یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات    *****    *****   لقی سلێمانی یە کێتی زانایان بە شداری خولێکی دەرچوانی فێرخوازانی قورئانی پیرۆز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی پزیشکی ئیسلامی لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   شاندێک لە مەتڕانەکانی عەنکاوەی شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   روونکردنەوەیەک لە یەکێتی زانایان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان    *****    *****   کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردەن سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مستەفای حافز کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   جێگری سەرۆکی هەرێم په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەکات   
عومه‌ر عه‌لى غه‌فور
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/08/2013 : 12:21:20
قه‌باره‌ی فۆنت
لاوانى كوردستان و كووره‌ى "جیهاد" له‌ سووریا

ئه‌و سووریایه‌ى تا دوێنێ به‌قسه‌ى حكوومه‌تى عێراق داڵده‌ و پردى په‌رِینه‌وه‌ى "چه‌كدارانى بیانى" بوو له‌ وڵاتانى كه‌نداوه‌وه‌ بۆ نێو ریزه‌كانى رێكخراوى قاعیده‌ له‌ عێراق، ئێستا بووه‌ته‌ مه‌یدانى شه‌رِێكى سیاسی و تائیفى و "چه‌كدارانى بیانى" به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ "جیهاد" دژى یه‌كێك له‌ دوو به‌ره‌ به‌شه‌رِهاتووه‌كه‌ (رژێم و ئۆپۆزسیۆن، كه‌ به‌كرده‌وه‌ گۆرِاوه‌ بۆ شه‌رِى شیعه‌ و سوننه‌) له‌ سنوورى وڵاتانى دراوسێیه‌وه‌ دزه‌ ده‌كه‌نه‌ ژووره‌وه‌، عێراقیش یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌.

 ئه‌وه‌ى سه‌یره‌، حكوومه‌تى عێراق كه‌ شیعه‌كان به‌سه‌ریدا زاڵن، به‌پێچه‌وانه‌ى دوێنێ، له‌و ململانێیه‌دا لایه‌نگرى رژێمى ئه‌سه‌ده‌ و زۆرجار به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێ كه‌ ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ى چه‌كه‌مه‌نى له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ ئه‌و رژێمه‌ واڵا كردووه‌، له‌سه‌ر ئاستى بنكه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ شیعییه‌كه‌یش كه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ى شیعه‌كان له‌ به‌حرێن و لوبنان و سعوودیه‌ و میسر هاوده‌نگ بووه‌، شتێكى چاوه‌رِوانكراوه‌ هاوسۆزى و ته‌نانه‌ت وه‌ك هه‌ندێ زانیارى باسى ده‌كه‌ن، خه‌ونى به‌شداریكردن له‌و "جیهاد"ه‌ دژ به‌ -خۆیان گوته‌نى- "وه‌هابى" و "ته‌كفیری"یه‌كان له‌ئارادا بێ و به‌كرده‌وه‌یش هه‌نگاوى بۆ نرابێ، وه‌ك چۆن حزبوڵاى لوبنانى به‌ئاشكرا و به‌رِه‌سمى چووه‌ ناو شه‌رِه‌كه‌وه‌، نه‌خاسمه‌ كه‌ ئه‌زموونیشیان له‌ كارى میلیشیاگه‌رى و شه‌رِى پارتیزانیدا زۆره‌.

له‌ عێراق، هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستێكى جیاوازى هه‌یه‌، پاڵنه‌ره‌كانى هه‌رچى هه‌ن گرنگ نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ردوو هه‌ڵوێستى ره‌سمى و میللى له‌ به‌ره‌ى نه‌یارانى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌ددان، به‌ڵام ئه‌گه‌رچى هه‌موو ناوه‌نده‌ كوردییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ى كوردانى خۆرئاواى كوردستاندا هاوكۆكن، به‌ڵام له‌ هه‌ڵوێست له‌ هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى عه‌ره‌بیی سووریادا جیاوازییان هه‌یه‌، هه‌ردوو حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى كوردستان (پارتى و یه‌كێتى) به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌رِواننه‌ باڵاده‌ستیى ئیخوان موسلیمین و هێزه‌ جیهادییه‌ ئیسلامییه‌كانی تر، له‌وانه‌ به‌ره‌ى "ئه‌لنوسره‌"ى سه‌ر به‌ رێكخراوى ئه‌لقاعیده‌، له‌ناو ئۆپۆزسیۆنى سووریادا، ئه‌ویش له‌و رووه‌وه‌ ده‌شێ باڵاده‌ستییان له‌ سووریاى ئاینده‌دا ببێته‌ قووڵاییه‌كى ستراتیجى و سه‌رچاوه‌ى هێز بۆ ته‌وژمى ئیسلامى له‌ كوردستان. هه‌رچى ناوه‌نده‌ ئیسلامییه‌كه‌یه‌ ره‌نگه‌ نه‌ك به‌وه‌ نیگه‌ران نه‌بێ، بگره‌ ئه‌و مۆركه‌ ئیسلامییه‌ به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ترى هێز و هه‌ژموون بۆ خۆى بزانێ و دڵى پێى خۆش بێ.

هه‌روه‌ها وه‌ك له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا ئه‌وه‌ روون بوویه‌وه‌، دیاره‌ ده‌یان گه‌نجى كاڵفام و ساده‌ى دیندارى كوردستانیش هاوشێوه‌ى ئه‌و "چه‌كداره‌ بیانى"یانه‌ى له‌ وڵاتانی تره‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردن له‌ یه‌كێك له‌ دوو به‌ره‌ به‌شه‌رِهاتووه‌كه‌ دزه‌ ده‌كه‌نه‌ سووریا، به‌كرده‌وه‌ چوونه‌ته‌ سووریا تا له‌ ریزى ئه‌و گرووپه‌ جیهادییانه‌دا دژى رژێمى ئه‌سه‌د بجه‌نگن، به‌ڵام له‌وێ بوونه‌ته‌ سووته‌مه‌نیى شه‌رِى به‌ره‌ى نوسره‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌)ى كورد و ژماره‌یه‌كیان له‌و شه‌رِه‌دا له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ به‌دیل گیراون.

 به‌و پێیه‌یش هیچكام له‌ سێ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌ ره‌سمیه‌كه‌ى كوردستان به‌رِه‌سمى بانگه‌شه‌ى به‌شداریكردن له‌ شه‌رِى سووریاى نه‌كردووه‌ و هه‌ڵوێستیان هاوشێوه‌ى هه‌ڵوێسته‌ ره‌سمییه‌كه‌ ته‌نیا پشتگیریى مه‌عنه‌وى و سیاسیی ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌یه‌، ده‌شێ ئه‌و لاوانه‌ به‌ برِیارى خۆیان یان له‌ژێر كاریگه‌ریى گوتارى رێكخراوێكى دیاریكراوى جیهادیدا ئه‌و كاره‌یان كردبێ.

به‌ برِواى به‌نده‌ شه‌رِى سووریا بووه‌ته‌ شه‌رِێكى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى و له‌وه‌ ده‌رچووه‌ به‌ زیادكردنى ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى كورد، كه‌ به‌ پاڵنه‌رى دین بێ یان نه‌ته‌وه‌ بۆ شه‌رِ بچنه‌ ئه‌وێ، یه‌كلا ببێته‌وه‌، چوونى ئه‌و "لاوه‌ كوردانه‌" بۆ سووریا سه‌ركێشى و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌وێ ده‌بنه‌ ئامرازێك به‌ده‌ست گرووپه‌كانیانه‌وه‌ و بۆ هه‌ر ئامانجێك بیانه‌وێ شه‌رِیان پێده‌كه‌ن، وه‌ك شه‌رِكردن له‌دژى كوردانى خۆرئاوا، یان شه‌رِى نێوان گرووپ و كه‌تیبه‌كانى ئۆپۆزسیۆن خۆیان و به‌ناهه‌ق ده‌فه‌وتێن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ختیش یاوه‌ریان بێ و له‌ناو ئه‌و كووره‌ى ئاگره‌دا زیندوو بمێنن، دوور نییه‌ سبه‌ى پاش ته‌واوبوونى ئه‌و شه‌رِه‌ (هاوشێوه‌ى ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى له‌ هه‌شتاكاندا به‌ پاڵپشتیى ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌ته‌كانیان بۆ جیهاد چووبوونه‌ ئه‌فغانستان، به‌ڵام پاش ته‌واوبوونى شه‌رِه‌كه‌ ده‌وڵه‌ته‌كانیان بیركردنه‌وه‌ى ئه‌و "عه‌ره‌ب ئه‌فغان"یانه‌یان به‌ مه‌ترسی زانی و نه‌یانهێشت بگه‌رِێنه‌وه‌ وڵاته‌كانیان و به‌و هۆیه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ بوونه‌ یاخى و توندرِه‌و)، حكوومه‌تى هه‌رێم به‌ مه‌ترسییان بزانێ و كێشه‌ له‌به‌رده‌م گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ كوردستان دروست بكا، به‌وه‌یش بۆ هه‌میشه‌ سه‌رگه‌ردان ده‌بن و ملیان ده‌بێ به‌ په‌تى توندرِه‌وییه‌وه‌.

هه‌ربۆیه‌ ئه‌ركى حكوومه‌ت و حزبه‌ سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت ئیسلامییه‌كان و مامۆستایانى ئاینییه‌ له‌ خه‌مى چاره‌نووسى گه‌نجانى كوردستاندا بن و رێ بگرن له‌وه‌ى ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌ ساده‌یى و بێئه‌زموونیى خۆیانه‌وه‌ ببنه‌ نێچیرى گوتارى تاقمێكى توندرِه‌و و ژیان و ئاینده‌ی خۆیان بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ى له‌ سووریا روو ده‌دا ئیتر خه‌ریكه‌ له‌ مه‌نتیق ده‌رده‌چێ و ده‌بێته‌ پێشبرِكێ له‌ خولقاندنى مه‌رگه‌ساتى زیاتر بۆ گه‌لێكى به‌شمه‌ینه‌ت و به‌شدارى تێداكردنى مایه‌ى شانازى نییه‌.