یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
زانایانی ئایینی سۆران داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/02/2011 : 11:13:36
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌ ئاماده‌بوونی مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان له‌ هۆڵی زانایان له‌گه‌ڵ مامۆستا و وتاربێژانی سنوره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان كرا و دڵگرانی و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو روویان داوه‌. داوایان كرد هه‌وڵ بدرێ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌ و ره‌چاوی ئه‌زمونی سیاسی هه‌رێمی كودستان بكرێ كه‌ ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌ره‌نجامی خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستانه‌، هه‌ر ئاژاوه‌ و پشێوییه‌ك زیان به‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌ێنیت.

لای خۆشییانه‌وه‌ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كرد و به‌ڵێنیان دا ئامۆژگاری و رێنمایی هاوڵاتییان بكه‌ن له‌سه‌ر برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و به‌رقراركردنی ئارامی و ئاشتی و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. له‌ به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه‌شدا جه‌خت كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ كاتی هه‌بوونی هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك هه‌وڵ بدرێ له‌ رێگای دیالۆگ و دانیشتنه‌وه‌ چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه‌.