه‌تی مرۆڤی برِوادار، وه‌ك ئایینی ئیسلام، دای دهرِێژێت
زۆرن ئهودهقهپیرۆزانهی قورئان وئه‌و فهرموودهدروستانهی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، كه كه‌سایه‌تی تاكی برِوادار، دادهرِێژن و له نۆبه‌شی سه‌ره‌كیدا جێیان ده‌بێته‌وه:
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندی مرۆڤی برِوادار به خواوه: لهبهدوودا چوونی، په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤی موسڵماندا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مرۆڤی موسڵمان:
1- هۆشیار و چاوتیژه: یه‌كه‌م شتێك، كه ئایین له برِواداری داواده‌كات، ئه‌وه‌یه، كه برِوای ته‌واوی به‌خوا هه‌بێت و هه‌رده‌م ئه‌وی له‌یادبێ و پشتی پێببه‌ستێت و یارمه‌تی هه‌رله‌و داوابكات و ئه‌وكاته‌ی كه هۆكاره‌كانیش به‌كارده‌هێنێت، پشت به‌خوا ببه‌ستێت، له‌ناخدا هه‌میشه هه‌ست به‌وه بكات، كه پێویستی به‌توانا و دهستهلاَتی بێ سنووری خوای گه‌وره هه‌یه، به‌شیوه‌یه‌كی وا هێنده‌ی ئه‌م هۆكار به‌كاربێنێت، له‌كۆتاییدا هه‌رهه‌موویان، پابه‌ندن به دهسهلاَت و ویستی خوای گه‌وره‌وه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین: موسڵمانی راست، هه‌رده‌م به‌دڵ وشیار و به‌رچاو رۆشن و به‌ئاگایه له‌سه‌ر دروست كراوه‌كانی خوا و لهومتمانهیهدایه، كه له‌ودیو راگیر كردنی گه‌ردوونه‌وه ده‌ستێكی نهێنی مه‌عنه‌وی هه‌یه، كه هه‌ر ئهودهسته په‌نهانه‌یه، ئه‌م ژیانه و ئه‌م گه‌ردوونه ده‌بات بهرِێوه، له‌به‌ر ئه‌وه، ده‌بینین هه‌رده‌م خوای گه‌وره‌ی له یاده و هیچ چركه سات و هیچ دیمه‌نێك و هیچ ساته‌وه‌ختێك نییه، كه تیایدا، ئه‌م خوای له‌پێش چاو نه‌بێت و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌وئایه‌ته‌ی قورئان نه‌ژی، كه ده‌فه‌رموێت: (به‌راستی له دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و له جیاوازییه‌كانی شه‌و و رۆژدا، به‌ڵگه‌ی گهورهههن، بۆ كه‌سانێك كه خاوه‌نی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه و دڵی زیندوبن * ئه‌وكه‌سانه‌ی كه هه‌ر ده‌م یادی خوا ده‌كه‌ن، به‌دانیشتن و به‌پاڵ كه‌وتنه‌وه، بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و و ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌م شتانه‌ت له خۆرِا دروست نه‌كردووه، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری پاك و بێ گه‌رد، له‌سزای دۆزه‌خ بمانپارێزیت)به‌شێك له مانای ئایه‌تی190 ی سوره‌تی ئالی عیمران).
2- مل كه‌چی فه‌رمانی خوایه: هه‌رده‌م برِوادار مل كه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوایه و له ئاستی ئهوسنوورانهی، كه شه‌رع بۆی داده‌نێت، رادهوێستێت و ملكه‌چ بوونی فه‌رمانه‌كانی خوا، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رامۆشكردنی خواسته‌كانی لاشه‌ی خۆیشی بێت جێبه‌جێیان ده‌كات و به‌ته‌واوی گوێرِایهڵی پێغهمبهردهبێت(د.خ) كه ده‌فه‌رموێت: (برِوای هیچ كه‌سێك له ئێوه، دانامه‌زرێت، تانه‌گاته ئه‌ومتمانه‌یه‌ی، كه‌خواست و ئاره‌زووه‌كانی خۆی، ملكه‌چ بكات بۆ ئه‌و بیر‌و باوهرِ و په‌یامانه‌ی من هێناومن)، له ژوور هه‌موو فهرمانێكیشهوه خوای گه‌وره، روو به پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت: (سه‌وگه‌ند به‌خوای تۆ، ئه‌وانه برِوایان ته‌واو دانامه‌زرێت، تا له كاتی ده‌مقاڵی و ململانێ و رای جیاوازییاندا، تۆ نه‌كه‌نه سه‌رپشكی كار و برِوا و ئاكاره‌كانیان، دواتریش له نێو دڵیان‌دا، هه‌ست به هیچ نیگه‌رانی و خه‌مۆكییه‌ك ناكه‌ن و بهوبرِیارانهی لای تۆوه ده‌رده‌چێت رازی ده‌بن)به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 65 ی سوره‌تی ئالی ئه‌لنیسا). كه ئه‌مه ئهوپهرِی خۆ به ده‌سته‌وه دانی ته‌واوی برِواداره بۆ فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) كه هه‌رلێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، به هه‌رنرخێك هه‌بێت نابێ له برِوادارهوه، لارِێی گرتن بوه‌شێته‌وه.
3- له‌ئاستی ژێر ده‌سته‌كانی، هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی ده‌كات: چونكه ده‌زانێت هه‌ر لارِیێی و لادانێك لهههرتاكێكی ژێر ده‌ستی ئه‌وه‌وه رووبدات، ئه‌م لێی به‌رپرسیاره و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: (هه‌رهه‌مووتان شوانن و ههرههموویشتان به‌رپرسن له‌وانه‌ی، كه ئێوه بۆیان بوونه‌ته شوان).
4 - مل كه‌چ و رازییه به قه‌زاوقه‌ده‌ر: برِواداری راست هه‌رده‌م ئه‌م لایه‌نه رۆحییه فه‌رامۆش ناكات و ده‌زانێت، ئه‌و شتانه‌ی، كه خوا بیه‌وێ ببن، ده‌بێ رووبده‌ن و بێنه‌پێش، كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)بۆگۆشكردنی برِواداران ده‌فه‌رموێت: (كاروباری موسڵمان زۆر سه‌یرو جێگه‌ی سهرسورِمانه، ههمووكارهكانی بۆئه‌و هه‌رخێره، گه‌ربێ و خۆشی و ئاسووده‌یی بێته رِێ، سوپاسگوزاری خواده‌كات و له ئاكامدا بۆئه‌م به خێر ده‌نووسرێت، ئه‌گه‌ر ناخۆشییهكیشی بێتهرێگه، دانی ئارام به‌خۆیدا ده‌گرێت و ئه‌میشی ههربهخێربۆدهنووسرێت). هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ئه‌وكه‌سانه‌ی، كه تووشی ناخۆشییه‌ك دێن و شه‌یتان خورپه‌ی دڵیان بۆدروست ده‌كات، خوایان دێته‌وه‌یاد و دهگهرِێنهوه بۆ لای و یه‌كسه‌ر بهرچاورۆشن ده‌بن)(به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 201 ی سوره‌تی ئه‌لئه‌عراف).
5 - هه‌موو په‌ژاره‌ی ئه‌و، ئه‌وه‌یه، كه‌خوای لێ رازی بێت: برِواداری ته‌واو له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانیدا هه‌رده‌م ئهوفهرموودهیهی پێغه‌مبه‌ری له‌به رچاوه(د.خ)، كه‌ده‌فه‌رموێت: (هه‌ركه‌س بیه‌وێت خوا له‌خۆی رازی بكات به‌وه‌ی، كه‌خه‌ڵكی لێ زیزببن، خوای گه‌وره‌ی لێ رازی ده‌بێت و بێ نیازیشی ده‌كات له‌خه‌ڵكی، بهلاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت، بهخوالهخۆ زیزكردن، خه‌ڵكی له‌خۆی رازی بكات، خوای گه‌وره ده‌یداته ده‌ست خه‌ڵكیه‌وه)،هه‌رلێره‌وه ده‌بینینین، ههمیشهمرۆڤی برِوادار له‌م لایه‌نه‌دا زۆر به‌وردی مامهڵهدهكا و هه‌رده‌م بیری به‌لای رازی كرنی خوای گه‌وره‌دایه و گوێ بهزیز بوونی خه‌ڵك نادات، ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یان بینین: له‌لایه‌كه‌وه برِوادارن و له نێو مزگه‌وته‌كاندا، خۆبه‌كه‌م زان و مل كه‌چی په‌روه‌ردگار نیشان ده‌ده‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا له نێوبازارِ و دوكان و شوێنی كاره‌كانیاندا، ریبا و سو‌و ده‌خۆن و خۆیان له كهڵهكهبازی و ده‌ست برِین و به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی ناپارێزن، ئه‌وانه ده‌بێ له برِوای خۆیان به‌گومان بن و بهخۆدابێنهوه.
6 - به‌باشی پێداویستی و پایهوسوننهتهكان جێبه‌جێ ده‌كات: وه‌ك كردنی نوێژهفهرزهكان و ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانیان و كردنیان به‌جه‌ماعه‌ت تابگونجی و زیاد له‌وانه‌یش كردنی نوێژه سوننه‌ته‌كان.
7 - زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بهوپێوهرو رێژه‌یه‌ی بۆی دیاریكراوه ده‌ری ده‌كات ونازیش ناكات به‌سه‌ر هه‌ژاراندا.
8 - گرتنی رۆژووی پێویستی مانگی ره‌مه‌زان و ره‌چاوكردنی حوكمه فیقهی و سلووكییهكانی و گرتنی رۆژووی سوننه‌ت.
9 - حه‌ج و عه‌مره كردنی، ماڵی خوا به‌ره‌چاوكردنی ههمووئهحكامهكانیانهوه و پاراستنی ئهوسنوورانهوه كه‌بۆیان دیاری ده‌كرێت.
10- بهههموومتمانهوبرِوابوون، بهپێویستییانهوه، په‌رستشه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.
11 - زۆر وابهستهدهبێت به‌خوێندنه‌وه و لێ وردبوونهوهلهماناكانی قورئان.
په‌یوه‌ندی مرۆڤی برِوادار به خۆیه‌وه
هه‌رده‌م ئایینی ئیسلام ده‌یه‌وێت برِواداران وه‌ك خاڵێكی جوانی دیار و دره‌وشاوه‌ی نموونه‌یی بن، چ له ئاكار و شێوازیاندا، چ له هه‌ڵسوكه‌وت و به‌رگ و پۆشاكیاندا، ههربۆیهكه، ته‌نانه‌ت له گه‌شت و سه‌فه‌رێكیش هاتبانایهتهوه، له دووره‌وه‌ی ئاوه‌دانی، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) رێنمایی ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی، به‌ر له چوونه ناوخه‌ڵكی، ده‌ست به‌خۆیاندا بهێنن و شێوازێكی ناشیرینیان پێوه نه‌بینرێت.
راگرتنی مامناوهدێتی
ئایین هانی شوێنكه‌وتووه‌كانی خۆی ده‌دات، كه ئاگایان له راگرتنی پێوه‌ر و ترازووهكانیان بێت و ره‌چاوی ئه‌وه‌بكه‌ن، هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی به‌لاشه و به عه‌قڵ و به رۆح وه‌ك یه‌ك بایه‌خ پێ بده‌ن.
ڕ - بایه‌خدان به‌لاشه: 1: هانی برِوادار ئه‌دات، كه مامناوه‌ندی بێت له خواردن و خواردنه‌وه‌یدا، و قورئان ده‌فه‌رموێت : (بخۆن وبخۆنه‌وه و زیاده‌ره‌وی مه‌كه‌ن)به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 31 ی سوره‌تی ئه‌لئه‌عراف). 2: بایه‌خ ده‌دات به‌وه‌رزش كردن، به‌وه‌ی كه ده‌بینین كۆمه‌ڵێك شت هه‌ن خه‌ڵكی دیكه، كه به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن، له زیادهرِهوی كردن له چێژ وه‌رگرتن له حه‌رام وحهلاَڵ، برِوادار خۆی لێدهپارێزێَ و نه زۆر ده‌خوا و نه زۆر ده‌خواته‌وه و نه زۆر ده‌خه‌وێ و نه هه‌رده‌م ته‌مبه‌ڵ ده‌بێ، كه هیوادارم له دووتوێی پهرتۆكێكدا زرۆر به درێژتر، به‌سه‌ر ورده‌كاری ئه‌مانه‌دا بچمه‌وه و له‌وێ به‌ڵگه‌كانیش به‌فراوانتر بێنم. 3: برِوادار هه‌رده‌م جل‌و به‌رگ و لاشه‌ی خۆی به پاكی راده‌گرێت، ئه‌وه‌تا ده‌بینین چه‌ندین ده‌قمان هه‌ن كه هانمان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، خۆمان له خواردنی ئه‌وشتانه بپارێزین، كه بۆنی ناخۆشیان لێدێ و ئه‌گه‌ر خواردیشمان خۆمان له‌وه بپارێزین، كه بچنه نێو كۆرِ و كۆمه‌ڵه‌وه، به‌تایبه‌تی مزگه‌وت و نێو ریزی جه‌ماعه‌تی نوێژه‌وه، داكی موسڵمانان عائیشه(ر.خ) چه‌ندین جار باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)چه‌ند بایه‌خی داوه به بۆنی خۆش و ته‌نانه‌ت به‌رله خه‌وتن چۆن ددانی بهسیواك پاك كردووه‌ته‌وه و بۆنی ناخۆشی ده‌می خۆی دهبرِی وجل و به‌رگی به خاوێنی رِادهگرت و ده‌یفه‌رموو: له كاتی چونتاندا بۆنوێژی جومعه، به به‌رگێكی تایبه‌ته‌وه بچن و هانی ده‌دان له‌سه‌ر خۆشۆردن و بۆنی خۆش به‌كارهێنان و بی بینیایه كه‌سێك قژی بژبۆتهوه، پێی چاك ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: ئه‌وه هیچ نه‌بوو سه‌ری ئه‌م كابرای پێ دابمركێننه‌وه. 4: شێوازی جوان راده‌گرێت، عائیشه(ر.خ) ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك بهاتایهبۆ سه‌ردانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) تا ده‌ستی به‌سه‌ر و ریشی خۆیدا نه‌هێنایه و بۆنی خۆشی له خۆی نه‌دایه، پێشوازی لێنه‌ده‌كرد، خوای گه‌وره روو به پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت: (پێیان بڵێ: باشه كێ ئهوجوانیانهی له‌سه‌ر مرۆڤ حه‌رامكردووه، كه خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌ویدا دروستی كردوون و بۆ به‌نده‌كانی خۆیی ناردووه و چه‌ندین خواردنی پاكی پێبه‌خشیون؟)به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 32 ی سوره‌تی ئه‌لئه‌عراف). ئهوهندهههیه، برِوادار له ئه‌نجامدانی هه‌ریه‌ك له‌م خالاَنهدا، رێگه‌ی مامناوهندێتیو میانرِهوی ده‌گرێته‌به‌ر و زیاده‌ره‌وی، نه به ئه‌رێی و نه به نه‌رێی تێداناكات، پێغه‌مبه‌ر(دخ) ده‌فه‌رموێت: خوای گه‌وره پێی خۆشه نیشانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی، به به‌نده‌كانیه‌وه ببینرێت و ئه‌وكاته‌ی، به‌ره و مزگه‌وت ده‌چن پهروهردگارداوای ئه‌وه‌یان لێده‌كات، خۆیان جوان رابگرن و خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ئهوپهرستشه برِازێننهوه و ده‌فه‌رموێت: (ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م له‌كاتی چونتاندا بۆ ههرمزگهوتێك خۆتان جوان بكه‌ن)به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 31 ی سوره‌تی ئه‌لئه‌عراف).
ب: بایه‌خدان به‌عه‌قڵ: له پاراستنی عه‌قڵی برِواداردا، بایه‌خێكی زۆر به‌وشتانه ده‌دات كه بۆی ده‌پارێزن و گه‌شه‌ی پێده‌كه‌ن وه‌ك: 1: زانست، كه ئایین به پێویستی داده‌نێت و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: له دووی زانست وێڵ بوون فه‌رزی سه‌رشانی ههربرِوادارێكی نێر، یان مێیه، ته‌نانه‌ت له‌پیاهه‌ڵدانی خوێنهدهواردا قورئان ده‌فه‌رموێت: (بهرِاستی ئه‌وانه له‌خوای گه‌وره، ده‌ترسێن، كه‌ئه‌هلی زانستن و خوێنده‌وارن)به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 28 ی سوره‌تی فاتیر). ته‌نانه‌ت ئه‌بوحه‌نیفه بهوهمانای ئه‌م ئایه‌ته لێك ده‌داته‌وه، كه ده‌فه‌رموێت: خوای گه‌وره شه‌رم له خوێنده‌واره‌كان ده‌كات، له چه‌ندین جێگه‌ی تردا بهوبایهخهوهباس له‌زانست ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (پێیان بڵێ: باشه ئه‌وانه‌ی، كه خوێنده‌وارن و ئه‌وانه‌ی، كهنهخوێندهوارن، وه‌ك یه‌ك وه‌هان؟، كه‌سانێك به‌باشی له‌یادی خوا تێده‌گه‌ن و شتیان وه‌بیر دێته‌وه كه خاوه‌نی عه‌قڵ و عیرفان و دڵی به‌ئاگان)به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 9 ی سوره‌تی ئهلزومهر). 2: له دووی زانستی وێڵ بوون سنووری نییه و كه‌سێك نییه مافی فێربوونی هه‌بێ و كه‌سێكی دیكه ئه‌ومافه‌ی لێ زه‌وت بكرێت، كه سه‌یری قورئان ده‌كه‌ین و باس لهگۆشكردنی پێغه‌مبه‌ران ده‌كات، زۆر به رِاشكاوی پێمان ده‌ڵێ: (بڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم زانستم زیادكه)به‌شێك له مانای ئایه‌تی 113 ی سوره‌تی ته‌ها). مێژوو له میانه‌ی باسه كانیدا، كه بۆمانی ده‌گێرێته‌وه، باسمان له به‌دووداچوونی زۆری زانایان بۆده‌كات، بۆزانست و قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌رله‌هه‌ر نووسه‌ر و كه‌سێكی دیكه باسمان لهوهبۆدهكات كه مو‌سا چۆن وێڵ بووه، له‌دووی زانست و وه دووی خدركهوتووه و ئه‌ورووداوه، پانتاییهكبی باشی سوره‌تی كههفی گرتۆته‌وه وبوخاری چه‌ندین فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر هێناوه. 3: دیاریكردنی تایبه‌تمه‌ندێتی و خۆ تێدا پسپۆرِ كردن، كه به‌رله‌هه‌ر شت ئه‌وله‌ویاتی تێدا ره‌چاوده‌كه‌ن و له‌پێشدا به‌زانسته‌كانی په‌یوه‌یست بهقورئانهوهدهست پێده‌كات تابه زانسته‌كانی تر ده‌گات. 4: ئهوزانستانهی تایبه‌تمه‌ندی تێدا په‌یدا ده‌كات، به‌بلیمه‌تی و چاكی وه‌ری ده‌گرێت و هه‌رده‌م له‌دووی لێ زیاد كردنی ده‌بێت. 5: برِوادار به‌یه‌ك لایه‌نی زانسته‌وه ناوه‌ستێ و هه‌وڵده‌دات ئاسۆی فراونتر بێت و به‌رده‌وام له‌دووی ئه‌وه‌ده‌بێت، كه به‌یه‌ك زانست رازی نه‌بێت و زانسته‌كانی فه‌رهه‌نگی و مه‌وسوعی بێت، خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی كه‌سایه‌تییه مێژووییه ئایینیه‌كان ئهوراستیانه ده‌رده‌خات، مامۆستا مه‌لا(عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس)ی ره‌حمه‌تی، باشترین نموونه‌ی زانستی فه‌رهه‌نگییه، له كاتێكدا كه ته‌فسیری ده‌نووسی و بایه‌خی به‌شه‌رع ده‌دا دیرۆك و مێژوو و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و زانستی ئهنسابیشی فه‌رامۆش نه كردبوو. 6: زیاد له‌زمانێك فێر ده‌بێت و هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات ئاسۆی زمان زانیشی بهرفرهبكات.
ج: لایه‌نی رۆحی: 1: هه‌رده‌م رۆحی به‌رزراده‌گرێت به‌بایه‌خ دانی بێ سنووری به بره‌ودانی بهپهرستشهكان و قورئان ده‌فه‌رموێت: (ئه‌وانه‌ی كه برِوادارن، هه‌ركه ده‌روونیان كه‌وته‌ژێر ركێفی هه‌ندێك لادانه‌وه، خوایان وه‌بیردێته‌وه و دهبنهوهبهئههلی ته‌قوا)به‌شێك له‌مانای ئایه‌تی 201 ی سوره‌تی ئه‌لئه‌عراف). 2: هاورِیێ باش ده‌گرن ولێیا ننزیك ده‌بنه‌وه. 3: به‌رده‌وام دوعا وپارانهوهكان له‌یاد ناكات.
(خه‌باتی ژماره(3576)هه‌ینی17ی ئه‌یلولی 2010لاپهرِه11). |