یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
سه‌رۆكی زانایان له‌ كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان: ئه‌من‌و ئاساییشی كوردستان نیعمه‌ته‌ ده‌بێ‌ بیپارێزین
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/02/2011 : 13:14:34
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی (زانایان):

ئه‌مڕۆ 21/2/2010 سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ ئاهه‌نگی یادی مه‌ولود له‌ كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هێمنی كوردستانی به‌ نیعمه‌تی خوایی وه‌سف كرد‌و، پاراستنیشی به‌ ئه‌ركی هه‌مووان زانی.

مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان له‌ ده‌ستپێكی قسه‌كانی پیرۆزبایی مه‌ولودی له‌ مامۆستایان‌و قوتابیانی كۆلێژی خوێندنی ئیسلامی كرد‌و، ئه‌م هه‌نگاوه‌شی به‌ با جێگه‌ی شانازی دانا.

به‌لای سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان یادی مه‌ولود یادی عیلم‌و خوێندن‌و خوێنده‌واری‌و عیلم‌و زانیاری‌و قه‌له‌مه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ په‌یامی هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا بوون.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانایان په‌یامی ئه‌م كۆلێژه‌ی به‌ پیرۆز وه‌سف كرد، كه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ زۆربه‌ی وتاربێژانی كوردستان به‌تایبه‌تیش هه‌ولێر ده‌رچووانی ئه‌م كۆلێژه‌ن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی وانه‌ی عه‌ره‌بی له‌ قوتابخانه‌كان به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌وێوه‌ ده‌رچوونه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی ئه‌و قوتابیانه‌ قورستره‌ به‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن زانست‌و ره‌وشت فێری خه‌ڵكی بكه‌ن.

ئینجا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هاته‌ سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری سلێمانی دروست بووه‌، ئه‌و رایگه‌یاند: خۆپیشاندان مافێكی سرووشتی هاووڵاتیانه‌ به‌ڵام به‌ هێمنی‌و شارستانیانه‌، ئینجا گووتی: ئه‌م ئه‌من‌و ئاساییشه‌ی كوردستان نیعمه‌تێكی خواییه‌‌و، پێویسته‌ هه‌موومان پارێزگاری لێبكه‌ین‌و، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نه‌ده‌ین ئه‌م دۆخه‌مان له‌ ده‌ست بچێت.

جیاوازی كاركردن‌و بۆچوونیش شتێكی ئاساییه‌، ده‌كرێ‌ له‌ ناو خێزان‌و لایه‌نی سیاسی‌و بگره‌ مامۆستایان‌و زانایانی ئایینی‌و هه‌موو چین‌و توێژێك هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێ‌ جیاوازییه‌كان بۆ خزمه‌تكردن بێت، نه‌ك پشێوی نانه‌وه‌، پێویستیشه‌ حزب‌و حكومه‌ت به‌وپه‌ڕی سنگفراوانییه‌وه‌ به‌ پیر خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر بچن‌و، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌ چاكسازی له‌ كاره‌كانیان بكه‌ن.