یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم له‌سه‌ر داوای لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان پیاوماقوڵان‌و زانایانی ئاینی سه‌ردانی باره‌گای پارته‌سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/02/2011 : 13:03:44
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه‌:
له‌ هه‌وڵێكدا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم، له‌سه‌ر داوای لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان لێژنه‌ی داكۆكی له‌مافی هاوڵاتیان سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دوشه‌ممه‌ به‌رواری 21/1/2011 بانگهێشتی لێژنه‌ی فه‌توای به‌رپرسی ئه‌وقاف و، كۆمه‌ڵه‌ی خه‌مخۆری و پیاوماقوڵانی ڕانیه‌ی كرد بۆ باره‌گای لقه‌كه‌مان له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕانیه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا بڕیار درا، كه‌سه‌ردانی هه‌رسێ‌ باره‌گای گۆڕان و یه‌كێتی وپارتی بكرێ‌.

شایانی باسه‌: له‌م سه‌ردانانه‌دا چه‌ند پێشنیارێك خرانه‌ ڕوو، تاوه‌كو ئه‌و بارگرژیه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ ڕویداوه‌ چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه‌‌و، له‌ تێكڕای سه‌ردانه‌كاندا سه‌ره‌تا به‌ڕێز به‌رپرسی لقمان هه‌ڵوێستی زانایانی بۆ ڕونده‌كردنه‌وه‌‌و پێشنیاری پێویستی ئاڕاسته‌ ده‌كردن، ئه‌مه‌و وێڕای داواكاریه‌كانی لێژنه‌كه‌، كه‌ پێشنیارو داخوازی هێوربوونه‌وه‌ی خۆی ده‌خسته‌ ڕوو.

جێی خۆشحاڵیبوو كه‌ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ لایه‌نه‌كان ئه‌م سه‌ردانه‌یان به‌رزده‌نرخاند‌و، به‌ڵێنیاندا كه‌ ئه‌م په‌یامه‌ به‌سه‌روی خۆیان بگه‌یه‌نن.