یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی گه‌رمیان به‌شداری ئاهه‌نگێكی مولود ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2011 : 12:37:41
قه‌باره‌ی فۆنت
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 23/2/2011 له‌ گوندی تازه‌دێی سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار، شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لق و مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕی لق و مامۆستا كه‌ریم فه‌ره‌ج ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا، به‌شدارییان كرد له‌ ئاهه‌نگی یادی له‌ دادیكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له‌ لایه‌ن مامۆستا مه‌لا هۆشمه‌ند پێشنوێژو وتارخوێنی گونده‌كه‌وه‌ پێشكه‌ش كراو، پاشان وتاری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیریس ژاڵه‌یی یه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌و تێیدا باسی له‌ هاوكاری برایه‌تی پاراستنی یه‌كڕیزی نێوان موسوڵمانانی كرد، و پاراستنی ئاسایش و ئارامی به‌پێویست زانی. دواتریش هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج و مامۆستا مه‌لا قادری سۆڵاواو مامۆستا مه‌لا والی و به‌ڕێز دكتۆر مه‌هدی قادر مامۆستای كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان خوێندرایه‌وه‌و تیایدا باسیان له‌ نه‌رم و نیانی پێغه‌مبه‌ر و زوهدو دونیانه‌ویستی پێغه‌مبه‌رو ڕه‌حمه‌تی پێغه‌مبه‌ر و مامه‌ڵه‌ی گه‌نج له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا كرا بۆ ئاماده‌بوان، پاشان به‌ چاڵاكیه‌كی پرسیار و وه‌ڵام بۆ منداڵانی گونده‌كه‌و خه‌ڵات دابه‌شكردن به‌سه‌ر منداڵاندا كۆتایی به‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ هێنرا.

شایانی باسه‌ به‌شداربوانی ئاهه‌نگه‌كه‌ بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌وه‌ بانگهێشتكران .