یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت   
مه‌لا محمود محمد مجید
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/07/2019 : 09:27:43
قه‌باره‌ی فۆنت
ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی

بێگومان خودای په‌روه‌ردگار به‌ حیكمه‌ت ودانایی خۆی مرۆڤی له‌ جوانترین شێوه‌و روخسار دروست كردووه‌ و به‌سه‌ر هه‌موو گیانله‌به‌رانی تر گه‌وره‌یی پێبه‌خشیووه‌  عه‌قل وژیری پێداوه‌ تا بتوانێ  كائینێكی زۆر سه‌ركه‌وتووبێت.

هه‌روه‌ها كۆمه‌لێك نیعمه‌تی گه‌وره‌و زۆری له‌گه‌ل كردووه‌ و رێزی لێناوه‌ ،به‌چه‌شنێك نیعمه‌ته‌كانی خودا به‌رامبه‌ر مرۆڤ نایه‌ته‌ ژماردن هه‌روه‌ك له‌ قورئانی پیرۆز هاتووه‌ :( ؤإِن تَعُدُّوا نِعْمَةَ ٱللَّهِ لَا تُحْصُوهَاإِنَّ ٱللَّهَ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ) النحل 18 .

واته‌ :ئه‌گه‌ر بێن نازو نیعمه‌ته‌كانی خودا بژمێرن بۆتان ناژمێردرێت به‌راستی لێخۆشبوونی زۆره‌و زۆر میهره‌بانه‌.

یه‌كێك له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌ خۆزگه‌و ئاواتی هه‌موو كه‌سێكه‌ نیعمه‌تی :(ئاسایش وئارامی ودلنیایی و سه‌قامگیرییه‌ ) چونكه‌ به‌بێ ئه‌و نیعمه‌ته‌ هیچ كه‌سێك تام وچێژ له‌ ژیان ناكات، هیچ مانایه‌ك بۆ ژیان نامێنێته‌وه‌،وه‌ هیچ رێز وشكۆیه‌كیش بۆ مرۆڤه‌كان و مرۆڤایه‌تی نامێنێته‌وه‌ ، وه‌هه‌میشه‌ خه‌ون وئامانج وخۆزگه‌ی مرۆڤ وه‌ك په‌ره‌موچێكی سه‌رگه‌ردانی ناو گه‌رده‌لولی لێدێت بێ ئاراسته‌ و ویست و ئامانج و ره‌نج به‌ خه‌سار ده‌بێت.

به‌لێ با مرۆڤ خواردن وخواردنه‌وه‌ و هه‌موو شتێكی هه‌بێت ،به‌لام به‌بێ ئاسایش و ئارامی هیچ سودیان لێنابینێت و چێژیان لێناكات هه‌میشه‌ تارمایی نائومێدی وترس و ره‌شبینی ژیانی تال ده‌كات.

بۆیه‌ حه‌زره‌تی ئیبراهیم باپیره‌ی پێغه‌مبه‌ران له‌كاتی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی كه‌عبه‌ی مالی خودا پێش ئه‌وه‌ی مه‌ككه‌ ئاوه‌دان بێت ئاوا دوعای كرد:( رَبِّ ٱجْعَلْ هَـذَا بَلَدًا ‌وَامِنًا ؤٱرْزُقْ أَهْلَهُۥ مِنَ ٱلثَّمَرَ‌اتِ) البقره‌ 126.واته‌ :په‌روه‌ردگارم ئه‌م شوێنه‌ بكه‌ به‌ شارێكی پر له‌ ئاسایش و ئارامی وه‌ رزق و رۆزی وجۆره‌ها خواردن ومیوه‌ ببه‌خشه‌ به‌دانیشتوانه‌كه‌ی ،ته‌ماشاكه‌ن ئاسایش وئارمی له‌پێش مال وسه‌روه‌ت و خواردن له‌ خودا داواكرد ؟وه‌ پاشان كه‌ مه‌ككه‌ بوو به‌شار به‌م چه‌شنه‌ دوعای بۆ كردوو فه‌رمووی: (ؤإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَذَا الْبَلَدَ يَ‌مِنًا ؤاجْنُبْنِي ؤبَنِيَّ أَنْ نَعْبُدَ الْأَصْنَامَ) إبراهیم/35 به‌یاد بێنه‌ كاتێك ئیبراهیم نزای كردو پارایه‌وه‌ له‌خودا گوتی په‌روه‌ردگارا هێمنی وئاسایش بكێشه‌ به‌سه‌ر ئه‌م شارو ولاته‌ وه‌خۆم و نه‌وه‌كانیشم له‌ بت په‌رستی بپارێزی ،ئه‌مجاره‌ هێمنی ئاسایشی له‌ پێش عه‌قیده‌و بیروباوه‌ری داوا كرد.

قورئانی پیرۆز پێمان راده‌گه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر ئاسایش و ئارامی نه‌ما ئیتر زۆربه‌ی شته‌كان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ین وبرسێتی ترس وه‌ك تارمایی مرۆڤه‌كان و شار وگوند داده‌پۆشێت وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌:( ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ ‌وَامِنَةً مُّطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِّن كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ ٱللَّهِ فَأَذَ‌اقَهَا ٱللَّهُ لِبَاسَ ٱلْجُوعِ ؤٱلْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ) النحل 112 .واته‌ :خودا نمونه‌ دێنێته‌وه‌ به‌شارێك كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ هێمنی ئارامی و ئاسوده‌یی ژیانیان ده‌برده‌سه‌ر له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ رزق ورۆزی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هات له‌ هه‌موو شوێنێك،به‌لام له‌جیاتی سوپاسگوزاری خودا ناشوكرو بێ رێزبوون له‌گه‌ل نیعمه‌ته‌كانی خودا،بۆیه‌ خودا پۆشاكی برسێتی وترسی له‌به‌ر كردن وتالی نه‌داری وترسی پێ چه‌شتن له‌ تۆله‌ی كرده‌وه‌ نابه‌جێیه‌كانیان  (كه‌واته‌ هه‌رمرۆڤه‌ به‌ هه‌لس وكه‌وته‌ هه‌له‌كانی خۆشیه‌كان تێك ده‌دات ،ژیان پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌) .

به‌لێ هه‌ركاتێك ئارامی و سه‌قامگیری نه‌ما برسێتی و نه‌داری و ترس جێگای ده‌گرێته‌وه‌ ،كه‌سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گرفت وبه‌د به‌ختیه‌كانن ، به‌راستی له‌ ده‌ست دانی ئاسایش وئارامی هه‌موو شته‌كان ده‌گورێت به‌ره‌و خراپه‌ ..

به‌رێزان: ئاسایش وئارامی وسه‌قامگیری  ودلنیایی مه‌رجی سه‌ره‌كی ژیانه‌ ،بنه‌مای شارستانییه‌ ،ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كانه‌ ،وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ سێ بوار زۆرگرنگه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه‌ و به‌ نیعمه‌تی هه‌ره‌گه‌وره‌ی داناون كه‌ له‌م فه‌رمووده‌ هاتووه‌ : (مَنْ أصْبَحَ مِنْكُمْ يَ‌مِناً في سربِهِ ، مُعَافَيً في جَسَدِهِ ، عِنْدَهُ قُوتُ يَوْمِهِ ، فَكَأنَّمَا حِيزَتْ لَهُ الدُّنْيَا بِحَذَافِيرِهَا) رواه الترمژی.

 واته‌ :هه‌كه‌سێك رۆژی كرده‌وه‌ له‌ ئاسایش وئارامی له‌ گیانی خۆی خێزانی ،سه‌لامه‌ت بوو جه‌سته‌ی ،وه‌ خۆراكی ئه‌و رۆژه‌ی هه‌بوو ،وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ دونیا هه‌مووی هی ئه‌و بێت .

به‌لێ سێ جۆری ئاسایش وئارامی :(ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی ،ئاسایشی ته‌ندروستی ،ئاسایشی خۆراك ) هه‌ركه‌سێك هه‌ی بێت ئه‌وا پادشایه‌ خاوه‌نی هه‌موو دونیایه‌ .

ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێره‌ باسی ده‌كه‌ین به‌كورتی ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تییه‌ : واته‌ :خێزانێك ، كۆمه‌لگایه‌ك ، شارێك ،ولاتێك ، جیهان به‌گشتی له‌ ئارامی وئاسایش و سه‌قامگیری بێت ،دوور له‌ خوێن رشتن و توند و تیژی و تۆقاندن و شه‌ر و ئاژاوه‌ و ماف زه‌وت كردن ، مرۆڤه‌كان هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی و رۆحی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان ده‌كه‌ن گیانی ته‌بایی وهاریكاری لێبورده‌یی په‌یامی هه‌مووانه‌ .

ئه‌و هۆیانه‌و رێگایانه‌ی ده‌توانین به‌ پیاده‌كردنیان ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی به‌دی بێنین ؟؟؟

1-         په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌وشتی به‌رز وره‌فتاری به‌رز: په‌روه‌رده‌كردنی مندال له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و رواندنی به‌هاجوانه‌كان له‌ ده‌رونی وگۆشكردنی به‌ ره‌وشت وره‌فتاری به‌رز له‌ ژینگه‌یه‌كی ئارام و پر له‌رێز و خۆشه‌ویستی و پێَكه‌وه‌ ژیان بێگومان گره‌نتی به‌خشه‌ كه‌ سایه‌تی ئارام چاك دروست ببێت رقی له‌ شه‌ر و ئاژاوه‌ بێت ،دوور له‌ ده‌مارگیری بێت ،رقی له‌ توندو تیژی بێت به‌ هه‌موو جۆره‌كانی ،باوه‌ری به‌ رای جیاواز هه‌بێت ،ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ماف و ئازادی ئه‌وانی تر نه‌كات .

ئه‌و ئامانجانه‌ش به‌راستی ئه‌و كاته‌ وه‌ك گولی به‌هار له‌ناو خێزان وكۆمه‌لگا جوانی وبۆنی خۆش به‌ هه‌مووان ده‌به‌خشێت،به‌لام ئه‌وه‌ له‌یاد نه‌كه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویستیمان به‌ دایكی دلسۆز و رۆشه‌نبیره‌ ،مامۆستای كارامه‌و مرۆڤ دۆست وپه‌روه‌ردكار ،راگه‌یاندێكی به‌ ویژدان ،كه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ گرنگی به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی مندال بدات له‌ بواری كۆمه‌لایه‌تی وجه‌سته‌یی وده‌رونی و هزری وئایینی .

2-         بلاوكردنه‌وه‌و گرینگی دان به‌ به‌ها جوانه‌كانی مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌ت گیانی لێبورده‌یی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ توندو تیژی به‌ هه‌موو چه‌شنه‌كانی : هه‌موو تاكێك و كۆمه‌لگایه‌ك پێویستی به‌ فێر بوونی گیانی لێبورده‌یی هه‌یه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان بچوك ببنه‌وه‌ نه‌مامی خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ ژیان بروێت ،ئه‌مه‌ش له‌رێگای په‌روه‌رده‌ی مال و مزگه‌وت و راگه‌یاندن و قوتابخانه‌ ده‌بێت زۆر گرنگی پێ بدرێت له‌ پێناو ژیانێكی ئارام پر له‌ ئاسوده‌یی چین و توێژه‌كان هه‌میشه‌  هه‌ست به‌ئارمی وسه‌لامه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌زانن گیان و مال وكه‌رامه‌تیان له‌ هه‌ست و ویژدانی تاكه‌كانی كۆمه‌لگا پارێزراوه‌ ،به‌ متمانه‌وه‌ گوزه‌ران ده‌كه‌ن دوور له‌ دله‌راوكێ و گومانی خراپ.

3-         پته‌وكردنی كردنی په‌یوه‌ندی نێوان خزمان و دراوسێكان ورێزگرتن له‌په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان : ئایینی ئیسلام ئاینی خۆشه‌ویستی و كۆمه‌لایه‌تییه‌ ،په‌یامی بلاوكردنه‌وه‌ی برایه‌تی وته‌بایی و خۆشه‌ویستی یه‌ ،بۆیه‌ به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی دروست له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری و خۆشه‌ویستی ئال وگۆری هه‌ست ونه‌سته‌ جوانه‌كان ،زۆر له‌به‌سته‌له‌كی گرفته‌كان ده‌تاوێنته‌وه‌ ،ده‌توانن زیاتر به‌ سه‌ر كێشه‌كان زال ببن ،چونكه‌ زۆربه‌ی كێشه‌كان ،له‌ گه‌ره‌ك و شوێنی كار له‌ گه‌ل دراوسێیه‌ ،وه‌ له‌ناو خێزانیش له‌ نێوان خزمانه‌، بۆیه‌ رێكخستن و به‌ هێز كردنی په‌یوه‌ندیه‌ جوانه‌كان ،دیسان گه‌ره‌ك و كۆمه‌لگا له‌ كه‌ناری سه‌وزی ئارامی خۆشی له‌نگه‌ر ده‌گرێت و به‌هیچ ره‌شه‌بایه‌ك ئارامیان ئالۆز نابێت.

له‌كۆتایی ده‌لێم هه‌موو پێشكه‌وتنێك له‌ هه‌ر بوارێكی ژیان پێویستی به‌ ئاسایش وئارامی سه‌قامگیری هه‌یه‌ ، هیچ كاتێك له‌ نا ئارامی مرۆڤ چێژ له‌ژیان ناكات ، هه‌موو شته‌ به‌ نرخ وجوانه‌كان له‌ ژینگه‌ی به‌ ئاژاوه‌ و شه‌رانگێزی و توندو تیژی ناشیرن و نامۆ ده‌بن به‌های ره‌سه‌نایه‌تی له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن ....به‌لی بۆ ئاشتی وته‌بایی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ ژیان ...نا هه‌زار نا بۆ توندو تیژی وترس و تۆقاندن و ده‌مارگیری.

 

مه‌حمود محمد مجید- وتار خوێنی مزگه‌وتی كۆمه‌لگای گه‌لاله‌ –سۆران