له‌پێناو راستكرنهوهی تێگه‌یشتنی هه‌له له‌م بابه‌ته به پێویستی ده‌زانم چه‌ند دێرێك بنوسم به مه‌به‌ستی رونكردنه‌وه بۆ سنوری شه‌رعی خودا له حوكمه‌كانی رۆژوو ،وه هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌ی موسلمانانی به‌رێز له تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له هه‌ندێك فه‌رمووده،كه زۆرجار ده‌بێته مایه‌ی ده‌مه‌قالێ و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆ یه‌كتری، كه ئه‌مه‌ش هه‌له‌یه كه ده‌بێت موسڵمان زهنی باش بێت به موسلمانان، وه ئه‌م نوسینه لێكۆلینه‌وه نیه ئامۆژگاریه‌كی كورتی پوخته . یه‌كه‌م: له‌كاتی بوونی هه‌ركێشه‌و گرفتێك له حوكمی شه‌رعی بۆ شته‌كان ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه بۆ قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان وه‌ك خودای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ : (وإذا جاءهم أمر من الأمن او الخوف أذاعوا به ولو ردوه إلى الرسول وإلى اولي الأمر منهم لعلمه الذين يستنبطونه منهم ) النساء 83 . واته: دوو روهكان یان موسڵمانه ساده‌كان كاتێك هه‌وڵێكیان بۆ دێت له‌باره‌ی ئاسایش وئارامی یان ترس وناخۆشی یه‌كسه‌ر بلاوی ده‌كه‌نه‌وه( به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی) ئه‌گه‌ر بێت وبگه‌رێنه‌وه لای پێغه‌مبه‌ری خودا یان كاربه‌ده‌سته‌كانیان به ته‌ئكید ئه‌و كه‌سانه راستی دروستی بنه‌مای ئه‌و شتانه ده‌زانن. كه‌واته (ئه‌هلی ئیستنبات) ده‌زانن نه‌ك هه‌موو كه‌س،كه ئه‌وانیش خاوه‌نی زانست وئیجتیهادن نه‌ك ته‌نها خوێنده‌وارن ؟؟ دووه‌م: هه‌رچوار مه‌زهه‌ب یه‌ك ده‌نگن كه له‌كاتی بانگی به‌یانی تا بانگی مه‌غریب به‌رۆژ داده‌نرێت،ده‌بێت ئه‌و ماوه له هه‌موو شتێك خۆت بپارێزی كه رۆژوو به‌تال ده‌كاته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی رۆژووهكهت قه‌بول بێت . سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێك گوێی له‌بانگی به‌یانی بوو ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌میه‌تی نابێت قوتی بدات چونكه رۆژووه‌كه‌ی به‌تال ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر به ئه‌نقه‌ست قوتی بدات . چواره‌م: هه‌ندێك براده‌ر به تێگه‌یشتنێكی تایبه‌تی خۆیان بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌ی باسی ده‌كه‌ین ، وا حالی بوونه كه خواردن و خواردنه‌وه له كاتی بانگیش بگره پاش بانگیش دروسته. فه‌رمووده‌كه: ( إذَا سَمِعَ أَحَدُكُمُ النِّدَاءَ وَالإنَاءُ عَلَى يَدِهِ فَلا يَضَعْهُ حَتَّى يَـقْضِيَ حَاجَتَـهُ مِنْـهُ). أخرجه أبو داود. ئه‌گه‌ر كهسیێك له‌ئێوه گوێی له بانگ بوو وئامانی له‌سه‌ر ده‌ست بوو با داینه‌نێت تا پێویستی خۆی ته‌واو ده‌كات. رونكردنه‌وه: سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین بۆ بانگی به‌یانی پێغه‌مبه‌ری خودا دوو بانگبێژی هه‌بوو،بانگی یه‌كه‌م پێش كاتی نوێژی به‌یانی به ماوه‌یه‌ك ده‌درا، بۆ ئاگادار كردنه‌وه كه‌له‌لایه‌ن بیلاله‌وه بوو،بانگی دووه‌م له‌كاتی شه‌رعی نوێژی به‌یانی ده‌درا له‌لایه‌ن عه‌بدوللای كوری ئیبن ام مه‌كتوم كه چاوه‌كانی كوێر بوو ،وه پیش ئه‌وه‌ی قسه له سه‌ر فه‌رموده‌كه بكه‌ین ،با راستی شێوازی پارشێو كردن له ئه‌سحابه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا ببیستین له هه‌ردوو په‌رتوكی بوخاری وموسلیم: عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ رَضيَ اللهُ عَنهُ قَالَ: تَسَحَّرْنَا مَعَ النَّبِـيِّ صلى الله عليه وسلم، ثُمَّ قَامَ إِلَـى الصَّلاةِ، قُلْتُ: كَمْ كَانَ بَـيْنَ الأذَانِ وَالسَّحُورِ؟ قال: قَدْرُ خَـمْسِينَ آيَةً) متفق عليه، أخرجه البخاري برقم (1921), واللفظ له، ومسلم برقم (1097).. زه‌یدی كوری سابیت ره‌زای خوای لێبێت ،گوتی: له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ر پارشێومان خوارد،پاشان پێغه‌مبه‌ر هه‌ستا چوو بۆ نوێژ،راوی ده‌لێ :له زه‌یدم پرسی ماوه‌ی نێوان بانگ و پارشێوهكه چه‌ند بوو فه‌رمووی: به‌ئه‌ندازه‌ی خوێندنه‌وه‌ی په‌نجا ئایه‌ت. لێره به‌لگه‌یه كه له‌م ماوه دوای پارشێو كردن هیچ نه‌خوراوه،واته به ماوه‌یه‌كی په‌نجا ئایه‌تی تێدا بخوێندرێ پارشێویان ته‌واو بۆ مزگه‌وت چوونه،ئه‌وه‌ش بهلگهیهكه بۆ بوونی ئیمساك پێش بانگ ، كه‌له زاری زهیددهبیسترێ وله كرداری سه‌روه‌رمان ده‌بینرێ . بۆیه له مه‌زهه‌بان به‌تایبه‌ت شافعی و مالیكی جه‌ختیان له ئیمساك كردووه وەك ته‌قواو به‌گه‌وره زانینی رۆژوو و ره‌مه‌زان . وَعَنْ ابنِ عُمر رَضِيَ اللهُ عَنْـهُ أنَّ رَسُولَ الله صلى الله عليه وسلم قَالَ: «إنَّ بِلالاً يُؤَذِّنُ بِلَـيْلٍ، فَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّـى يُنَادِيَ ابْنُ أمِّ مَكْتُومٍ». ثُمَّ قال: وَكَانَ رَجُلاً أعْمَى، لا يُنَادِي حَتَّـى يُقال لَـهُ: أصْبَحْتَ أصْبَحْتَ). متفق عليه، أخرجه البخاري برقم (617), واللفظ له، ومسلم برقم (1092). عه‌بدوللای كوری عومه‌ر ره‌زای خوایان لێبێت ،پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمووی: به‌راستی بیلال به‌شه‌و بانگ ده‌دات ،جا بخۆن و بخۆنه‌وه ، تا ئیبن ئوممی مه‌كتوم بانگ ده‌دات ، ئیمامی نه‌وه‌وی له‌شه‌رحی صحیح موسلم باسیكردووه(ج7لا204) له راڤه‌ی ئه‌م فه‌رمووده : (لَا يَمْنَعَنَّ أَحَدًا مِنْكُمْ أَذَانُ بِلَالٍ - أَوْ قَالَ نِدَاءُ بِلَالٍ - مِنْ سُحُورِهِ، فَإِنَّهُ يُؤَذِّنُ - أَوْ قَالَ يُنَادِي - بِلَيْلٍ، لِيَرْجِعَ قَائِمَكُمْ وَيُوقِظَ نَائِمَكُمْ) (بوخارى 621،موسليم1093) .واته: بانگی بیلالی ئێوه قه‌ده‌غه نه‌كات له پارشێو كردن چونكه ئه‌و به‌شه‌و بانگ ده‌دات ،بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له شه‌و نوێژه بگه‌رێته‌وه ،وه ئه‌وه‌ی خه‌وتووه به‌ئاگابێت . كه‌واته: خواردن و خواردنه‌وه له بانگی یه‌كه‌م ئاسایی بوو چونكه شه‌وه ، به‌یان دانه‌هاتووه . باسی بابه‌ته‌كه: ئه‌و فه‌رموده‌یه كه‌باسی خواردن و خواردنه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر گوێت له بانگ بوو ،به‌كورتی ،نامه‌وێ بچینه ناو عیلمی جرح وتعدیل ، زانایان زۆربه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یان به‌لاواز داناوه‌و كاریان پێنه‌كردووه ،وه هه‌ندێكیش كه كه‌من گه‌یاندۆته ئاستی (حسن). زانایانی هه‌رچوار مه‌زهه‌ب ده‌لێن ئه‌گه‌ر به صحیحیشی دابنێین ئه‌وه،ماناكه‌ی وا ده‌بێت مه‌به‌ست بانگی یه‌كه‌مه كه له‌لایه‌ن بیلال ده‌درا،نه‌ك بانگی دووه‌م كه له‌لایه‌ن ئیبن ئوممی مه‌كتوم ده‌درا . وه‌ئه‌گه‌ر بلێین مه‌به‌ست بانگی دووه‌مه، ئه‌وا له گه‌ل قورئان ئایه‌تی: وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ) البقرة/187. تێك ده‌گیرێ ، وه‌له‌گه‌ل فه‌رمووده‌كانی بوخاری وموسلیم تێك ناكاته‌وه كه له‌سه‌ره‌وه هێناومه،بۆیه ئه‌و ماناسهقهتهو تێگه‌یشتنه نامۆیه له‌لای زاناكانی بواری فیقهو اصول ره‌فزه . پاشان ئه‌وه‌ی دوای گه‌ران بۆم ده‌ركه‌وت ،كه‌سانێك فه‌رموده‌كه به صحیح داده‌نێن و ئه‌و مانا نه‌گونجاوه داده‌نێن هه‌ر له خوایان ده‌وێت بهبهلگهیهكی مردوش موخاله‌فه‌ی ئه‌م چوارمه‌زهه‌به بكه‌ن ،ته‌نها نه‌خۆشیه‌كه له تێگه‌یشتن و دیدگایان ،خودا هه‌موو لایه‌ك هیدایه‌ت بدات . دوای بیركرنه‌وه‌یه‌كی ورد، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پۆلین كردن،گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته زۆر هه‌له‌یه ئه‌و حه‌دیسه له‌بابه‌تی رۆژوو و ره‌مه‌زان دابنرێت،چونكه نزیك و دوور په‌یوه‌ندی به (به ره‌مه‌زان و رۆژ وو ) نیه. ته‌ماشای قورئان بكه‌ن سوره‌تێك ناوی لێنراوه كه ئایه‌تێك له ئایه‌ته‌كانی موفره‌داتی ناوه‌كه‌ی تێدا نه‌بێت ؟ بقره ،العمران ،نسا‌و هه‌تا ..كوپر وفیل و الناس . ته‌ماشای بوخاری و موسلیم بكه‌ن كه حه‌دیسیان له باب وفهسل داناوه یان دووباره‌یان كردۆته‌وه، له‌به‌ر بوونی موفره‌داتی ناو فهرمودهكهیه كه په‌یوه‌ندی به ناونیشانی فه‌سل و باب هه‌یه.. به‌لام ته‌ماشای فه‌رموده‌كه بكه‌ن : « إذَا سَمِعَ أَحَدُكُمُ النِّدَاءَ وَالإنَاءُ عَلَى يَدِهِ فَلا يَضَعْهُ حَتَّى يَـقْضِيَ حَاجَتَـهُ مِنْـهُ». أخرجه أبو داود. كوا چ وشه‌یه‌ك له‌ناو ده‌قه‌كه په‌یوه‌ندی به‌رۆژوو هه‌یه‌و به ره‌مه‌زان هه‌یه،ئه‌و ندایه،له‌گه‌ل كام بانگیهتی ؟ به‌لگه ؟ بۆیه باشترین مانا بۆ ئه‌و فه‌رمووده ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خواردن بووی گوێت له‌بانگ بوو بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت په‌له مه‌كه وه‌كو له‌و فه‌رمووده هاتووه : (اذا كان احدكم على طعام فلا يعجلن حتى يقضي حاجته منه وان اقيمت الصلاة) صحيح ابن خزيمة والسنن الكبرى للبيهقي. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه له‌سه‌ر خواردن بوو په‌له نه‌كات تا پێویستی خۆی ته‌واو ده‌كات ،ئه‌گه‌ر قامه‌تیش كرا بۆ نوێژ ... پاشان ده‌بێت بزانین صحیح الاسناد یان سند جیاوازه له‌گه‌ل صحیح وه كو قاعده له زانستی حه‌دیس (لايلزم من صحة الاسناد صحة المتن) واته: ئه‌گه‌ر سند راست بوو مه‌رج نییه مه‌تن راست بێت . بۆیه داوا له موسلمانانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م: خۆیان له تێگه‌یشتنی هه‌رزه‌كارانه بپارێزن بۆ قورئان و فه‌رموده چونكه دین چاره‌نوسی قیامه‌ت و ره‌زامه‌ندی خودای پێوه به‌نده نه‌كرێته گالته‌جاری وه‌ك بازاری سیاسه‌ت،پابه‌ندی فهرمایشهكانی پێغه‌مبه‌ر بین به تێگه‌یشتنی زانا به‌رزه‌كانی ئه‌هلی ته‌قواو عیلم و ئیجتیهاد وه‌كو : مالیك وئه‌بو حه‌نیفه‌و شافعی و ئه‌حمه‌د.. ره‌حمه‌تی خودا برژێ به‌سه‌ر ئه‌وان و هه‌موو ئیماندارێكی دلسۆز .. واخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین . |