یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
مه‌لا محمود محمد مجید
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/05/2020 : 23:33:53
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ زه‌كاتی فطر (سه‌رفتره‌) ئایا پاره‌ دروسته‌؟

الحمد لله رب العالمین، والصلاه‌ والسلام علی سیدنا محمد وعلی ا‌له وصحبه أجمعین أما بعد.

هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین زه‌كاتی سه‌رفتره‌ له‌ ره‌مه‌زاندا به‌ر له‌  نوێژی جه‌ژن یه‌كێكه‌ له‌ واجبه‌ شه‌رعیه‌كان له‌ سه‌ر موسلمان ، وه‌له‌ چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی راست و به‌هێز جۆری ئه‌و شتانه‌ باسكراون كه‌ له‌ جیاتی هه‌ر سه‌رێك ده‌درێت، وه‌كو له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌م :

    1- وَعَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِي اللهُ عَنْـهُـمَا قال: فَرَضَ رَسُولُ الله٬ زَكَاةَ الفِطْرِ، صَاعاً مِنْ تَـمْرٍ أوْ صَاعاً مِنْ شَعِيرٍ، عَلَـى العَبْدِ وَالحُرِّ، وَالذَّكَرِ وَالأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالكَبِـيرِ، مِنَ المُسْلِـمِينَ، وَأمَرَ بِـهَا أنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَـى الصَّلاةِ. متفق عليه أخرجه البخاري برقم (1503), واللفظ له، ومسلم برقم (984).  واته‌ :پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) زه‌كاتی فیتری له‌سه‌ر موسلمانان فه‌رز كرد كه‌ ربه‌یه‌ك له‌ خورما ، یان ربیه‌ك جۆ، له‌سه‌ر ئازاد و كۆیله‌ ، نێرو مێ، بچووك وگه‌وره‌ له‌ موسلمانان ، وه‌ ئه‌مری كرد بدرێت (به‌ هه‌ژاران) پێش ئه‌وه‌ی خه‌لك بچێت بۆ نوێژی جه‌ژن .

    2- عَنْ أبي سَعِيدٍ الخُدْرِيَّ رَضيَ اللهُ عَنْـهُ قَالَ: كُنَّا نُخْرِجُ زَكَاةَ الفِطْرِ، صَاعاً مِنْ طَعَامٍ، أوْ صَاعاً مِنْ شَعِيرٍ، أوْ صَاعاً مِنْ تَـمْرٍ، أوْ صَاعاً مِنْ أقِطٍ، أوْ صَاعاً مِنْ زَبِـيبٍ. متفق عليه أخرجه البخاري برقم (1506), واللفظ له، ومسلم برقم (985). واته‌ ئێمه‌ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) زه‌كاتی فیترمان ده‌رده‌كرد ،یه‌ك ربه‌ له‌ خواردن ، یان ربه‌یه‌ك له‌ جۆ ، یان ربه‌یه‌ك له‌خورما ، یان ربه‌یه‌ك له‌كه‌شك،یان ربه‌یك له‌ مێوژ.

   3- وَعَنْ أبِـي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رَضيَ اللهُ عَنْـهُ قَالَ: كُنَّا نُخْرِجُ فِـي عَهْـدِ رَسُولِ الله يَوْمَ الفِطْرِ صَاعاً مِنْ طَعَامٍ، وَكَانَ طَعَامَنَا الشَّعِيرُ وَالزَّبِـيبُ، وَالأقِطُ وَالتَّـمْرُ.  متفق عليه أخرجه البخاري برقم (1510), واللفظ له، ومسلم برقم (985). واته‌ ئێمه‌ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) زه‌كاتی فیترمان ده‌رده‌كرد ، له‌ رۆژی جه‌ژن ، یه‌ك ربه‌ له‌ خواردن ، وه‌ خواردنیشمان جۆ و مێوژ و كه‌شك و خورما بوو ، كه‌واته‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ زیاتر فه‌رمووده‌ی پێشه‌ خۆی روون ده‌كاته‌وه‌

   4- عَنِ ابْنِ عُمَررَضِي اللهُ عَنْـهُـمَا أنَّ النَّبِـيَّ أمَرَ بِزَكَاةِ الفِطْرِ، قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَـى الصَّلاةِ. متفق عليه أخرجه البخاري برقم (1509), واللفظ له، ومسلم برقم (986). واته‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌مری كرد زه‌كاتی فیتر بدرێت پێش ئه‌وه‌ی خه‌لك بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ نوێژی جه‌ژن .

   5- حدثنا أحمد بن يونس: حدثنا الليث، عن نافع: أن عبد الله قال:
أمر النبي صلى الله عليه وسلم بزكاة الفطر، صاعا من تمر أو صاعا من شعير. قال عبد الله رضي الله عنه: فجعل الناس عدله مدين من حنطة. 1436البخارى
واته‌ :پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌مری به‌ زه‌كاتی سه‌رفتره‌ ربه‌یه‌ك له‌ خورما یان ربه‌یه‌ك له‌ جۆ ،عه‌بدوللا ده‌فه‌رمووێ :خه‌لك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ربه‌ جۆیه‌ ،یان خورمایه‌ ،دوو مشت له‌گه‌نم یان داده‌نا (نیو ربه‌) .واته‌ نرخی ربه‌یه‌ك له‌ خواردنه‌كان ده‌یكرده‌ نرخی نیو ربه‌ گه‌نم.

 

حیكمه‌ت له‌ سه‌ر فتره‌

   عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عَنْـهُ قَالَ: فَرَضَ رَسُولُ الله زَكَاةَ الفِطْرِ طُهْرَةً لِلصَّائِمِ مِنَ اللَّغْوِ وَالرَّفَثِ وَطُعْمَةً لِلْـمَسَاكِينِ، مَنْ أَدَّاهَا قَبْلَ الصَّلاَةِ فَـهِيَ زَكَاةٌ مَقْبُولَةٌ وَمَنْ أَدَّاهَا بَعْدَ الصَّلاَةِ فَـهِيَ صَدَقَةٌ مِنَ الصَّدَقَاتِ. أخرجه أبو داود وابن ماجه حسن/ أخرجه أبو داود برقم (1609), وهذا لفظه، وابن ماجه برقم (1827). واته‌ زه‌كاتی سه‌رفتره‌ هۆیه‌كه‌ بۆ پاك بوونه‌وه‌ی رۆژووگر له‌ تاوان وقسه‌ی خراپ ،وه‌ خواردنێكیشه‌ بۆ هه‌ژاران ،ئه‌وه‌ی پێش نوێژی جه‌ژن بیدا ئه‌وه‌ زه‌كاتێكی قه‌بول كراوه‌ ،وه‌ ئه‌وه‌ی دوای نوێژی جه‌ژن بیدات خێرێكه‌ له‌ خێره‌كان .

   پوخته‌ی باسه‌كه‌...

1-سه‌رفتره‌ فه‌رزه‌ له‌ سه‌ر موسلمانان به‌ گشتی پیاو ،ئافره‌ت، مندال، كۆیله‌ .

2- یه‌ك ربه‌ خواردن بووه‌ به‌ ربه‌ی مه‌دینه‌ ،وه‌خواردنه‌كانیش ، جۆ ، خورما، زۆرهاتووه‌ ، هه‌ندێك جار مێوژ و كه‌شك .

3-گه‌نم نه‌بووه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌شبوو بێت به‌نرخ بووه‌ خه‌لك نیو ربه‌ گه‌نمیان له‌به‌رامبه‌ر ربه‌یه‌ك له‌ خواردنه‌كانی تر داناوه‌ .

 

له‌ زه‌كاتی فگر (سه‌رفتره‌) ئایا پاره‌ دروسته‌ ؟

له‌م مه‌سه‌له‌ زانایان سێ رایان هه‌یه‌:

   1- جمهور كه‌ مالیكی و شافعی و حه‌نبه‌لی له‌گه‌ل زاهیری فه‌رمووده‌كان ده‌رۆن و پابه‌ندی ده‌ق بوونه‌ ، به‌ ره‌وای نازانن ، ده‌لێن ده‌بێت خواردن بدرێت. بدایه‌ المجتهد1/64

   2- زۆربه‌ ئاسایی ده‌زانن ئه‌گه‌ر پاره‌ له‌ جیاتی خواردن بدرێت ، ئه‌وانه‌ پیرۆزی ده‌ده‌نه‌ (مقاصد الشریعه‌ ) نه‌ك له‌فزه‌كان ئه‌مانه‌ش : حه‌نه‌فیه‌كان المبسوگ 2/158،ئیمام بوخاری باب العرچ فی الزكاه‌،عومه‌ری كوری عبدالعزیز ،حسن البصری وه‌ زۆری تریش مصنف ابن أبی شیبه‌ 4/37-38..

   3- دروسته‌ پاره‌ بدرێت ، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ بۆ زه‌روره‌ت بێت ،ئه‌ویش ریوایه‌ته‌كه‌ له‌لای حه‌نبه‌لیه‌كان وابن تیمیه‌ هه‌لی بژاردووه‌ .

   4- كه‌واته‌ ئه‌مه‌ به‌ته‌نها رای حه‌نه‌فیه‌كان نییه‌ .

   5- ئه‌سل له‌ زه‌كاتی فیتر خواردنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی جه‌ژن هه‌ژاران خواردنیان هه‌بێت .

   6- ئه‌وانه‌ی جائیزیان كردووه‌ پاره‌ بدرێت ،وه‌ك گوتمان بیریان له‌ مقاصد الشریعه‌ كردۆته‌وه‌ ،وه‌ بیریان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران كردۆته‌وه‌ .

7- هه‌ندێك له‌ به‌لگه‌كان :

   أ- عومه‌ری كوری عه‌بدلعزیز خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی نوسراوی فه‌رمی بۆ والی خۆی ناردووه‌ له‌به‌سره‌ ،له‌زه‌كاتی سه‌رفتره‌ له‌جیاتی هه‌رسه‌رێك نیو درهه‌م وه‌ربگره‌ . (اخرجه ابن أبی شیبه‌ (6/507 رقم 10469)

   ب- معاویه‌ نیو ربه‌ گه‌نمی به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ك ربه‌ خواردن داناوه‌ وه‌ك خورما و جۆ وكه‌شك ومێوژ ،ئه‌مه‌ش پێوه‌رێكه‌ بۆ دانانی نرخ ،وه‌ ئه‌م بریاره‌شی له‌ سه‌رده‌می خیلافه‌تی خۆی داوه‌، كه‌ ئه‌سحابه‌ وتابعین مابوون البخاری 1437.

   ج- مه‌عازی كوری جبل له‌ كۆكردنه‌وه‌ی صدقه‌ له‌یه‌مه‌ن به‌خه‌لكی گوت جل وبه‌رگ وه‌ك كراس وده‌رپێ بێنن بۆ ئێوه‌ ئاسانتره‌ له‌ بری .جۆ و گه‌نمه‌ شامی ،وه‌ بۆ ئه‌سحابه‌كانی پێغه‌مبه‌ریش باشتره‌ (بخاری باب العرچ فی الزكاه‌)

    د- هه‌روه‌ها له‌ زه‌كاتی وشتر له‌كاتی نه‌بوونی ته‌مه‌نی گونجاو ،له‌ جیاتی كورتهێنان بیست ده‌رهه‌م یان ،دوو مه‌ر له‌ جیاتی بدات البخاری حدیپ رقم1380 ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا به‌كارهێنانی درهه‌مه‌ له‌ جیاتی ئاژه‌ل ،وه‌ زه‌كاتیش روكنێكی ئیسلامه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌ لێره‌ دروست بێت ،سه‌رفتره‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌  بوخاری 1380.

   8- كه‌واته‌ رای جیاواز له‌ سه‌رده‌می ئه‌سحابه‌كان هه‌بووه‌ ،وه‌ ئیجتهاد له‌مباره‌وه‌ كراوه‌ و شتێكی ئاسایی بووه‌ به‌لایان .

   9- وه‌ له‌باره‌ی رای معاویه‌ ئه‌گه‌ر ره‌فز بكه‌ینه‌وه‌،وه‌ك كه‌ ئه‌بو سعیدالخدری ره‌فزی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ صحیح مسلم هاتووه‌ : (لا أخرج إلا ما كنت أخرجه على عهد رسول الله - صلى الله عليه وسلم - صاعا من تمر أو أو صاعا من شعير أو صاعا من أقط فقال له رجل من القوم: « أو مدين من قمح؟ » فقال: لا تلك قيمة معاوية لا أقبلها ولا أعمل بهاأخرجه الحاكم في المستدرك، كتاب الزكاة، باب صدقة الفطر هو واجب 1/411 ، والدارقطني في سننه كتاب زكاة الفطر 2/146 واته‌: له‌ به‌رامبه‌ر رای معاویه‌ گوتی ئه‌مه‌ قیمه‌تێكه‌ معاویه‌ دایناوه‌ نه‌ قه‌بولی ده‌كه‌م نه‌كاری پێده‌كه‌م .وه‌ ته‌نها زه‌كاتیش له‌و شتانه‌ ده‌ده‌م كه‌له‌ زه‌مانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) داومه‌ ،ئه‌مه‌ش قسه‌ی زانایان كه‌ باسی قوتی غالبی بلد ده‌كه‌ن ،فی سفر ده‌كات و به‌تالی ده‌كاته‌وه‌.

   به‌لام ئاساییه‌ چونكه‌ ئه‌م كاته‌ مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی معاویه‌ نه‌بووه‌ ،وه‌ خه‌لكی مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ به‌یعه‌یان له‌گه‌ل معاویه‌ نه‌كردبوو ،به‌لكه‌ موعاره‌زیش بوون، وه‌ رای جیاواز له‌ مه‌سه‌له‌ی ئیجتهادی هه‌بووه‌ .

   10- كه‌واته‌ له‌ هه‌ندێك سه‌رده‌م وه‌كو ده‌وله‌ت ئه‌سحابه‌و تابعین پاره‌یان به‌كار هێناوه‌ ،له‌ جیاتی خواردن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .

   11- ئه‌و به‌رێزانه‌ی پێداگری ده‌كه‌ن ،كه‌ خواردن ئه‌سله‌ و ئیجتهادی تێدا دروست نییه‌، به‌ موخاله‌فه‌ی فه‌رمووده‌كانی داده‌نێن خۆشیان نیوه‌ی فتواكه‌یان ئیجتهاده‌ ،بۆ نموونه‌ :

   أ- ده‌لێن له‌غالبی قوتی بلد سه‌ر فتره‌ ده‌درێت ،ئه‌مه‌ ئیجتهادی خۆیانه‌ ،ته‌حه‌ددایان ده‌كه‌م ئه‌م عیباره‌ته‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی مه‌وزوعیش هاتبێ ،وه‌ به‌ ئاشكرا دژی بریاره‌كه‌ی ابو سعید الخدری یه‌ كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ هێنایتمه‌وه‌ .

   ب- پاشان دانانی برنج له‌هیچ فه‌رمووده‌ك نه‌هاتووه‌ ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن با فه‌رموده‌یه‌ك بێنن باسی برنجی تێدا بێت.

   ج- به‌قسه‌ی كێ برنج قوتی غالبه‌ له‌كوردستان ؟كام له‌ زانایانی سه‌حابه‌و تابعین وه‌یان گوتووه‌ ؟كوردستان چوار پارێزگا وكۆمه‌لێك ناو چه‌ی كێشه‌ له‌سه‌ره‌، ژماره‌ی دانیشتوانی چه‌ند ملیۆنێكه‌ ،ته‌نها برنج قوتی غالبه‌ ،به‌لام هه‌روه‌ك له‌هه‌موو فه‌رمووده‌كانی بوخاری ومسلم هاتووه‌ ،له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر دانیشتوانی مه‌دینه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ 100 هه‌زاركه‌س ورووبه‌ریشی به‌ قه‌ده‌ر گه‌ره‌كێكی هه‌ولێر نه‌بووه‌ ،خێره‌،قوتی غالبیان ،جۆ و مێوژو خورماو كه‌شك بووبێت ،ووردبنه‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر ده‌لێن گۆرانكاری له‌ ژیانی خه‌لك روویداوه‌ ،ئه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران رێژه‌ی نه‌گۆره‌ ؟

   د- ئه‌گه‌ر قوتی غالبیشتان ده‌وێت تا ئیستا گه‌نم قوتی غالبه‌ ،چونكه‌ هیچ گه‌ره‌كێك نییه‌ له‌كوردستان پر له‌ فرنی نان وسه‌مون نه‌بێت هه‌مووش ئیشیان زۆرباشه‌،زۆربه‌ی خه‌لك تا ئێستاش ،ساوار ،گه‌نمه‌ كوتا،بروشی كفته‌ ،به‌كار دێنن ،وه‌ شعریه‌ و مه‌عكه‌رۆنه‌ش هه‌ر له‌گه‌نمه‌،، شیرنه‌مه‌نیه‌كانیش وپاقلاوه‌و كێكیش  .

   ز- له‌ دانانی خواردن له‌جیاتی پێوانه‌ ،به‌كارهێنانی كیلۆ وغرام (اكبر بیدعه‌یه‌ ما انزل الله بها من سلگان )

   كام خه‌لیفه‌ كام سه‌حابه‌ وایگوتوه‌ ،له‌ كام حدیپ هاتووه‌ ،جا یه‌كێكتان ده‌لێت 2100 غرامه‌ ،یه‌كی تر 2400غرامه‌ یه‌كی تر 2600 غرامه‌ یه‌كی تر 3000 غرامه‌ توخوا ئه‌مه‌ئاژاوه‌ نییه‌ ؟

   بۆ جه‌نابت ربه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌كه‌یه‌ كیلۆ و گرامی ئینگلیزی كافر بۆت دروسته‌، من له‌جیاتی جۆ بلێم پاره‌ دروست نییه‌ ،بۆ جه‌نابتان ،كه‌شك وخورماو مێوژ و جۆ ده‌كه‌نه‌ برنج بۆتان دروسته‌، ئه‌گه‌ر من بیان كه‌مه‌ پاره‌ بیدعه‌یه‌ ،بۆنایێن خورما بكه‌نه‌ پێوه‌ر چونكه‌ گرانه‌ ؟بۆ نایێن مێوژ بكه‌نه‌ پێوه‌ر چونكه‌ خراپه‌كه‌ی كیلۆی به‌ پێنج هه‌زاره‌، بۆنایێن كه‌شك بكه‌نه‌ پێوه‌ر چونكه‌ كیلۆی به‌ حه‌فت هه‌زاره‌ ،ئه‌گه‌ر پابه‌ندی حه‌دیسن هه‌ر ئه‌مانه‌ ناویان له‌ حه‌دیس هاتووه‌ .

توخوا ده‌وله‌تیكی گه‌وره‌و گران ئابوریه‌كی خه‌یالی نه‌توانێت چه‌ند هه‌زار دانه‌یه‌ك له‌ ربه‌ی پێغه‌مبه‌ر دروست بكات باسی كیلۆ ده‌كات بیدعه‌ چۆنه‌ ؟؟؟

   به‌رێزانم برا سه‌نگینه‌كانم بابه‌س بێت ، مه‌به‌ستم حادزكردنی كه‌س نییه‌ ،وه‌گالته‌ نیه‌ معاژالله به‌ فه‌رمووده‌ی زانایان ،به‌لكو رێز له‌ فه‌توای هه‌موو زانایان بگرین و ئاژاوه‌ بلاونه‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ناو خه‌لكی عه‌وام،مه‌سه‌له‌ی ساده‌ له‌خه‌لك ئالۆز نه‌كه‌ین ،زه‌كات وسه‌رفتره‌ دوای عیباده‌ت ،هاوكاری هه‌ژارانه‌ ،چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژارانه‌ ئه‌وه‌باشه‌ .

ولات وشوێن هه‌یه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژار له‌ خواردنه‌ ،ولات وشوێن هه‌یه‌ به‌رژه‌وه‌ندی له‌پاره‌یه‌ .

خالێكی تر،به‌گوێره‌ی زاهیری فه‌رمووده‌كان چاكترین كات بۆ ده‌ركردنی سه‌رفتره‌ له‌ نێوان بانگی به‌یانی و نوێژی جه‌ژنه‌ عَنِ ابْنِ عُمَررَضِي اللهُ عَنْـهُـمَا أنَّ النَّبِـيَّ أمَرَ بِزَكَاةِ الفِطْرِ، قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَـى الصَّلاةِ. متفق عليه أخرجه البخاري برقم (1509), واللفظ له، ومسلم برقم (986). واته‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌مری كرد زه‌كاتی فیتر بدرێت پێش ئه‌وه‌ی خه‌لك بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ نوێژی جه‌ژن .

،توخوا ویژدانتان هه‌بێت ته‌عه‌سوب به‌كار مه‌هێنن ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌ سه‌رفتره‌ بده‌یه‌ هه‌ژاران له‌ ولاتی ئێمه‌ چ سوودێكی لێوه‌رده‌گرێت ؟ بازار هه‌یه‌ ته‌كسی هه‌یه‌ تازه‌ نان كه‌ی حازر ده‌كرێت ،بچنه‌ نوێژ هه‌ژاره‌كان یان بچنه‌ ده‌رۆزه‌ و سوالكردن .

به‌رێزانم به‌سه‌رده‌م وشوێن به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران ده‌گۆرێت.

كێشه‌ی هه‌ژار له‌ كۆمه‌لگای ئێمه‌ ،برنج ومه‌ره‌گه‌ی جه‌ژن نی یه‌ ،جلكی منداله‌ بچووكه‌كانی ،كرێی خانوو ،پاره‌ی كاره‌با ومولیده‌ ،ده‌رمانی نه‌خۆشی زه‌خت وشه‌كره‌ ،پاره‌ بۆكورو كچه‌كه‌ی قوتابین ........

بۆیه‌ شافعی رێگه‌ی داوه‌ سه‌رفتره‌ له‌سه‌ره‌تای ره‌مه‌زانه‌وه‌ بدرێت ،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاران بۆ جه‌ژن پێداویستیان ئاماده‌كرابێت .

ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ شتی وانیه‌ خیلافی زانایانی لێ قه‌بول نه‌كرێت ،(یسرا ولاتعسرا بشرا ولا تنفرا) پاشان لیژنه‌كانی فه‌توا له‌ زۆربه‌ی ولاتانی ئیسلامی ،ته‌نها سعودییه‌ نه‌بێت ،چۆن فه‌توا به‌ خواردن ده‌ده‌ن ئاواش فه‌توا به‌ پاره‌ ده‌ده‌ن ،تا ئێستاش هه‌ژاران خۆپیشاندانیان نه‌كردووه‌ بلێن زولمه‌ مافمان ده‌خورێت مادام ئه‌وان به‌ پاره‌ رازینه‌ له‌و كه‌سه‌ی سه‌رفتره‌یان ده‌داتێ وه‌ری ده‌گرن و رازینه‌، كه‌واته‌كێشه‌كه‌ چاره‌ سه‌ر بووه‌ .

له‌لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ،له‌ سعودیه‌ فه‌وزای سه‌رفتره‌ زۆر به‌روون و ئاشكرا دیاره‌ ،دووسێ رۆژێك به‌ر له‌ جه‌ژن نرخی برنج به‌رز ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن بازرگانه‌كان ،پاشان هه‌ژاره‌كان كه‌ له‌ زه‌كاتی فیتر وه‌ریان گرت ،و ره‌مه‌زان ته‌واو بوو ،ناچار به‌ نرخێكی هه‌رزان ده‌یفرۆشنه‌وه‌ بۆ دابینكردنی پێداویسته‌كانیان ،ده‌وله‌مه‌ند هه‌ر زه‌ره‌ر و هه‌ژاریش زه‌ره‌ر ده‌كات،وه‌كو برنجی بایه‌ع له‌ عێراق له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌ دۆلار و نرخێكی گران له‌ سه‌ر هاولاتی عێراقی حیسابه‌ ،به‌لام خه‌لك كیلۆی به‌ دووسه‌د و په‌نجا دینار كه‌س لێی وه‌رناگرێت ،هه‌م حكومه‌ت زه‌ره‌ر له‌ دارایی عێراق ده‌دات ،هه‌مان كات هاولاتیش زه‌ره‌ر مه‌نده‌ .

 

تێبینی : كه‌واته‌ مه‌سه‌له‌ی پاره‌ ته‌نها فتوای ئیمام ابو حنیفه‌ نیه‌ ،به‌لكو فتوای بوخاری یه‌ له‌ صحیح البخاری وكاری معاویه‌ وعومه‌ری كوری عبدالعزیزه‌ ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت،كه‌ ئه‌وانه‌ش پێشه‌واو سه‌ركرده‌ی موسلمانان بوونه‌ ،وه‌ رابه‌ری عیلم وئیجتهاد بوونه‌ ،وه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئیمانیشیان لاواز نه‌بووه‌ ،هه‌ر به‌ئاره‌زوو فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)ته‌ئویل بكه‌ن و فه‌توا بده‌ن و كار به‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ بكه‌ن .

(وآخِرُ دَعْوانا أَن الحَمْدُ لِلهِ رَبِّ العالمين)