بێگومان گرنگی په‌روه‌رده شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان, چونكه په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ئاماده‌كاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ، خاڵی بنه‌ڕه‌تی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و وهرچهرخانیهتی بۆیه گشت نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماو سیستهمو فه‌لسه‌فه‌و فه‌رهه‌نگی خۆیان نه‌خشه‌سازی بۆ ئه‌م بواره گرنگه‌ی ژیان ده‌كه‌ن. لێره‌دا باسی ئێمه گرنگی په‌روه‌رده نییه، به‌ڵكو گرنگی‌و ڕۆڵی ئافره‌ته له بواری په‌روه‌رده باس له كاریگه‌ری دایكه، چونكه یه‌كه‌م قوتابخانه‌و یه‌كه‌م مامۆستای مرۆڤه‌كانه, بۆیه‌ش باسی ئافره‌ت ده‌كه‌م، چونكه تاكه مامۆستایه‌ك هه‌یه له په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌هه‌موو شتێك وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی ببه‌خشێت، به‌سۆزی دڵ‌و دهروونو به‌بزه‌ی لێوه‌كان به باوه‌شی گهرمو نه‌رم به‌شیری مه‌مكه‌كان، به‌ماچی پڕسۆزی گۆناكان، به ناسكترین وشه‌كان: ڕۆڵه‌كه‌م، شیرینه‌كه‌م، قوربانت بم..هیچ وشه‌یه‌ك له‌وانه‌كانی ژیان له زاری تێپه‌ڕ نابێت، تا له هه‌نگوین شیرین‌تر نه‌بێت پڕ له هه‌موو به‌هاو جوانییه‌ك نه‌بێت, بۆیه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین بنووسین، تا ئه‌م مامۆستا به‌رزه‌ی ژیان له كۆمهڵگاو بنیادنانی مرۆڤـــ ڕۆڵی خۆی به چاكی بگێڕێت. جا لێره‌وه باسه‌كه‌م به‌خاڵ درێژه پێ ده‌ده‌م:- 1 – دایك وه‌كو باسمان كرد ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی ده‌بینێت له په‌روه‌رده‌و ڕێنماییكردن، ئه‌ویش ئه‌م بوار‌و قۆناغانه‌ی ژیان ده‌گرێته‌وه، كه زۆر پێویسته باسیان لێوه بكه‌ین: أ/ كاریگه‌ری خێزان له په‌روه‌رده‌كردن: خێزان ئه‌و ده‌زگاو ناوه‌نده‌یه, كه یه‌كه‌م پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام دهداتو جۆره‌ها پارسه‌نگی بیروهزری له ههستو نه‌ستی منداڵ ده‌ڕوێنێ, كه له ڕوانگه‌ی ئه‌م پارسه‌نگانه منداڵ هاوڕێو دۆست له قوتابخانه‌و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ههڵدهبژێرێو هه‌ر له‌م دیدو بۆچوونانه‌ی ناو خێزان ده‌وروبه‌ر ده‌خوێنێته‌وه هه‌تا له ڕوانگه‌ی ڕامیارییه‌وه, كه‌واته ده‌توانین بڵێین هه‌ڵوێسته‌كانی منداڵ له ڕوانگه‌ی ڕێنماییه‌كانی ناو خێزان هه‌ڵده‌قولێ, جا نهێنی گرنگی‌و ترسناكی په‌روه‌رده‌ی خێزان لێره‌وه ئاشكرا ده‌بێت..هتد. 2- قۆناغی كۆرپهلهییو ڕۆڵی دایك: منداڵ كه له سكی دایكی دایه‌و پێی ده‌گوترێ قۆناغی كۆرپه‌له‌یی (المرحله الجنینیه) ئه‌م قۆناغه بێجگه له دایك كه‌سێكی تر ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆی تێدانییه, ئه‌م قۆناغه‌ش به خاڵێكی زۆر بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێ له په‌روه‌رده‌ی منداڵ، چونكه بناغه‌ی ژیانه‌و ده‌سپێكی گه‌شته‌كه‌ی مرۆڤه له‌سه‌ر زه‌وی, قۆناغێكه له كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان لهبیركراوهو لێی بێ ئاگانه نازانن كۆرپه‌له ژیانی له‌م قۆناغه به ژیانی دایكییه‌وه به‌نده، هه‌موو خۆشی‌و ناخۆشی‌و خواردن‌و ماندوبوون‌و هه‌ڵچوون‌و توڕه‌یی كاریگه‌ری له سه‌ر منداڵه‌كه‌و دواڕۆژی ده‌بێت. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دایك ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكات:- أ – دووركه‌وتنه‌وه له مادده سڕكه‌ره‌كان‌و مه‌ی خواردنه‌وه، چونكه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر منداڵ ده‌بێت، له‌وانه‌یه منداڵێكی بچووك له دایكێكی (مدمن) منداڵه‌كه‌ش (مدمن) بكات. ب – جگه‌ره‌كێشان زۆر لایه‌نی سلبی‌و خراپی له‌سه‌ر منداڵ هه‌یه، بۆیه كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان ئافره‌تی جگه‌ره‌كێش له ماوه‌ی سك پڕی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن له جگه‌ره‌كێشان، یان پێی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. ج – دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی داوده‌رمان, بۆیه هه‌موو پزیشكه‌كان ده‌رمان ناده‌ن به ئافره‌تێك، تا پرسیاری لێ نه‌كه‌ن كه سك پڕه یان نا؟ د – زۆر دانه‌نیشتن له به‌رامبه‌ر تهلهفزیۆنو به‌تایبه‌تی له شوێنێكی نزیك، چونكه ئه‌مه كاریگه‌ری زۆره له‌سه‌ر ئافره‌تان له كاتی بوونی هه‌ندێك (ئه‌لقه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیشكه‌كانی ته‌له‌فزیۆن زۆر زیانیان بۆ كۆڕپهله هه‌یه، له‌وانه‌یه تووشی هه‌ندێك نه‌خۆشی جه‌سته‌یی بكات. هـ - پاشان ئه‌وه‌ی ده‌بێت زۆر گرنگی پێ بدرێت به‌داخه‌وه, كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك لێی بێ ئاگان، باری ده‌روونی ئافره‌ته له‌و قۆناغه پێویسته پیاو به‌تایبه‌تی بارێكی ده‌روونی ته‌ندروست بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست بكات، نه‌ك كه ده‌بینم زۆر له ئافره‌تان له‌كاتی دووگیانی ته‌لاق دراون، یان لێیان ده‌درێت، یان ده‌ركراون‌و له ماڵی كه‌سوكاریان كه‌وتوون. و – خۆپاراستنی ئافره‌ت له هه‌ڵچوون (إنفعالات)و ده‌نگه ده‌نگی به‌رزو شه‌ونخوونی، به‌تایبه‌تی دانیشتن له به‌رامبه‌ر (فیلمی ترس‌و غهمو ناخۆشی)، چونكه ئه‌وانه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ڕژێنهرهكانی گلانده‌كانی مرۆڤــ دهبێتو له ئه‌نجامی زۆربوون، یان كه‌م بوون كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر كۆڕپهله ده‌بێت. بۆیه ده‌بینین زۆر جار منداڵ, كه له دایك ده‌بێت زۆر ده‌گریێت، یان ده‌قیژێنێ، یان ده‌ترسێ، ئه‌مانه هه‌موو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی دایك‌و باری ده‌روونی ته‌رجه‌مه ده‌كه‌ن. ز – ڕازیبوونی دایك‌و باوك‌و دڵخۆشییان به كۆرپه‌له‌كه، زۆر لایه‌نی سه‌لامه‌تی ده‌به‌خشێت، به‌ڵام دڵگران بوون ناڕه‌زایی به دووگیان بوون ،كاریگه‌ری خراپی دهروونیو جه‌سته‌یی دروست ده‌كات جا بۆ سه‌لامه‌تی له‌م حاڵه‌ته، ڕازیبه به به‌خششی خودا. زۆر دایك‌و باوك تا منداڵه‌كه‌یان ده‌بێت، چه‌ند جارئافرهتهكه خۆی ده‌داته به‌ر تیشكی (سۆنه‌ر) تا بزانێ كۆرپه‌له‌كه كوڕه یان كچه؟ جا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه به دڵی نه‌بوو، زۆر به بارێكی ده‌روونی ناڕێك دهژیتو خۆی پشتگوێ ده‌كات, ئه‌مه‌ش دواجار زۆر كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت كه له دواڕۆژ بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه, بۆیه ده‌ڵێم ڕه‌زامه‌ندی به به‌خششی خودا و قه‌ده‌ری ئه‌و، زۆربه‌ی ئاسته‌نگه‌كان ئاسان ده‌كات ، تیشكی ڕووناكی‌و گه‌شبینی له شهوهزهنگهكاندا له‌گه‌ڵ میهره‌بانی ده‌ستی په‌روه‌ردگاره. خوێنه‌ری خۆشه‌ویست لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه, كه نۆڕینگه‌یه‌كی (عیاده) پزیشكی بپڕژێنم، به‌ڵكو ئه‌م قۆناغه بناغه‌ی بوون‌و ده‌ستپێكی ژیانه، ئه‌و ده‌نكه تۆیه‌ی ده‌یخه‌یته ناخی زه‌وی ده‌بێت ژه‌هراوی بكرێن، تا مشك و باڵنده نه‌یخۆن ده‌بێت جوان بچێندرێ تا دره‌خته‌كه ڕێك‌و پێك‌و باڵا جوان بێت, مرۆڤیش ئه‌گه‌ر چاك و پاك له دایكبوو، جوانترین دره‌ختی ئه‌م ژیانه‌یه. ئه‌لقه‌ی دووه‌م : خوێنه‌ری به‌ڕێز: له ئه‌لقه‌ی یه‌كه‌م باسی گرنگی ڕۆڵی ئافره‌ت له په‌روه‌رده‌و گرنگی ڕۆڵی دایك له قۆناغی كۆرپهلهمان كرد. له‌م ئه‌لقه‌یه‌دا درێـژه به باسه‌كه‌مان دهدهینو باسی قۆناغی دووه‌م ده‌كه‌ین, كه قۆناغی دوای له دایكبوونه، واته منداڵی یان (ساوایی). دایكی به‌ڕێز: قۆناغی منداڵی یه‌كێك له قۆناغه هه‌ره گرنگه‌كانه بۆ بنیادنانی مرۆڤـ له لایه‌نی جهستهییو دهروونیو كه‌سێتی..هتد. منداڵی بناغه دانانه بۆ دوا ڕۆژو هه‌ر له منداڵییه‌وه (مفاهیم)و بنه‌ما به به‌هاكانی ژیان له ناخی منداڵ ده‌ڕوێنرێن، له ئایین‌و چاكه‌و خراپه‌و نه‌ته‌وه‌و خۆشهویستیو ڕق لێبوونه‌وه‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌ر,كه ئه‌مه‌مان زانی ده‌لێم: دایكی به‌ڕێز: هه‌موو گیان له‌به‌ره‌كان قۆناغی منداڵیان هه‌یه هه‌ر له مرۆڤـ و ئاژهڵو باڵنده..هتد, قۆناغی منداڵی له مرۆڤـ له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا جیایه، چونكه ئهركو كاره‌كانی مرۆڤـ له دواڕۆژ له‌گه‌ڵ هه‌موویان جیایه، بۆنموونه: جوجهڵهیهك له دوای چه‌ند خوله‌كێك, كه له هێلكه‌دا دێته‌ده‌ر ده‌توانێ بخواوبخواتهوهو بڕوا‌و زۆربه‌ی ئاژهڵهكانو باڵنده‌كانیش دوای چه‌ند كاتَێكی كه‌م به‌سه‌رپێ ده‌كه‌ون‌و پێدهگهنو ڕه‌نگه ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نیان نه‌سوڕێته‌وه، خۆیان ده‌بن به دایك‌و باوك‌و زاوزێ ده‌كه‌ن, به‌ڵام مرۆڤـ قۆناغی منداڵی له هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كان درێژتره‌و به‌درێژی قۆناغه‌كه پێویستی به چاودێری دایك‌و باوك هه‌یه, چونكه مرۆڤـ ئهركو ئامانجه‌كانی دواڕۆژی گهورهنو بۆ مه‌به‌ستی گه‌وره‌و ئه‌ركی گران‌و قورس له‌دایك ده‌بن، نه‌ك وه‌ك جوجهڵهیهك بۆ ئه‌وه بێته دونیا، ئه‌گه‌ر ساڵێك هێلكه‌ی كرد، یان پاش (40) ڕۆژو زگی مرۆڤێكی پێ تێر بكرێت، یان وه‌كو به‌رخێك بۆ ئه‌وه له دایك بێت، ڕۆژێك كه‌بابخانه‌یه‌ك مه‌سره‌فی خۆی پێ دهربخاتو چه‌ند كه‌سێك نان بدات, نا مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه له دایك ده‌بن، كه بوونه‌وه‌ر (كه‌ون) ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌و شارستانیه‌ت بنیاد بنێن‌و ژیان ڕێك بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان‌و ده‌وروبه‌ریان ئاسووده بكهنو مێژووی زێڕین تۆمار بكهنو هه‌رده‌م گه‌وره‌ی بوونهوهربن, كه‌واته منداڵی قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاره‌و كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌م قۆناغه له هه‌ر بوارێكدا بێت له دواڕۆژ ئاكامه خراپه‌كانی به ئاشكرا دیاردهكهوێو له هه‌موو كه‌سێك بهرپرسیارترو نزیكتر له منداڵ له‌م قۆناغه‌دا دایكه. چونكه ڕێكهوتو بێ هۆده‌و بێ حیكمه‌ت نییه خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی منداڵ له‌م قۆناغه له مه‌مكه‌كانی دایك بێت، كه دوو كانیاوی هه‌ڵقوڵاوی ناخی دایكنو له‌گه‌ڵ هه‌ر دلۆپه شیرێك كۆمه‌لێك مانا‌و سۆز‌و میهره‌بانی ده‌به‌خشن..هتد. بۆیه ده‌بێت دایك به‌تایبه‌تی هه‌ست به‌م به‌رپرسیاریه‌تییه بكات‌و بزانێ ئه‌ركی چییه‌و چۆن جگه‌رگۆشه‌كه‌ی بنیاد ده‌نێ، چونكه منداڵ بۆ ئه‌وه له دایك نابێت، هه‌ر منداڵ بێت یان هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی بێت, مرۆڤـ ئه‌م مادده خاوه‌یه, كه هه‌موو شتێكی لێ دروست ده‌كرێت، له مرۆڤی ئازا..فه‌یله‌سوف..پرۆفیسۆر..سه‌ركرده – قاره‌مان – پاڵه‌وان – نوێكار – داهێنه‌ر – دیكتاتۆر- تاوانبار – مامۆستا – ڕابه‌ر – دكتۆر- هتد. بۆیه گوتراوه:-( كهڵهپیاوهكان له دایك نابن به‌لكو دروست ده‌كرێن), وه زۆر له پسپۆران‌و مامۆستایانی بواری ده‌روونزانی ده‌لێن: ((حه‌وت ساڵه‌ی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵهكانتانمان پێ بڵێن ههڵسوكهوتو ئاكاره‌كانی دواڕۆژیان بۆتان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین)). ئه‌لقه‌ی سێیه‌م : هه‌ندێك له ئه‌ركه‌كانی دایك له په‌روه‌رده‌ی خێزان سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێك دایكی سه‌نگین منداڵه‌كه‌ت له‌شیری خۆت بێبه‌ش مه‌كه ,چونكه (شیری دایك دیاری خودایه بۆ هه‌ر مرۆڤێك, كه تازه پێ له‌سه‌ر زه‌وی دا ده‌نێ میوانداریه‌كه‌ی به شیری دایكه، به‌ڵێ به شیری دایك). له‌كاتی شیردان هه‌رچی ووشه‌ی شیرین‌و چاكه, پرسۆزو خۆشه‌ویستییه به گوێی كۆرپهلهكهتدا بچرپێنه باوه‌ر بكه ,لای لایه‌ی دایك جاران قارهمانهتیو سۆز‌و نه‌ته‌وایه‌تی‌و سه‌ربرده‌ی باوك‌و باپیران‌و مه‌زلومیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر بێشكه له جگه‌رگۆشه‌كان دهرواند...نه‌ك هه‌ندێ مۆسیقای خهواوی خه‌یاڵاوی سه‌رده‌م, چونكه زۆر دایك هه‌یه له كاتی شیردان به منداڵه‌كه‌ی ماندووه یان توڕه‌یه ،یان له منداڵه‌كه‌ی دهداتو به‌سه‌ریدا ده‌قیژێنێ ئه‌وانه له‌دوا رۆژدا هه‌موو كاریگه‌ری ده‌روونی خراپی له‌سه‌ر منداڵه‌كان دهبێَت...له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره منداڵانه شه‌رانگێزو ئاژاوه‌چی ده‌ربچن...بۆیه كورد گوتوویه‌تی (خوی شیری تا پیری) وه (چ بڕوێنی ئه‌وه ده‌دووریته‌وه). 1/خوشكی به‌رێز: ئه‌گه‌ر سه‌رتاسه‌ری جیهان بگهڕێیو هه‌موو دیمه‌نه جوانه‌كانی ئه‌م جیهانه به‌وردی ته‌ماشا بكهیو له هه‌موو سه‌یرانگای وڵاتان ساتێك بحه‌سێیته‌وه...پاشان بیر بكه‌یته‌وه به ته‌رازووی عه‌قڵ دابچیته‌وه ,هیچ كات‌و هه‌رگیز ئه‌م دیمهنو شوێنانه وه‌ك (ماڵی به‌خته‌وه‌ر جوان‌و ئارام) نین. ماڵی به‌خته‌وه‌رو خێزانی شاد‌و خانه‌واده‌ی ئاسووده...ئه‌و ماڵه‌یه حه‌زو خۆزگه و ئهوینو خهونهكان دوو هاوسه‌ری كۆكردۆته‌وه‌و ماڵه‌كه‌ش به كیژۆڵهو كوڕی چاو گهشو لێو به بزه‌و خه‌نده رازاوه‌ته‌وه‌و بێ كێشه‌و ئاژاوهیهو هه‌موویان تێدا هه‌ست به حه‌سانه‌وه‌و ئارامی ده‌كه‌ن خۆشهویستیو سۆز دڵپاكی هه‌وێنی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه. ئه‌مه‌ش له راستیدا ئه‌ركی دایك‌و باوكه...به‌ڵام خوشكی به‌رێز...دایكی خۆشه‌وسیت تۆی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م كامهرانییهی...ئه‌گه‌ر بته‌وێ ,بۆیه ده‌ڵێم ئه‌ركه‌كانت بزانه‌و جێبه‌جێیان بكه. ئه‌ركه‌كان : 1/هه‌ستكردن به گهورهییو گرنگی په‌روه‌رده. خاڵی سه‌ره‌تا له په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه, دایك هه‌ست به گرنگی په‌روه‌رده‌و ترسناكی كه‌مته‌رخه‌می بكات ,چونكه تا راده‌یه‌كی زۆر دوارۆژو ئایندهی كور‌و كچه‌كانت به‌تۆو هه‌ڵسوكه‌وتی تۆ به‌نده...ده‌بێـت په‌روه‌رده به‌و مانایه ته‌سكه وه‌رنه‌گری, كه ته‌نها لێدان و جوێن پێدان و خۆلێ توڕهكردنه له كاتی هه‌ڵه‌و هاندانی بۆ كاری چاك...نه‌خێر. ده‌بێت په‌روه‌رده به مانای فراوانی خۆی وه‌ربگیرێ,كه ئاماده‌كردنی منداڵه‌و پێگه‌یاندنی بۆ ئه‌وه‌ی پیاوی دوارۆژ بێـت و كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو و سوود به‌خش و هاوڵاتیه‌كی چاك و به‌وه‌فا بێت ,له‌گه‌ڵ خۆی و كه‌سوكار و نه‌ته‌وه و وڵاته‌كه‌ی. ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت, كه منداڵه‌كه‌ت له لایه‌نی جه‌سته‌یی و له‌لایه‌نی ده‌روونی و له‌لایه‌نی بیروباوه‌ڕ و له‌لایه‌نی عه‌قڵی باش په‌روه‌رده بكه‌یـت ,تا كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌لامه‌ت و باوه‌ربه‌خۆ و به‌هێز و ته‌ندروست باش ده‌ربچێت. 2/گرنگیدان به یاسا و نه‌ریتی ناوماڵ. گرنگیدان به یاسا و سیسته‌م له‌ناو خێزان حكومه‌تیش له قه‌یرانی یاسایی رزگار ده‌كات . به‌راستی ئێمه و كومهڵگاكانمان تا راده‌یه‌كی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌ره‌ڵا(فوچی) ده‌ژین له كات و مه‌وعیدمان له مامه‌ڵه و قسه‌كردنمان ,له یاری و گه‌شت و گوزارماندا ,له‌ژیانی ناوخێزاندا, له كڕین و پاره خه‌رج كردن‌دا...هتد. بۆیه ئه‌مانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كردووین ,كه له بیركردنه‌وه نوسین و فه‌رمانره‌وایش به‌ره‌ڵا (فوچوی) بین. ده‌بێت له‌ماڵ كاتی نانخواردن دیاربێت ,كاتی خه‌وتن ,كاتی هه‌ستان ,كاتی دانیشتن له‌به‌ر ته‌له‌فزیۆن و یاری كردن ,چۆنیه‌تی خزمه‌ت كردن ,چ كات له‌گه‌ڵ میوان داده‌نیشن ,چ كات دانانیشن. پاراستنی كهلوپهلیانو رێكخستنی شتومهكیانو پاراستنی پاك‌و خاوێنی‌و ئارامی ناو ماڵ, بۆ نمونه: له‌زۆرێك له ماڵه‌كان قوتابی كه دێته‌وه كتێبه‌كانی له‌به‌ر ده‌رگا داده‌نێ‌و ده‌چێته تۆپانێو ئێواره‌ش له‌وانه‌یه هه‌ر به جلی قوتابخانه دهخهوێو به‌یانی تاكه پێڵاوێكی دیارنیه‌و تاكه گۆره‌وییه‌كی بزربووه بێ سۆراغن, هه‌تا زۆر له فه‌رمانبه‌رو خاوه‌ن كاره‌كان وانه,بۆیه تا ماڵه‌كان فێری نیزام نه‌بن ده‌وڵه‌تی یاسا دانامه‌زرێ. 3/گرنگیدان بهپێوسیتی مندڵهكان. هه‌روه‌ك له‌وه‌و پێش باسمان كرد قۆناغی منداڵی له‌لای مرۆڤ درێژه‌و هه‌میشه منداڵ پێویستی به دایك‌و باوكی هه‌یه زۆر جار دایك گوێ نادا به داواكارییه‌كانی منداڵه‌كه‌ی له خواردن‌و خواردنه‌وه‌و خه‌وتن...هتد. به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی دایك كه‌مێك نه‌خۆشه یان به‌رۆژووه ماڵ‌و منداڵه بچووكه‌كانی زۆرجار به‌ته‌واوی پشت گوێ ده‌خات, چونكه پێداویستی منداڵ ته‌نها خۆراك نییه. بۆ نمونه جاری وا هه‌یه: أ/حه‌زی له یارییه, كه یاری جولانه‌وه‌و پێكه‌نین چاكترین شته بۆ جه‌سته‌و باری ده‌روونی منداڵ. ب/پرسیای هه‌یه‌و پرسیاری سه‌یر دهكاتو بیر له‌شت ده‌كاته‌وه ,ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی زیرهكیو ته‌واوی عاقڵی منداڵه,خۆشی لێ توڕهمهكهو له وه‌ڵامی روخۆشبه له‌گه‌لێدا. ج/هه‌ڵه‌یه‌كی شاراوه‌ی كردووه دهیهوێبه له‌باوه‌ش گرتن‌و خۆ حۆشهوسیت كردن بیشارێته‌وه‌و په‌شیمانی به‌م شته ده‌رببرێ , هه‌وڵ بده لێی تێبگه‌و ههستو شعوری بخوێنه‌وه. د/جار وایه هه‌ست به ناعه‌داله‌تی ده‌كات له هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وتی تۆ له‌گه‌ڵ خوشك‌و براكانی ده‌بێت زۆر وریابی. ه/جیهانی منداڵ جیهانێكی سه‌یره. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌لای منداڵه‌كه‌ت خۆشه‌ویست بیتو له دۆستایه‌تیان بێبه‌ش نه‌بیت, ده‌بێـت زۆر جار جیهان به‌چاوی ئه‌وان بخوێنیته‌وه‌و ببیته منداڵ. زۆرجار ههقایهتێكو نوكتهیهكو یارییهكو چه‌ند دنكه شیرینییه‌ك به‌لای ئه‌وان له دیوانی هه‌موو شاعێران‌و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو فهیلهسوفهكانو له گه‌نجینه‌ی هه‌موو دونیا به نرخترهو شیرینتره. 4/گرنگیدان به هاوسه‌ره‌كه‌ت. 1-خوشكی به‌رێز هه‌ر لاوێك, كه كچێك ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته هاوسه‌ری ژیانی به پێچه‌وانه‌شه‌وه ,بێگومان ده‌بێـت چه‌ند دیمه‌نێكی قهشهنگو هه‌ڵسوكه‌وتی جوان‌و ئاكاری شیرین‌و وشه‌ی ناسك كاریگه‌ری لهمێشكو دڵ‌و ده‌روونی كردبێ. جا هه‌وڵبده ئه‌م نهخشو نیگاره جوانانه‌ی, كه باسمان كرد نهشێوێنو وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و گرنگی به تهندروستیو جوانی‌و لاوی خۆت بده نه‌ك تا كچی هه‌رده‌م بووك بیتو, كه مێردت كرد پیره‌ژن بیت. 2/هیچ كێشه‌یه‌ك له ناو ماڵ خۆت نه‌به‌یته ده‌ره‌وه ,تا ده‌كرێ لای كهسوكاریــشت باسی مه‌كه, تا ههڵوێستو دیدگای هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌گۆرێ. 3/منداڵه‌كان په‌روه‌ده بكه به‌خۆشه‌ویستی باوكیان‌و رێزی زۆره‌وه, به‌داخه‌وه زۆرجاران ده‌بینین دایك له منداڵه‌كه‌ی توڕه ده‌بێـت هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات ده‌ڵێ وه‌ك باوكی ده‌می پیسه یان وه‌ك باوكی ته‌مبه‌ڵه یا جنێو‌و قسه‌ی ناشرین لای منداڵه‌كان به هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ, لێره لافاوی روخێنه‌ر پردی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌روخێنێ. 4/ماڵه‌كه‌ت له هاوسهرهكهتو منداڵه‌كانت مه‌كه نه‌خۆشخانه‌و فریاكه‌وتن: كه‌مێك بهغیرهتو خۆڕاگربهو گرنگی به ته‌ندروستی خۆت بده‌و به‌سه‌ر ئازاره‌كانت زاڵ به, به‌داخه‌وه هه‌ندێك ئافره‌ت ماڵی مێردی كردۆته نه‌خۆشخانه هه‌ر له‌گه‌ڵ ژانه سهرێكو دڵ توندبونێكو یان كه‌مێك ئازار چه‌ند رۆژ له‌ناو جێگای خۆی پاڵ ده‌كه‌وێ‌و چه‌نده‌ها دكتۆر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌كات چه‌ند كیس حهبو ده‌رمان كۆده‌كاته‌وه, ئه‌مه‌ش ده‌بێـته مایه‌ی بێزاری‌و دڵتوندیو ماندووبوونی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری. لێره‌دا كۆتایی به‌م به‌شه دێنم, چونكه ئه‌ركه‌كان زۆرن تا بنوسین ده‌یه‌وێ, به‌ڵام له كۆتایی ده‌ڵێم خۆشهویستیو سۆزی هاوسه‌ری كاسه‌یه‌كی شوشه‌ی سحراوی زۆر جوانه بشكێت چاك نابێته‌وه‌و ماڵێكی ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌رو سه‌رفرازو رێكوپێكو ئاوێكی گۆزه‌و له‌ته نانێكی ره‌ق زۆر خۆشتره له ماڵێكی پر خواردن‌و زێڕو زیو, به‌ڵام پر له ئاژاوه‌و بێ وه‌فایی‌و درۆ‌و دڵ ره‌قی. وه به‌ڕاستی دایكیش خۆره سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستییه‌و ئه‌ندامه‌كانی تر هه‌ساره‌ی خولگه‌كانی ئه‌ون. ئه‌لقه‌ی چواره‌م : چه‌ند پرسیارێك له‌پێناو هه‌ڵسه‌نگاندنت له‌په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌ت به‌ڕێزان له ئه‌لقه‌كانی ڕابردوو چه‌ند لایهنو باسێكمان خسته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، ئه‌م جاره له كۆتایی باسه‌كان ڕاپرسێكی خنجیلانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی دایك وباوكان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌ك بێت بۆ هه‌ڵ سه‌نگاندنی خۆیان له بواری په‌روه‌رده‌ی ڕاست ودروست بۆ جگه‌ر گۆشه‌كان. سه‌ره‌تا: بێگومان چه‌ندین پێداویستی گرنگ هه‌ن, كه په‌یوه‌ندییان به‌ده‌روونی منداڵه‌وه هه‌یه, كه‌پێویسته ده‌روونی منداڵ لێیان تێر بكرێت، تا به جه‌سته‌و سۆزی گیان‌و ده‌روون هه‌ست به ژیانێكی ئاسوده بكات, بۆ نمونه هه‌موو منداڵێك مافی خۆیه‌تی, كه هه‌ست به ئه‌منیه‌تی جه‌سته‌و ده‌رونی بكات‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بیت متمانه‌و باوه‌ڕی بهخۆیو ئه‌وانی دیكه هه‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو مندالێك مافی خۆیه‌تی خۆشه‌ویست بێت‌و باوه‌ڕی بێت, كه دایك‌و باوك‌و كه‌سانی دیكه خۆشیان دهوێتو سه‌ربه‌ستی ته‌واوی بدرێت, كه قۆناغی منداڵیه‌تی خۆی دهرببرێتو به‌رجه‌سته بكات، نه‌ك وه‌ك به‌ندیخانه هه‌موو شت له‌ژێر چاودێری‌و چاو سوركردنه‌وه بێت, له‌گه‌ل هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌نگێكی به‌رز وه‌ك گرمه‌ی هه‌وری به‌هار به‌گوێچكه‌ی بگرمێنێ.. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی هه‌موو په‌روه‌رده‌كاران له‌سه‌ری كۆكن ئه‌وه‌یه, كه سه‌ركه‌وتوو ترین ڕێگا بۆ تێركردنی پێداویستی یه‌كانی مندال بریتی یه له:پرۆگرامێكی ڕاست له به‌خێو كردنی مندال بۆ ته‌واو كردنی كه‌سایه‌تی مندال له‌ڕووی جهستهییو ده‌روونی یه‌وه. جا لێره پێنچ پرسیار ده‌خه‌ینه ڕوو، كه هه‌ر پرسیارێك سێ وه‌ڵامی هه‌یه، له‌هه‌لبژاردنی وهلامهكاندا روون ده‌بێته‌وه, كه له په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌ت چاكیت یان نا. پرسیاره‌كان: 1ـ كاتێك منداڵه‌كه‌ت كارێكی چاك ئه‌نجام ده‌دات، یان ئه‌ركه‌كانی ته‌واو ده‌كات، تۆ: أـ ستایشی دهكهیتو پێ ی ده‌ڵێیت شانازیت پێوه‌ده‌كه‌م، ئافه‌رین (3 نمره). بـ هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌لێیت: باشه. (2 نمره). ج ـ به‌خۆتی به‌راوورد دهكهیتو ده‌لێیت من له‌ته‌مه‌نی تۆدا وا بووم‌و وا بووم كاره‌كه‌ی بێ نرخ ده‌كه‌یت. (1 نمره). 2ـ كاتێك منداڵه‌كه‌ت به ترسه‌وه دێته‌لات قسه‌ت لهگهبَ بكات. تۆ: أـ له‌باوه‌شی دهگریتو ماچی دهكهیتو ئارامی ده‌كه‌یته‌وه. (3 نمره). ب ـ داوای لێ ده‌كه‌یت قسه‌بكات، بێ له باوه‌ش گرتن‌و ئارام كردنه‌وه. (2 نمره) ج ـ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ دهكهیتو زیاتر ده‌یترسێنیت, كه بۆ وایه. (1 نمره) 3ـ كاتێك هه‌ندێك ره‌فتارو ههڵسو كه‌وت له منداڵه‌كه‌ت ده‌بینیت كه پێت ناخۆشه. تۆ پێت وایه: أـ له‌وانه‌یه لاسایی تۆ بكاته‌وه، بۆیه پێویسته خۆت چاك بكه‌یته‌وه. (3 نمره) ب ـ پێت وایه نابێت لاسایی خراپه‌كانی تۆ بكاته‌وه. (2 نمره) ج ـ پێت وایه كرده‌وه خراپه‌كانی هی خۆیهتیو یان له براده‌ره‌كانی فێربووه‌و په‌یوه‌ندییان به تۆوه نی یه. (1 نمره) 4ـ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت پرسیارێكی لێكردی وه‌ڵامه‌كه‌ت نه‌زانی تۆ: أـ پێ ی ده‌لێیت ئێستا وه‌ڵامی نازانم دوایی بۆت ده‌گه‌ڕێم. (3 نمره) ب ـ هه‌وڵده‌ده‌یت له وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕابكه‌یت به‌وه‌ی تۆ سه‌ر قاڵی ئیشی زۆری. (2 نمره) ج ـ یان به‌هه‌ڵه‌وه هه‌ر وه‌ڵامێكی دیكه ئه‌گه‌ر درۆش بێت وه‌ڵامی ده‌ده‌یته‌وه (1 نمره) 5ـ كاتێك هه‌ندێك رێنمایی‌و یاسای دیاریكراو بۆ منداڵه‌كه‌ت داده‌نێیت، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی لێ كردن تۆ: أـ ئالۆز ده‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌ره‌خۆ پێی ده‌لێیت كه هه‌ڵه‌ت كرد. (3 نمره) ب ـ ههلدهچێتو به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێ دهكهیتو ده‌یترسێنیت. (2 نمره) ج ـ هه‌ڵده‌چیت به ئه‌ندازه‌یه‌ك له سنور دهردهچێتو په‌لاماری دهدهیتو لێ ی ده‌ده‌یت. (1 نمره) هه‌لسه‌نگاندنی وه‌ڵامه‌كان: 1ـ ئه‌گه‌ر(12) تا (15) نمره‌ت وه‌رگرت تۆ كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو وچاكیت بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌زانیت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ههستو بۆچونیدا بكهیتو ڕه‌زیلی به سۆز‌و بهزهیبت مه‌كه‌و هه‌وڵ بده ببیته پێشه‌نگ بۆی. 2ـئه‌گه‌ر (9) نمره تا (12) نمره‌ت وه‌رگرت تۆ كه‌سێكی ئاساییت، به‌ڵام له‌و ئاسته‌دا نیت بتوانیت له‌گه‌ل منداڵه‌كه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بیت، پێویستت به خوێندنه‌وه‌و به‌دوا دا چوون هه‌یه. 3ـ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ت له (9) نمره كه‌متر بێت، به‌داخه‌وه شێوازی په‌روه‌رده‌ییت زۆر نزمه ،پێویستت به ههوڵو كۆشش‌و ئه‌زموونی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو زۆره تا سه‌ركه‌وتوو بێت. تێبینی: 1ـ ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌په‌روه‌رده‌ی منداڵ پاداشت زیاتر بێت له سزا‌و هه‌موو كاتێك‌و هه‌رچی ڕووبدات به منداڵه‌كه‌ت ڕابگه‌یه‌نه, كه تۆ زۆر خۆشت ده‌وێت، چونكه تا خۆشه‌ویستی مابێت په‌یوه‌ندی یه‌كان ئه‌گه‌ر لاوازیش بن، به‌ڵام له‌ناو ناچن. 2ـ ئه‌م پرسیار‌و وه‌ڵامانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆربه‌ی خێزانه‌كانی كۆمهلگاكهماننو شتێكی نزیكراوهییه،نمره‌كان به‌پێی ئاستی شێوازی په‌روه‌رده‌ی دروست له‌به‌رامبه‌ر وڵامهكاندا دانراوه. *سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆری زمانی عه‌ره‌بی-په‌روه‌رده‌ی سۆران |