رۆژوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوداپهرستیهو روكنێكه له روكنه‌كانی ئایینی ئیسلام، له‌هه‌مان كاتیش‌دا قوتابخانه‌یه‌كه بۆ په‌روه‌رده‌و راهێنانی تاكهكانو كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ره‌وشته به‌رزه‌كان وپابه‌ند بوون به‌به‌ها جوان و به‌رزه‌كانی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مرۆڤایه‌تی، هێوركه‌ره‌وه‌ی دڵه توڕه‌كان و نێوچه‌وانه گرژهكانه، سۆز‌و ئهوینو گیانی لێبووردهییو ئاسانكاری ده‌بێته هه‌وێنی ژیانی كۆمه‌ڵگه، له بواری بیركردنه‌وه له‌م مانگه‌دا گۆرانكاری زۆر بهسهرخهڵكان دادێت و پاڵنه‌ری خێر‌و چاكه به‌سه‌ر پاڵنه‌ری شه‌ڕو شه‌یتان زاڵ ده‌بێت. له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆژوو نهخۆشخانهیهكهو هۆكارێكی زۆر به‌هێزو یاریده‌ده‌ره بۆ چاك بوونه‌وه‌و باشتر بوون له‌زۆر نه‌خۆشی جهستهییو ده‌روونی، وه زانایانی موسڵمانان و جگه له موسڵمانان زۆر تاقیكردنه‌وه‌و لێكۆلینه‌وه‌یان له‌م باره‌وه ئه‌نجامداوه‌و نووسیوه، كه هه‌موویان باس له رۆڵ‌و گرنگی رۆژوو ده‌كه‌ن بۆ نموونه: یه‌كه‌م: له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن دكتۆر (یۆری نیكۆلایف)سه‌رۆكی یه‌كه‌ی رۆژووگرتن له په‌یمانگای ده‌رونزانی پزیشكی له‌شاری مۆسكۆ ئه‌نجامی داوه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه تووشی (شیزوفرینیا) هاتبوون كه ژماره‌یان (10000 ) ده هه‌زار نه‌خۆش بوو له رێگای چاره‌سه‌ركردنیان به رۆژوو گرتن، بینی له70% ی ئه‌و نه‌خۆشانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گۆرانكاریان به‌سه‌رداهاتووه، وه ئاستێكی باش له‌په‌یوه‌ندی چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان ئاسایی بۆته‌وه. دووه‌م: وه له یابان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر 382 نه‌خۆش ئه‌نجامدراوه، كه دوچاری نه‌خۆشی (شڵه‌ژانی ده‌روونی جه‌سته‌یی) (سایكۆ سۆمات) ببوون، ئه‌م نه‌خۆشیه كه له‌شێوه‌ی ئازاری به‌رده‌وام و جیاجیا له جه‌سته‌ی نه‌خۆش هه‌ستی پێده‌كات، له‌زانكۆی تۆهۆكۆ به‌سه‌ر په‌رشتی دكتۆر سوزوكی، پاش ماوه‌یه‌ك له رۆژووگرتن بینی چاكتر بوونه وه ئاكاری نهخۆشیهكانو ئازاره‌كان كه‌م بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی رێكبوونه‌وه‌ی كرداری ده‌زگای ده‌ماری خۆنه‌ویست Autonomic nervous system هه‌روه‌ها رێكبوونه‌وه‌ی كرداری رژێنه‌كان Glands. له‌جه‌سته‌یان. هه‌روه‌ها زۆر له لێكۆله‌ره‌وه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه رۆژوو هۆكارێكی زۆر باشه بۆ رێك بوونه‌وه‌ی رژێنی ئه‌درینالین، كه ئه‌ویش وا ده‌كات كاریگه‌ری زۆربێت له‌سه‌ر سووك كردنی نه‌خۆشیه‌كانی دڵه راوكێ وترس وفۆبیا. به‌رۆژووبوونی نه‌خۆشی ده‌روونی: أ_ بێگومان( نه‌خۆشی) یه‌كێك له‌و عوزره شه‌رعیانه‌یه كه‌خوای په‌روه‌ردگار كردوویه‌تی به مایه‌ی رووخسه‌ت بۆ به‌رۆژوو نه‌بوون، ئه‌و نه‌خۆشی یه‌ی كه‌به عوزری شه‌رعی داده‌نرێت دوو مه‌رجی بۆدانراوه: یه‌كه‌م_ ئه‌گه‌ر رۆژوو نه‌خۆشیه‌كه‌ی زیاد بكات وزیاتر ته‌ندروستی تێك بدات. دووه‌م_ یان ببێته هۆی دره‌نگ چاك بوونه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش رای هه‌ر چوار مه‌زهه‌به. بۆیه ده‌بێت نه‌خۆش گرنگی به‌ته‌ندروستی خۆی بدات و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی پزیشكی پسپۆری خۆی بێت ودهرمانهكانی ئیهمال نه‌كات، وه رۆژوو نه‌كاته به‌هانه‌یه‌ك بۆ عیناد بوون، وه‌ك هه‌ندێك نه‌خۆش ده‌ڵێن بشمرم هه‌ر به‌رۆژوو ده‌بم به‌راستی ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خودایه هه‌روه‌ك له‌م ئایه‌ته فه‌رموویه‌تی:{ ومن كان مريضاً أو علي سفر فعدة من أيام أخر يريد الله بكم اليسر ولا يريد بكم العسر }البقره 185 واته ئهوكسهی نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ر بوو، باچه‌ند رۆژێكی تر به‌رۆژوو ببنه‌وه، خودا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت، زه‌حمه‌ت و ناره‌حه‌تی بۆ ئێوه ناوێت. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمویه‌تی: إن الله يحب أن تؤتي رخصه كما يكره أن تؤتي معصيته رواه ابن حبان في صحيحه رقم ( 2742 ) واته: به‌راستی خودا پێیخۆشه كار بهروخسهتهكانی بكه‌ن، هه‌ر چۆن رقی له‌وه‌یه سه‌رپێچی فه‌رمانی بكه‌ن بكه‌ن. وه‌هه‌ر كاتێك رۆژووگرتن ببێته هۆی زیاد بوونی نه‌خۆشی یه‌كه‌و باری ئالۆزتر بكات، حه‌رامه به رۆژووبوون ئه‌مه‌ش رای زۆربه‌ی زانایانی ئیسلامه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ رێگرێك نییه بۆ رۆژوو گرتن له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوونه به‌مه‌رجێك وریای خۆیان بن وه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی پزیشكی خۆیان بن، وه له‌خواره‌وه پوخته‌ی حوكمه شه‌رعیه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. 1_ نه‌خۆشی (صرع) زۆر ئاسایی ده‌توانێت به‌رۆژوو بێت، چونكه رۆژانه یه‌ك ده‌نكه حه‌ب به‌كار ده‌بات، ئاسایی له گرفته‌كانی خاوبوونه‌وه‌و له‌خۆچوون رزگاری ده‌بێت . 2_ نه‌خۆشی دڵه‌راوكێ: كه ئیستا زۆر به‌ی ده‌رمانی چارهسهریهكانیان رۆژانه یه‌كجاره یان دووجار به‌كار ده‌به‌ن، ئه‌وانیش ئاسایی ده‌توانن به‌رۆژووبن، به‌مه‌رجێك پابه‌ندی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانیان بن له‌گه‌ل رێنماییه‌كانی پزیشكی خۆیان . 3_ نه‌خۆشی (شیزۆفرینیا)Scnizophrenia كه‌سێتی جیا(الفصام) نابێت به‌رۆژوو بێت، ده‌بێت ده‌رمانه‌كانی به‌باشی بدرێتێ، چونكه كه‌مته‌ر خه‌می له‌وه‌ر گرتنی چاره‌سه‌ری، له‌وانه‌یه ببێته هۆی تێكچوونی زۆر‌و زیان گه‌یاندن به‌خۆی، یان به‌ده‌ورو به‌ری خۆی ، وه له‌لایه‌ن شه‌ریعه‌ته‌وه به شێت داده‌نرێت كه ته‌كلیفی شه‌رعی له‌سه‌ر نییه. 4_ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خۆشه‌كانی(اضطرابات الذهانية)( شله‌ژانه زه‌ینییه‌كان)Psychotic disorders و شڵه‌ژانه ههڵچوونیهكان(عوسابیهكان)( اضطرابات نفسية انفعالية) كه چه‌ندین به‌ش ده‌گرێته‌وه، له‌كاتی هاتنی نۆره‌ی توند، یان به‌رده‌وامیان به‌حاله‌تی توند خاوه‌نه‌كانیان به شێت له‌قه‌له‌م ده‌درێت ورۆژوویان له‌سه‌ر نییه وه‌ك له‌م فه‌رمووده هاتووه : « رُفِعَ القَلَـمُ عَنْ ثلَاثةٍ عَنِ النَّائِمِ حَتَّـي يَسْتَـيْقِظَ ؤعَنِ الصَّبيِّ حَتَّـي يَـحْتَلِـمَ ؤعَنِ المَـجْنُونِ حَتَّـي يَعْقِلَ ». رواه الترمژی رقم (1423). واته قه‌له‌می ته‌كلیفی شه‌رعی له‌سه‌ر سێ كه‌س هه‌لگیراوه، خه‌وتوو تا به ئاگا دێت، منداڵ تا بالغ ده‌بێت، شێت تا چاك ده‌بێته‌وه والله اعلم 5_ نه‌خۆش بۆ به‌رۆژوونه‌بوون، ده‌بێت پشت به‌قه‌ناعه‌تی دكتۆرێكی پسپۆری موسڵمان ببه‌ستێت، ئه‌گه‌ر له‌بواری نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌و دكتۆری موسڵمان نه‌بوو، ئاسایی یه گوێرایه‌لی دكتۆرێكی پسپۆری ناموسڵمان بێت. *وتار خوێنی مزگه‌وتی كۆمه‌ڵگای گه‌ڵاڵه/ سۆران. |