یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
م. عه‌لی هێرۆیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/06/2012 : 16:48:38
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌رێ‌ بۆ كه‌ناڵی (nrt) هاوسه‌نگی له‌دروشمه‌وه‌ نه‌كرد به‌كردار؟!
دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تیك له‌گۆڤاری چرپه‌ بڵاوكرایه‌وه‌و تیایدا بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر له‌ 100% خه‌ڵكی كوردستان كراـ بۆیه‌ ده‌ڵێم له‌ 100% چونكه‌ جگه‌ له‌ موسڵمانان كه‌ له‌ 95% ی كوردستان پێك ده‌ هێنن، له‌ 5% ه‌كه‌ی تریش كه‌ بۆ مه‌سیحی و یه‌ زیدی و كاكه‌ی و دینه‌كانی تر ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌موویان بڕوایان به‌ خودا (جل جلاله‌) هه‌یه‌ـ

له‌م بابه‌ته‌شدا بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به‌ زاتی خودا(جل جلاله‌) كرابو، كه‌ هیج مه‌جالێك بۆ مامه‌ڵه‌ كردن ناهێڵێته‌وه‌، بۆیه‌ موسڵمانان به‌ گشتی و مامۆستایانی ئاینی به‌ تایبه‌تی و به‌تایبه‌تی تریش یه‌كیه‌تی زانایان خرۆ شان و هاتنه‌ده‌نگ، دواتریش به‌رپرسانی هه‌رێم له‌ ئاستێكی به‌رز به‌ده‌ستخۆشیه‌وه‌ هاتنه‌ سه‌رخه‌ت و په‌یمانی جێ‌ به‌جێ‌ كردنی داواكاریه‌كانی یه‌كێتی زانایان و مامۆستایان و جه‌ماوه‌ری موسڵمانیان دایه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌ مه‌وقیفی كه‌ناڵی (nrt)بوو له‌م بابه‌ته‌دا سه‌ره‌تا ئه‌م كه‌ناڵه‌ هیچ گرنگیه‌كی به‌م بابه‌ته‌ نه‌داو هه‌تا له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئاماده‌ نه‌بو، وه‌ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایان و گردبونه‌وه‌كه‌ی مامۆستایانی مزگه‌وتی صه‌واف‌و ئاپۆڕای خه‌ڵكیشی بڵاو نه‌كرده‌وه‌و باسیشی نه‌كردو گوێی پێ‌ نه‌دا !!

چونكه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌وپه‌ڕی مه‌ده‌نیه‌تیان تێدابو و هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی دیموكراسی بون بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كێشه‌ و داواكاری . به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خۆپیشانده‌ر به‌بێ‌ ڕاوێژی یه‌كێتی زانایان و مامۆستایان خۆپیشاندانیان كردو چونه‌ به‌رده‌می په‌ڕله‌مان و توندو تیژی لێكه‌وته‌وه‌ ئینجا ئه‌م كه‌ناڵه‌ هاته‌ سه‌رخه‌ت و ڕاسته‌وخۆ ڕوداوه‌كانی ده‌گواسته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌های نیشان بدات كه‌موسڵمانان ته‌نها له‌گه‌ڵ تێكدان و توندو تیژی دان و هه‌نگاوه‌كانی دیموكراسی نازانن! وه‌دوای ئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یمانی دا كه‌داوا له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان بكات یاسایه‌ك ده‌ربكات كه‌ڕێگری بكات له‌ بێ‌ ڕێزی به‌رامبه‌ر پیرۆزیه‌كان،

ئه‌م كه‌ناڵه‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی سازكرد له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و به‌به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی ناوی برد ، بێ‌ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌ مرۆڤه‌كان تائه‌و كاته‌ ئازادن له‌ كردارو گوفتاردا كه‌ سنوری ئازادی به‌رامبه‌ر نابه‌زێنن، كه‌ سنوری ئازادی به‌رامبه‌ر به‌زێنرا ئه‌وكات له‌ ئازادی ده‌رده‌چێت و ده‌بێته‌ ده‌ست درێژی كه‌ ئه‌مه‌یان له‌هیچ شوێنێكی دونیا رێگای پێ‌ نادرێت و یاسای تایبه‌تیشی هه‌یه‌، وه‌ زورێك له‌ ولاته‌ گه‌وره‌و پێشكه‌وتوه‌كان یاسای تایبه‌تیان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی بێ‌ رێزی به‌رامبه‌ر ئاینه‌كان و پیرۆزیه‌كان بۆ نمونه‌ چه‌ند وڵاتَیك وه‌رده‌گرین : له‌قانونی بنچنه‌یی ئه‌ڵمانی دا ده‌ڵێت: مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین پارێزراوه‌ به‌ومه‌رجه‌ی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر عرق و دین تێدا نه‌بێت . وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ یاسای فه‌ڕه‌ نسیش ڕێگری ده‌كات له‌ هه‌رنوسینێك كه‌ ببێته‌ هۆی دوبه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی، هه‌روه‌ك چۆن رۆژنامه‌نوس ابراهیم نافع دادگایی كرا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌وحه‌یه‌كی نوسیوه‌ بێ‌ ڕێزی به‌رامبه‌ر كاسۆلیكیه‌كان تێدابووه‌.


وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ یاسای كه‌نه‌دی ڕیگری ده‌كات له‌ هه‌ربیرو بۆچون و گوفتارو وێنه‌یه‌ك بێ‌ ڕێزی تێدابێت به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك یان دینێك . وه‌ له‌هیندستان له‌6/9 ی 1998 رێگری كرا له‌ سه‌لمان ڕوشدی كه‌ بچێته‌ خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی (ایات الشیگانیه‌ ) ی نوسی كه‌ بی ڕێزی تێدابو بۆسه‌ر موسڵمانان. وه‌ تا ئێستاش له‌ صین رێگری ده‌كرێت له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه‌بچنه‌ ناو هه‌ندێك سایتی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌.


هه‌تا له‌ به‌لجیكا ساڵی 2006 رێگری كرا له‌هونه‌رمه‌ند (دیفید سرنر ) كه‌وێنه‌یه‌كی دیكتاتور صدام حسین پیشان بدات كه‌ده‌ستی له‌دواوه‌كه‌له‌بچه‌كرابون ، چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌وادارانی ئه‌م دیكتاتوره‌ نیگه‌ران ده‌كات. وه‌یاسای عیراقیش ڕێگری ده‌كات له‌ بێ‌ ڕێزی به‌رامبه‌ر ئاین وپیرۆزیه‌كان..
ئه‌مانه‌ مشتێكن له‌خه‌روارێك ده‌نا كه‌بێت و چاو به‌ووڵاتانی دونیا دا بخشێنیت وڵاتێك نابینیت ئازادی ڕه‌های دابێت به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ها ئازادی به‌رامبه‌ر پێشێل بكه‌یت و هێرش بكه‌یته‌ سه‌ر پیرۆزیه‌كان. به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپا له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌جدی بیریان له‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌دوای ئه‌وه‌ی موسڵمانان كۆچیان كردوه‌ بۆ وڵاته‌كانیان كه‌سنورێك دابنێن بۆ به‌زاندنی پیرۆزیه‌كان وسزای تایبه‌تی بۆدابنێن.


جا كه‌ئه‌مه‌حاڵی ولاتان بێت بۆده‌بێت دونیا وێران ببێت كه‌ له‌كوردستانیش سنورێك دابنرێت بۆ بێ‌ ڕێزی كردن به‌پیرۆزیه‌كان .وه‌ دهه‌مهه‌وێ‌ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ به‌ناو ڕۆشنبیرێك له‌م كه‌ناڵه‌وه‌ موسڵمانان وزانایانی به‌ تیرۆرست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا كه‌دیفاعیان له‌خوداو پیغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌كرد وقسه‌كانیانی به‌تۆقێنه‌ر وه‌صف ده‌كرد، من لێره‌دا ده‌ڵێم ئایا كه‌سێك دیفاع بكات تیرورسته‌ یان ئه‌وكه‌سه‌ی هێرشی ناڕه‌واده‌كات؟ ئایا كێ‌ له‌و كه‌سه‌ تیرۆرست تره‌ كه‌ هه‌ستی له‌100% خه‌ڵكی كوردستان تیرۆر ده‌كات .وه‌ كورد ده‌ڵێت: برینی لاشه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌لام برینی زمان چاره‌سه‌ری نیه‌! وه‌ده‌پرسم ئایا كه‌ ناڵی ((nrt بۆ له‌م بابه‌ته‌دا هاوسه‌نگی رانه‌گرت خۆدروشمه‌كه‌ی هاوسه‌نگیه‌؟
له‌كۆتایدا پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌فه‌رموێت: ( الفتنه‌ نائمه‌ لعن الله من أیقڤها ) ئاشوب‌و فیتنه‌ خه‌وتوه‌ نه‌فره‌ت له‌و كه‌سه‌ی به‌خه‌به‌ری دێنێت ! نه‌فره‌ت له‌و كه‌سه‌ی هه‌ستی موسڵمانان تیرۆر ده‌كات و كێشه‌ بۆ نێو ماڵی كورد دروست ده‌كات، له‌كاتێكدا كورد له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به‌ڕێكخستنی ناو ماڵیه‌تی.