یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لاعومه‌ری چنگنیانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/10/2010 : 17:11:41
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ رۆژێكدا مردنی دوو كه‌سایه‌تی
هێشتا گه‌رمه‌ی فرمێسك رِشتن و دۆش دامانم بوو به‌ دیار كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساته‌وه‌، كه‌ له‌ شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه‌وه‌، رێوره‌سمی به‌ره‌و گۆرِستانی شێخ مارفی نۆدێی بردنی پێشمه‌رگه‌ی په‌له‌پیتكه‌ و گه‌رووی ده‌گواسته‌وه‌ و منیش هه‌ر شیعره‌كه‌ی حه‌مدی ساحێب قرِانم ده‌گوته‌وه‌:

ئه‌م سلێمانییه‌ ساڵی جارێ هه‌رئه‌بێ بۆی بێ به‌لاَ

یا به‌ بۆمبا یا به‌ ئاگر یا به‌بارانی په‌ڵه‌

كه‌ مه‌لا ره‌مزی براده‌رم، له‌ ئامه‌د(دیاربه‌كر)ـه‌وه‌ ئاگاداری كردم كه‌ سه‌یدا(مه‌لاموحه‌ممه‌دی نور)چووه‌ به‌ر دلۆڤانی خوا و ئه‌م، ئیرۆ ته‌رمی وی ڤه‌شارد، هه‌ربۆیه‌كه‌ خه‌مه‌كه‌م خۆی چه‌ند بوو ئیدیشی هاته‌ سه‌ر و ئه‌و برِیاره‌ی كه‌ دابووم، بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ و تایبه‌ت كردنی به‌ محمدی سلێمانه‌یی، محمدی دیاربه‌كریشی تێدا جێبكه‌مه‌وه‌.

هه‌رله‌سه‌ره‌تایشه‌وه‌ ده‌زانم له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌م نووسینه‌مدا ده‌كه‌ومه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی بێ به‌زه‌ییانه‌ی تفه‌نگ و قه‌ڵه‌می ئه‌وانه‌ی له‌ ژیاندا هه‌ر نیوپه‌رداخی خاڵی ده‌بینن و له‌ سیفه‌ته‌ جوانه‌كانی خوا، به‌ده‌ر له‌ (شدید العقاب)یان پێ ناخۆیندرێته‌وه‌ و تێیی ناگه‌ن!، جا من كه‌ی باكم له‌وانه‌ بووه‌ تا ئێستا سه‌ریان لێ بكه‌مه‌وه‌؟

مه‌لاموحه‌ممه‌د نور: له‌ مانگی ته‌مووزی 2009دابوو، كه‌ بۆچاره‌سه‌رچووبوومه‌ ولاَتی توركیا و له‌ هاتنه‌وه‌مدا به‌ نێو كوردستانی به‌ریندا و به‌شی باكووری، به‌ هاورِێیه‌تی مامۆستایه‌كی لاوی ئامه‌دی، مه‌لاره‌مزی، سه‌ردانی پیاوێكی ردێن سپی به‌ژن بڵندی به‌ته‌مه‌نم كرد له‌ ئامه‌د، كه‌ له‌ نێو كتیبخانه‌ گه‌وره‌كه‌ی خۆیدا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌خۆش بوو له‌ نێو جێگادا كه‌وتبوو، هه‌ستا به‌ره‌و پیرمان و پێشوازییه‌كی هه‌ر زۆر گه‌رمی وای لێ كردم بۆ خۆم شه‌رمم ده‌هاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و پیاوه‌ وه‌ك باسیان ده‌كرد سه‌دان فه‌قێی گۆش و په‌روه‌رده‌كردووه‌ و ئیجازه‌ی زانستیی داونه‌تی، وێرِای سه‌رسام بوونم به‌رِواڵه‌ته‌ نورانییه‌ كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تازه‌ لای پزیشك هێنرابووه‌ و دوو ددانی پێشه‌وه‌یان بۆ ده‌رهێنابوو، فه‌رمووی: چونكه‌ میوانی ئێمه‌ن و له‌ به‌شه‌ كوردستانێكه‌وه‌ هاتوون كه‌ ئازاده‌ و بۆ ئێمه‌ وه‌ك رووگه‌یه‌كی كوردایه‌تیی و جێگه‌ هیوایه‌كی گه‌وره‌یه‌، قیروسیا له‌ ته‌ندروستی خۆم ده‌كه‌م و بۆ خۆی قاوه‌ی له‌به‌ر ده‌مم دانا و فه‌رمووی: كورِم بزانن ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ی كورد هه‌ین هه‌میشه‌ به‌ نێوی ئایینه‌وه‌ خاپێنراوین و فریو دراوین ئه‌وه‌ی عوسمانێكان كاتی خۆی به‌ ئێمه‌یان كردووه‌ له‌ژێر په‌رده‌ی ئایین و خه‌لافه‌تی ئیسلامیدا، كه‌سی دی له‌ ژێر په‌رده‌یه‌كی دیكه‌، ئه‌وه‌ی نه‌كردوووه‌ - له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا نووسینێكی درێژی له‌سه‌ر ده‌نووسم انشا الله - ئیتر ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ گه‌رچی كاتی خۆیشی له‌سه‌ری شتێكم نووسی و له‌ خه‌باتدا بلاَوم كرده‌وه‌ 1/10/2010 به‌ره‌و جبێی هه‌ق رۆیشت و واده‌زانم به‌ له‌ ده‌ستدانی ئه‌و مه‌لا كورده‌ ئیمانداره‌، كورد كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ر زۆر گه‌وره‌ی له‌ ده‌ستدا و خوای گه‌وره‌ بۆمانی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌، كه‌ من وه‌ك برِوادارێك باوه‌رِم به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ مردنی زانایه‌ك، مردنی جیهانێكه‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت: (موت العالم موت العالم)، كه‌ مامۆستا ئه‌حمه‌دی برام له‌ به‌هاری ساڵێكی نێوه‌ندی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا بۆ مردنی مامۆستایه‌كی پیریان له‌ به‌غدا، فه‌رموویه‌تی:

بای ئه‌جه‌ل لای خۆی هێشتا به‌هاره‌

بۆ هه‌ڵت وه‌ران گه‌لاَی ئه‌وداره‌

به‌هه‌لت زانی چوویته‌ سه‌رخه‌تیب

كوشتت ئه‌وپیره‌ شیرین ره‌فتاره‌

هه‌رئه‌وت نه‌كوشت بۆیه‌ به‌یه‌كجار

لام نه‌ما ئارام لام نه‌ما قه‌رار

موت العالم موت العالم

گه‌لاَ هه‌ڵوه‌ری و رووتایه‌وه‌دار

حمه‌ جه‌زای پێشمه‌رگه‌ی په‌له‌پیتكه‌ و گه‌روو: له‌وه‌تی من ناسیومه‌ له‌ دووره‌وه‌، پێشمه‌رگه‌بوو به‌ جه‌سته‌ و به‌ رۆح و به‌ گه‌رووی، گومانم له‌وه‌دانییه‌ ئه‌وكاته‌ی ئه‌و به‌ هه‌ڵه‌ وه‌ك مرۆڤێك تووشی وابه‌سته‌ نه‌بوونێكیش بووبێت به‌ خواست و داواكانی ئایینه‌وه‌، ئه‌و پیاوه‌ بێ برِوانه‌بوو، دیمانه‌كه‌ی كاتی هێنانه‌وه‌كه‌ی بۆكوردستان كه‌ ده‌ڵێ: (به‌ڵكو خوا شیفام بۆ بنێرێ)برِوا بوونه‌ به‌ خوا و به‌وه‌ی شیفا لای ئه‌وه‌ و ئه‌مه‌یش ئیمانه‌، كه‌سێك له‌ رۆحی شه‌ریعه‌ت تێبگات، له‌م داوه‌ ده‌زووه‌ جوانه‌ تێده‌گات.

ئه‌وكاته‌ی هه‌زاران جاش و خۆ فرۆش، خۆیان دۆرِاندبوو، ئه‌و لاوێنی خۆی به‌ چیا و دۆڵه‌كانی كوردستانه‌وه‌ ده‌برده‌سه‌ر و شاخه‌و شاخی ده‌كرد، بۆ به‌دی هێنانی ئازادییه‌ك كه‌ ئه‌مرِۆ ئێمه‌ له‌سایه‌یدا ده‌حه‌وێینه‌وه‌.

ئه‌و كاته‌ی ئه‌و په‌نای بۆ چیاكانی كوردستان بردبوو، زۆرێك په‌نایان بۆ سته‌مكار بردبووو و له‌ دیوه‌خانه‌ گه‌رمه‌كانیدا ده‌حه‌وانه‌وه‌!.

هه‌ربۆیه‌ كه‌ من له‌ ئاستی خۆمه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌م هیوا به‌رِه‌حمه‌تی خوا زۆره‌، كه‌ ئه‌گه‌ر پیاوه‌ لاسارییه‌كیشی بوو بێت، بی به‌خشێت به‌ و هه‌موو ره‌نج و ماندوو بوونه‌ی له‌ پێناوی سه‌ربه‌رزی مرۆڤی كورد و كوردستان دا دای و سه‌لاَو له‌ گیانی و خوای گه‌وره‌ دڵی خانه‌واده‌كه‌ی و هه‌موو لایه‌كمان له‌وبرینه‌ سارێژ بكات.