یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
رادیۆی ژیان ناوی ده‌گۆڕدرێ‌ بۆ دەنگی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/02/2011 : 12:04:34
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك په‌خشی رادیۆی ژیان ده‌نگی یه‌كێتی زانایان راوه‌ستا‌و، ئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان په‌یوه‌ندی بكه‌ن‌و، داوایان ده‌كرد په‌خشی به‌كار بكه‌ویته‌وه‌، بۆ زانیاری پتر شێخ ئاوات نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ژیان تایبه‌ت به‌ سایتی (زانایان) گووتی:

ئێمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی رادیۆكه‌مان دوور بوو له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، به‌مه‌ش گرفتی بێ كاره‌باییمان هه‌بوو، هه‌روه‌ها بۆ میوانان هه‌ندێك زه‌حمه‌ت بوو، بۆیه‌ مامۆستایان پێیان باش بوو بیگوازینه‌وه‌ ناو باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، ئێستا گواستمانه‌ته‌وه‌ ناو باره‌گا‌و، هیچ گرفتمان نه‌ماوه‌.

نه‌قشبه‌ندی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی گووتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایانی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نها تاكه‌ رێكخراوێكیان هه‌یه‌، كه‌ سه‌رجه‌م مامۆستایان له‌خۆ بگرێت‌و، ئه‌و رادیۆیه‌ گوزارشت له‌وان ده‌كات‌و، كه‌ نیازمان هه‌یه‌، له‌ داهاتوودا په‌خشه‌كه‌ی ببێته‌ سه‌رتاسه‌ری له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان، بۆیه‌ مامۆستایانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان بڕیاریاندا ناوه‌كه‌ی له‌ رادیۆی (ژیان) بگۆڕن بۆ رادیۆی (زانایان)، چونكه‌ یه‌كێتی زانایان سایته‌كه‌شیان هه‌ر به‌ ناوی (زانایان)ه‌‌و، بۆیه‌ هه‌ر شتێك له‌ بواری راگه‌یاندنه‌وه‌ بیكه‌ن له‌ ژێر ئه‌م ناوه‌ ده‌بێت.