یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وتارخوێنی شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/02/2011 : 23:55:22
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی 23/2/2011 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌باره‌گای لق له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وتارخوێنی شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و گرژیه‌ی كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمه‌كه‌مان بوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تیش شاری سوله‌یمانی، كه‌ كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وش و بواری ئه‌من و ئاسایش و ئابووری هه‌رێمه‌كه‌مان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌: كه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی‌و نیشتیمانی‌و ئینسانی پێویسته‌ ئێمه‌ی مامۆستایانی ئاینی ڕۆلی كاریگه‌رو ئه‌رێنیمان هه‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه‌ له‌ ڕێگای مینبه‌ره‌كانه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر چی خۆپیشاندان و داواكردنی داخوازیه‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ مافێكی ڕه‌واو شه‌رعی یه‌، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و ئارامی هه‌رێم، كه‌ به‌خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ هاتوه‌ته‌كایه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌و په‌ری دڵسۆزیو خه‌مخۆریه‌وه‌ به‌پیر داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان بێن‌و، زیاتر له‌ موعاناتی خه‌ڵك تێبگه‌ن و ، كۆنترۆلی كێشه‌و گرفته‌كانیان بكه‌ن‌و چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌و گونجاویان بۆ بدۆزنه‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا زانایان به‌ یه‌كده‌نگی كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ داوا له‌هاوڵاتیان بكرێ‌: وه‌ك هه‌میشه‌ دڵسۆزانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌ بكه‌ن‌و، به‌شێوازی گونجاو و ، شارستانیانه‌ داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ له‌بارتر بێت بۆ ئه‌م چاكسازیه‌ی كه‌ داواكاران مه‌به‌ستیانه‌.

هه‌روه‌ها زانایان ئه‌وه‌یان دوپاتكرده‌وه‌: كه‌ ده‌بێ‌ داوا له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بكرێت ڕۆڵ و كاریگه‌ری چاك‌و ئه‌رێنیان هه‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه‌، وه‌ دوور له‌مه‌رامی سیاسی‌و ته‌شهیر‌و ته‌شویش‌و دروستكردنی كاریگه‌ری خراپ له‌ ناخی هاووڵاتیان‌و، به‌ شێوه‌یه‌كی واقیعیانه‌ هه‌واڵه‌كان بگوازنه‌وه‌.