یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
شاندێكی باڵای لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان‌ ناوچه‌ی بالیسان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و به‌شداری له‌ ئاهه‌نگێكی مه‌ولودی گوندی ئارمه‌ندان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/03/2011 : 11:54:40
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:‌
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦/٣/٢٠١١ شاندێكی ‌ لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق‌و، مامۆستا مه‌لا عوسمان‌و مامۆستا مه‌لا سابیر كارگێڕانی لق‌و، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر كاوانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا، سه‌ردانی ناوچه‌ ی بالیسانی‌ لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانیان كرد به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچونی كاروچاڵاكیه‌كانی ناوچه‌كه‌و، پیرۆزبایی كردنی ستافی نوێی ناوچه.

ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ دواپێشهات و رووداوه‌ كانی ناوچه‌ كه‌ به‌ گشتی وهه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ تی كراو، كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات و، مایه‌ی خۆشحاڵی ستافی ناوچه‌كه‌ بوو.

هه‌ر هه‌مان رۆژ شاندێكی لقه‌كه‌مان، كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕانی لق، به‌ شداریان كرد له‌ مه‌ولودی‌ گوندی (ئارمه‌ ندان)ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی (باسرمه)،‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ی به‌رزڕاگرتنی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ خه‌ڵكی ناوچوكه‌ سازیان دابوو.