یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
شوان رابه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/01/2011 : 15:54:56
قه‌باره‌ی فۆنت
هۆكارو ئامانجه‌كانی داگیركاری
به‌ درێژایی مێژوو زۆرگه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌و كه‌س یه‌كتریان سه‌ركوت‌و كۆلۆنیا‌و داگیركردووه‌، كۆمه‌لێ‌ ئامانج‌و هۆكاریان هه‌بووه‌، لای كه‌می‌و سه‌ره‌كی خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌م هۆكارو ئامانجانه‌ یه‌كتر داگیر ده‌كه‌ن:

1- فراوانكردنی حوكم‌و ده‌سه‌لات : زۆر كه‌س‌و گه‌ل له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌كتر داگیرو كوشتارگشت ده‌كه‌ن تا حوكم‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوان‌و گه‌وره‌ بكا‌و زیاتر دونیا بخواو بگرێته‌ ده‌ست.

2- سه‌پاندنی به‌رنامه‌: زۆر كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌كتر داگیر ده‌كا تا بیروڕاو په‌یام‌و به‌رنامه‌‌و فه‌رهه‌نگ‌و شته‌كانی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵك دا بسه‌پێنێ‌‌و خه‌ڵك وه‌كو خۆی لێ‌ بكا.

3- كوفرو سته‌م: زۆر كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌كتر داگیر ده‌كا چونكه‌ كه‌سێكی كافرو خوانه‌ناس‌و سته‌مكاره‌‌و گوێ‌ به‌ هیچ یاساو ڕێساو شه‌ریعه‌تێك نادا.

4- رزگاركردن: زۆر كه‌س گه‌لێك داگیر ده‌كا له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكی تر رزگار بكا له‌ ژێر چه‌پۆكی خوێن مژو داگیركاران.
5- كاردانه‌وه‌: زۆر گه‌ل له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ خۆیان‌و له‌ خه‌ڵكیان ده‌كه‌ن، كاردانه‌وه‌ به‌رپا ده‌كه‌ن، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناحه‌زو هێرشبه‌ران تووشی داگیركردنی خه‌ڵكی تر ده‌بن‌و ناچار ده‌بن.

6- خێرو بێر: زۆر گه‌ل یه‌كتر داگیر ده‌كه‌ن تاسه‌رو مال‌و سه‌روه‌ت‌و سامان‌و خێرو بێر‌و ژن‌و ماڵ‌و خاك‌و وڵاتی یه‌كتر به‌ خێر‌و بێر بۆ خۆیان ببه‌ن.
7- بڵاوكردنه‌وه‌و بانگه‌وازی: زۆر كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌كتر داگیر ده‌كا تا داواو بانگه‌واز بكا‌و، په‌یام‌و به‌رنامه‌ی خۆی پێ‌ بگه‌یه‌نێ‌‌و خۆی به‌ هه‌ق ده‌زانێ‌.

8- یه‌كتر شێواندن‌و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌: زۆر گه‌ل یه‌كتر داگیر ده‌كه‌ن تا سه‌رو سیمای یه‌كتر بشێوێنن‌و، تۆڵه‌ له‌ یه‌كتری بكه‌نه‌وه‌و، یه‌كتر له‌ نێو ببه‌ن.

9- گۆڕین: زۆر گه‌ل یه‌كتر داگیر ده‌كه‌ن تا كردارو گوفتارو بیرو باوه‌ڕو ئه‌خلاق‌و فه‌رهه‌نگی یه‌كتر بگۆڕن.

10- له‌به‌ر چه‌ندان هۆی تر یه‌كتر داگیر ده‌كه‌ن: تا یه‌كتر لاواز بكه‌ن، یه‌كتر بكه‌نه‌ كۆیله‌، یه‌كتر بچه‌وسێننه‌وه‌. هتد..