یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان‌ لێژنه‌ی ئاشتی پێكده‌هێنێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/03/2011 : 23:08:42
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕاگه‌یاندنی لق :

له‌ هه‌وڵێكی یه‌كێتی زانایان/لقی رانیه‌، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژی‌و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێو شه‌قامی كوردی، هه‌ستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی ریش سپی‌و پیاوماقوڵ وكه‌سوكاری شه‌هیدان، له‌هۆڵی (فه‌قێ‌ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه‌) بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وبارودۆخه‌ نادروسته‌ی كه‌ئێستا كوردستان‌و به‌ تایبه‌ت ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان پێیدا تێده‌په‌ڕێ‌، لێژنه‌یه‌كی ئاشتیمان پێكهێنرا كه‌ بریتیه‌ له‌ 19 ریش سپی‌و پیاوماقوڵ‌و به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق و فه‌توای قه‌ڵادزێ‌.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ لێژنه‌كه‌ سه‌ردانی سه‌رجه‌م حیزبه‌كان‌و قائیمقامیه‌تی كردو ته‌ئكید له‌وه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ له‌ به‌رچاوبگیرێ‌

دانیشتوانی قه‌ڵادزێ‌ هه‌مووی دۆست‌و خزم‌و ناسیاوی یه‌كتره‌‌و، هه‌ر توندوتیژیه‌ك ڕوبدات ئه‌بێته‌ هۆی به‌رپابوونی دوژمنداریه‌تی خێڵه‌كی، بۆیه‌ له‌ حاڵێكدا به‌باشی ده‌زانین كه‌:

هیچ نه‌بێ‌ جارێ‌ خۆپێشاندان نه‌كرێ‌، ئه‌گه‌ر كراش ده‌بێ‌ دووربێ‌ له‌ هه‌ر توندوتیژیه‌ك له‌ لایه‌ن خۆپێشانده‌ران‌و حكومه‌ت‌و حیزبیشه‌وه‌‌و، به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه‌ خۆپێشاندان وداواكاریه‌كان ئه‌نجام بدرێن و

حكومه‌تیش به‌پیر داواكاریه‌كانیانه‌وه‌ بچێت وئیش بكات بۆجێ‌ به‌جێ‌ كردنیان.

شایانی باسه‌: كه‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ڵێنی گوێڕایه‌ڵیان دوپاتكرده‌وه‌و، به‌سه‌ركه‌وتویی دانیشتنه‌كان ئه‌نجام دران .