یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان نامه‌یه‌كی داواكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بۆ قایمقمیه‌ت به‌رزده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2011 : 12:47:48
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی شێخان:
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ باشتركردنی گوزه‌ران‌و فراوانتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌ میریه‌كان‌و، گه‌یاندنی ده‌نگ‌و داخوازی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 27/2/2011 لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌نوسراو ده‌قی چه‌ند داواكاریێكی بۆ قایمقامیه‌تی قه‌زای شێخان به‌رزكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

بۆ/ قایمقامی قه‌زای شێخان/زۆر به‌ڕێز

بابه‌ت/داواكاری هاوڵاتیان
هاوپێچ ئێوه‌ی به‌رێز ئاگادار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر داواكاری هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری قه‌زای شێخان له‌ لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وه‌ ئێمه‌ش داواكاریان بڵند ده‌كه‌ین بۆ جه‌نابتان له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی فه‌رمانتان له‌سه‌ر ئه‌م داواكاریانه‌.
له‌گه‌ل رێزمان

داواكاری هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری قه‌زای شێخان

1- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوته‌مه‌نی.

2- دابین كردنی ئازوقه‌ی مانگانه‌.

3- قیڕتاوكردنی كۆڵانه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی ده‌ڤه‌ری قه‌زای شێخان.

4- چاره‌سه‌ركردنی ئاوه‌ڕۆكان، له‌گه‌ڵ زیادكردنی بیری ئیرتوازی بو ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

5-چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با.

6-كه‌مكردنی پاره‌ی موه‌لیده‌ وكاره‌بای نیشتیمانی.

7-دامه‌زراندنی ده‌رچوه‌كانی كۆلێژو په‌یمانگاكانی قه‌زای شێخان.

8-دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری خزمه‌تگوزار بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كان.

9-پڕۆژه‌یێكی ستراتیژی وه‌ك دروستكردنی كارگه‌یه‌كی دوشاوی ته‌ماته‌ بۆ جوتیاران.

10- دابه‌شكردنی پارچه‌ زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌رانی قه‌زای شێخان.

11- هاوكاری كردنی لاوان بۆ زه‌واج.

12- به‌رده‌وامبونی هاتنی گرێبه‌ست بۆ وتاربێژانی ده‌ڤه‌ری قه‌زای شێخان
13- گۆڕینی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شێخان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شێخان.

14- سه‌ربه‌خۆیی قه‌زای شێخان وه‌كو قه‌زایه‌كانی تری كوردستان.

لقــــــــی شێخان
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
27 / 2 /2011