گه‌وره‌ترین ئامانج له‌دروست بوونی مرۆڤه‌كان خوداپه‌رستیه، زكرو یادو سوپاس و نزا‌و پارانهوهش به‌شی گرنگن له‌به‌شه‌كانی په‌رستن، وه‌یه‌كێك له‌و زكرانهی قورئان و فه‌رمووده زۆر جه‌ختیان له‌سه‌ر كردووه (ته‌سبیحاته) واته گوتنی (سبحان الله) منی هه‌ژارو داماو زۆر به‌پێویستی ده‌زانم، خۆم وموسڵمانان ئاشنا بكه‌م به‌م زیكره پیرۆزه له سێبه‌ری چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان وچه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)ودهلێم: أ-مانای (سبحان، سبح، یسبح، سبح) ئه‌م وشه‌یه له قورئانی پیرۆز ،به‌زۆر شێوه هاتووه، به‌كاری رابردوو، رانه‌بردوو، داخوازی،چاوگ. ته‌سبیحات به‌هه‌موو شێوه‌كانی، واته پاكی وجوانی خودا و بێگه‌ردی له‌هه‌موو شتێكی نه‌نگ و كه‌م وكوری، وه‌هه‌رچی سیفاتی به‌رزو ته‌واو و جوانه له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ری مل كه‌چی ته‌نها شایسته‌ی زاتی (الله) یه . ب-هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی یه ته‌سبیحاتی خواده‌كات: وه‌ك له‌م ئایه‌ته خودا فه‌رموویه‌تی: ( تُسَبِّحُ ڵهُ ٱلسَّمَـۆتُ ٱلسَّبْعُ ۆٱلْأَرْچُ ۆمَن فِیهِنَّ ۆإِن مِّن شَیْوٍ إِلَّا یُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ ۆڵـكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِیحَهُمْ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِیمًا غَفُورًا). واته: ته‌سبیحات ده‌كات بۆ زاتی الله هه‌ر حه‌وت ئاسمانهكه و زه‌وی و ئه‌وانه تێیاندا ده‌ژین ، به‌راستی هه‌موو شتێك ته‌سبیحات به سوپاس گوزاری خودا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحاتی ئه‌وان تێناگه‌ن، به‌راستی خودا هه‌میشه نه‌رم ولێخش بوو بووه به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانی. ج-خودای به‌رزو به‌توانا داوای له‌به‌نده‌كانی كردووه زۆر زیكر‌و یادی ئه‌و بكه‌ن و هه‌میشه به‌یانیان وئێوارانیش ته‌سبیحاتی خودا بكه‌ن:{ێاأَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُوا اژْكُرُوا اللَّهَ ژِكْرًا كَپِیرًا ۆسَبِّحُوهُ بُكْرَهً ۆأَصِیلًا}الاحزاب 41. د-به‌ره‌كه‌ت و پاداشت و گه‌وره‌یی ته‌سبیحات: 1-ته‌سبیحات ده‌فته‌ری كرده‌وه‌كانت پر له خێر و پاداشت ده‌كات و گوناهه‌كانیشت ده‌سرێته‌وه وه‌ك له‌م فه‌رمووده هاتووه: (أیعجز أحدكم أن یكسب كل یوم ألف حسنه؟! یسبح الله مائه تسبیحه فیكتب الله له بها ألف حسنه، ویحگ عنه بها ألف خگیئه) رواه مسلم و الترمژی واته : ئایا هیچ كه‌س له ئێوه بێ توانا ده‌بێت ،رۆژانه هه‌زار چاكه بكات ؟ سه‌د جار ته‌سبیحاتی خودا ده‌كات ، خودا‌ش له‌به‌رامبه‌ر هه‌زار خێری بۆ ده‌نوسێ ، وهه‌زار گوناهیشی له‌سه‌ری ده‌سرێته‌وه . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی: {من قال: سبحان الله وبحمده، فی یوم مائه مره حگت عنه خگایاه وإن كانت مپل زبد البحر} أخرجه البخاری ومسلم .واته هه‌ركه‌سێك له‌رۆژیكدا سه‌د جار بلێ (سبحان الله وبحمده) ئهواگوناههكانی هه‌موو ده‌سرێنه‌وه ، ئه‌گه‌ر له زۆری‌دا به ئه‌ندازه‌ی كه‌فی ده‌ریاش بێت. 2- له‌گه‌ل هه‌ر تهسبیحاتێك جگه له‌پاداشتی زۆر نه‌مامێكی خورمات بۆ له به‌هه‌شت دهروێندرێ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی:{ من قال : سبحان الله العڤیم و بحمده غرست له بها نخله فی الجنه } حدیپ رقم : 6429 فی صحیح الجامع واته : هه‌ركه‌سێك یه‌ك جار بلێت (سبحان الله العڤیم و بحمده) دارخورمایه‌كی بۆ له‌به‌هه‌شت ده‌چێندرێت . 3- ته‌سبیحات به‌كاتێكی زۆر كه‌م وچه‌ند وشه‌یه‌كی كه‌م وئاسان، خێر‌و پاداشتێكی گه‌وره‌ت بۆ تۆمارده‌كات ، وه‌ك له‌م فه‌رمووده هاتووه:{ عن جویریه، أن النبی (صلی الله علیه وسلم) خرج من عندها بكره حین صلی الصبح، وه‌ی فی مسجدها. پم رجع بعد أن أچحی، وه‌ی جالسه. فقال "ما زلت علی الحال التی فارقتك علیها؟"قالت: نعم. قال النبی صلی الله علیه وسلم " لقد قلت بعدك أربع كلمات، پلاپ مرات. لو وزنت بما قلت منژ الیوم لوزنتهن: سبحان الله وبحمده، عدد خلقه ورچا نفسه وزنه عرشه ومداد كلماته } رواه مسلم2726 وابوداود والنسائی وابن ماجه والترمژی واته: له جوه‌یرییه‌ی خێزانی سه‌روه‌رمان دایكی موسلمانان، پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌دوای ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی كه هێشتا خاتوو جوه‌یریه له شوێنی نوێژكردنی خۆی بوو له‌مال پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌مال هاته ده‌ره‌وه وبهجێیهێشت ،پاشان پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) گه‌راوه دوای كاتێكی زۆر بینی جوه‌یریه‌ی خێزانی هه‌ر له شوێنی خۆی دانیشتووه، پێی فه‌رموو تا ئیستا له شوێنی خۆتی به‌رده‌وام له زیكر‌و عیبادهت فه‌رمووی به‌لێ: پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: به‌راستی من له‌دوای رۆیشتنم له‌لای تۆ چوار وشه‌م سێجارگووت، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و زكرانهی ئه‌مرۆ كردووته له ته‌رازوو دابنرێت ،زكره‌كانی من گرانتر ده‌بن به‌لێ سێ‌جار گوتم :{سبحان الله وبحمده، عدد خلقه، ورچا نفسه، وزنه عرشه، ومداد كلماته}. 4- خۆشه‌ویسترین زیكر‌و قسه و رسته به‌لای خودا ته‌سبیحاته ، وه‌ك له‌م فه‌رمووده هاتووه: عن أبی ژرّ رچی اللّه عنه قال: قال لی رسول اللّه: (صلی الله علیه وسلم) {ألا أُخْبِرُكَ بِأَحَبِّ الكَلامِ إلی الڵّهِ تَعالی؟ إِنَّ أحَبَّ الكَلام إلی الڵّه: سُبحانَ الڵّهِ وبِحَمْدِهِ} رواه مسلم والنسائی واته ئه‌بو زهر ره‌زای خوای لێبێت ده‌لێ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: پێت بلێم كام قسه وزكر له‌لای خودا له‌هه‌موو قسه‌كان خۆشه‌ویستره ؟ فه‌رمووی به‌راستی له‌هه‌موو زكرو قسه‌كان خۆشه‌ویستر له‌لای خودا(سُبحانَ الڵّهِ وبِحَمْدِهِ) یه. هه‌روه‌ها له ریوایهتێكی تر هاتووه: سئل رسول اللّه (صلی الله علیه وسلم): أیّ الكلام أفچل؟ قال: {ما اصْگَفی الڵّهُ لِمَلائِكَتِهِ أوْ لعبادِهِ: سُبْحانَ الڵّهِ وبِحَمْدِهِ}. رواه مسلم پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پرسیاری لێكرا كام قسه له هموو قسه‌یك چاكتره ،فه‌رمووی :ئه‌وه‌ی خودا بۆ بۆ فریشته‌كانی هه‌لیبژاردووه یان بۆ به‌نده‌كانی كه گوتنی (سُبْحانَ الڵّهِ وبِحَمْدِهِ) یه . 5- ته‌سبیحات سوكترین وشه‌یه له‌سه‌ر زمان به‌لام زۆرسهنگینه له ته‌رازووی خودا ، وه‌ك له‌م فه‌رمووده هاتووه: { كَلِمَتَانِ خَفِیفَتَانِ عَڵی اللِّسَانِ پَقِیڵتَانِ فِی الْمِیزَانِ حَبِیبَتَانِ إِڵی الرَّحْمَنِ سُبْحَانَ الڵّهِ ۆبِحَمْدِهِ ،سُبْحَانَ الڵّهِ الْعَڤِیمِ } رواه البخاری ومسلم ،والترمژی والنسائی وابن ماجه واته دوو ووشه هه‌ن زۆر سووك وئاسانن له‌سه‌ر زمان ،زۆر گرانن له ته‌رازوو ،زۆر خۆشه‌ویستن له‌لای خودا ئه‌ویش ئه‌م دوو وشه‌یه‌ن :{1- سُبْحَانَ الڵّهِ ۆبِحَمْدِهِ ،2- سُبْحَانَ الڵّهِ الْعَڤِیمِ }. كه‌واته ده‌با ئێمه‌ش رۆژانه، چه‌ند سات و كاتێك له باخ وگوڵشهنی ئه‌م زكره شیرینه بژین، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رازووی خێرمان پرله چاكه بێت و گوناهه‌كانمان وچلكی تاوان له‌دل و ده‌رونمان رهشبكهینهوه، وه‌خودا له‌خۆمان رازی بكه‌ین، ببینه خۆشه‌ویستی خودا‌و پێغه‌مبه‌ری خودا، به‌م ته‌سبیحاته شیرینانه‌ی هاتووه له فه‌رمووده‌كان، زمان شیرین بكه‌ین ،دلمان روناك بكه‌ین، خودا‌ش له‌خۆمان رازی بكه‌ین، به‌پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش بلێین سووننه‌تێك له سووننه‌ته‌كانی تۆمان جێ به‌جێكرد ئه‌ی خۆشه‌ویست و رابه‌ری هه‌ردوو دونیامان... واخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمین. * وتارخوێنی مزگه‌وتی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌ڵاڵه‌و سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆری عه‌ره‌بی –پ-سۆران. |