یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
جێگری سه‌رۆكی زانایان: هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری پڕۆگرامی یه‌كێتی زانایان هه‌ڵسوكه‌وتی كردبێت گوزارشت ته‌نها له‌ خۆی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/03/2011 : 10:20:42
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێی وایه‌ یه‌كێتی زانایان له‌وپه‌ڕی مه‌سئولیه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پێهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری كردووه‌، چونكه‌ ئه‌وان هه‌میشه‌ ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بوونه‌ بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كان‌و، داوایان كردووه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ زووترین كات به‌ پیر خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بچێت، به‌ڵام وه‌ك چه‌ندین جاری دیكه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌، نابێت هاووڵاتیان په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر تووند‌و تیژی، نابێت رێگه‌ بده‌ن كه‌سانێك هێڕش بكه‌نه‌ سه‌ر باره‌گاكانی حزبی‌و حكومی یان تووند‌و تیژی بكه‌وێته‌وه‌.

ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی هه‌ندێك له‌ مامۆستایانی ئایینیش له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی، خه‌یلانی تایبه‌ت به‌ سایتی (زانایان) گووتی: ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك بۆ خۆیان ئازادن، ئێمه‌ هیچ زه‌غتێك له‌سه‌ر ئه‌ندامانمان ناكه‌ین، به‌ڵام په‌یامی ئێمه‌ روونه‌، كه‌ پشتیوانی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌ویش به‌ پاراستنی هێمنی‌و ئارامی، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ته‌ره‌فێ: نه‌هاتووینه‌ پێشه‌وه‌، به‌شداریكردنی هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی له‌و خۆپیشاندانانه‌، كه‌ بووبێته‌ ته‌ره‌فێك له‌ دژی ته‌ره‌فێك ئه‌وه‌ ته‌نها ته‌عبیر له‌ خۆی ده‌كات‌و، كه‌م‌و زۆر ته‌عبیر له‌ یه‌كێتی زانایان ناكات.