یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/04/2023 : 14:22:26
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕووداوێکی ڕاستەقینە لەسەر ئەو ئایەتە پیرۆزە

ڕووداوێکی ڕاستەقینە لەسەر ئەو ئایەتە پیرۆزە

قال تعالی: (وفیه شفاء للناس)

 

 نووسینی: مەلا خدری شێخ ئاودەلان

 

لەساڵی ١٩٩٢ کە لە وەردووگا زۆرەملەکان گەڕاینەوە بۆ لادێکەمان منیش ویستم هەندێ مێش هەنگوین ڕاگرم وە لەئەنجامدا کەڵک و سوودێکی باشم لێکردن یەکێک لەو کەڵک و سوودانە ئەوەبوو جیرانێکمان هەبوو کوڕێکی ٦ بۆ ٧ ساڵانیان تاقانە زۆر خۆشەویستی دایک و باوک و خوشکەکانی بوو زۆر چاویان تێوەبوو ناوی شوانە بوو، شوانە نەخۆش کەوت و زۆر بە تووندی نەخۆشی ڕشانەوە و ئیسحالی گرت وە زۆر دکتۆر و دەرمان و خەستەخانەی ئەو ناوەندەیان پێ ڕاو کرد.

بەڵام لە ئەنجامدا گێڕایانەوە ماڵەوە نەخۆشیەکەی هەر بەردەوام بوو وە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبوو  ڕۆژێک حاجی ئاڕەحمانی باپیری شوانە هات بەلامەوە گووتی مامۆستا بەقووربانت بم وەرە یاسینێکم بۆ لەسەر شوانە بخوێنە وەڵاهی تەمام لێناوە منیش تاومدا قورئان و کە ڕۆیشتم تەماشام کرد شوانە زۆر بێحاڵە دایک و خوشکەکانی بە دەوریەوە بوون دەگریان، کە سوڕەتی یاسینم تەواو کرد گووتم مام حاجی ئەگەر بەقسەم بکەی ان شاءالله خوای گەورە شیفای بۆ دەنێریت ئەویش گووتی: وەڵا مامۆستا چ دەڵێی بەقسەت دەکەم.

گووتم: با جارێ ئەو شڕووب و دەرزی و دەرمانە ڕاگرین هەستام لەماڵی خۆمان دەوریەک ڕاوی هەنگوینی سپی ساغم بۆ هێنان سێ کەوچک چا هەنگوینم دایە زۆر بەخۆشی هەنگوینەکەی دەخوارد ئەوکات نیوەڕۆ بوو بۆ ئێوارە بۆم دووبارە کردەوە شوانە چاوی هەڵێنان و هەستا دانیشت بۆ بەیانی بۆم سێ بارە کردەوە ئەوجا ئیشتیهای خواردنی بۆوە کەوتە سەر خواردن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بووم سێ جەمە هەنگوینم دەدایە لە دوای هەفتەیەک شوانەم دیت لەنێو منداڵاندا یاری دەکرد حاجی ئاڕەحمان هات بەلامەوە گووتی: یاخوا مامۆستا بەقوربانت بم خوای گەورە بەهۆی تۆوە شوانەی وێداینەوە جا بەڕاستی ئەگەر هەنگوینەکە ئەسڵی بێت بۆ زۆر دەردان دەوایە بەتایبەتی بۆ کۆئەندامی هەرس تاقیکراوەتەوە.

بەڵام هەنگوینی ئەسڵ ئەوڕۆ لەکوێ بێنین؟ ئەوڕۆ بەداخەوە هەموو خواردنەکان سروشتی نەماون وە هەنگوینی ئەسڵی و سروشتی نەماوە شارەزایانی ئەو بوارە دەڵێن مێش هەنگوین دەبێ لەشوێنێکی چڕی لەوەڕگا و دارستان و باغ و بێستان و دوور لە شار و ئاوەدانی بێت، وە بۆماوەی ٥ بۆ ٧ کیلۆمەتر هەنگەوانی تری لێ نەبێت وە نابێ بەهیچ جۆرێک شەکری پێ بدرێت بەڵام هەرچەند هەنگەوان هەیە دەڵێ من شەکرم پێ نەداوە بەڵام جیرانەکەی پێی داوە و وە هەنگوینەکەی ئەویش سروشتی و ئەسڵ نەماوە.