یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
پرۆفیسۆر دكتۆر علی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان:" جائیز نیه‌ دژی ده‌سه‌ڵاتدارێكی موسوڵمان بوه‌ستی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كوفرێكی ئاشكرای لێده‌ر ده‌كه‌وێت"
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/03/2011 : 12:42:36
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د – سلێمانی / له‌ راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا پرۆفیسۆر دكتۆر علی قه‌ره‌داغی رایگه‌یاند:"خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌‌و شارستانیانه‌ شتێكی رێگه‌ پێدراوه‌و شه‌رعیه‌ ، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك زیان به‌ موڵك وماڵی گشتی نه‌گه‌یه‌نێت‌و خوێنی كه‌سی تیا نه‌ڕژێت‌و هێرشی تیا نه‌كرێته‌ سه‌ر هیچ لایه‌ك".

سه‌باره‌ت به‌و فه‌توایه‌ی له‌به‌رده‌ركی سه‌را و له‌ نوێژی هه‌ینی رابردووتردا راگه‌یه‌نرا به‌وه‌ی ده‌رچون دژی حكومه‌تی هه‌رێم جیهاده‌ له‌ پێناوی خوادا و دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت تا چه‌ند له‌ رووی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ رێگه‌ پێدراوه‌ ، پرۆفیسۆر دكتۆر علی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان له‌ راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"ئه‌م فتوایه‌ له‌ شوێنی خۆیدا نی یه‌ ، چونكه‌ جائیز نیه‌ دژی ده‌سه‌ڵاتدارێكی موسوڵمان بوه‌ستی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كوفرێكی ئاشكرای لێده‌ر ده‌كه‌وێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی قورئانی‌و سوننه‌ت زۆره‌ ، به‌ڵام به‌ نیسبه‌ت خۆ پیشاندانه‌ ئاشتی خوازه‌كان شتێكی تره‌ ، چونكه‌ خۆ پیشاندانی ئاشتی خوازانه‌ حه‌رام نی یه‌ ، به‌ڵكو شێوازێكی هاوچه‌رخانه‌یه‌ بۆ ده‌ربرینی بیرورای خه‌ڵك‌و جۆرێكه‌ له‌ ئامرازه‌كانی ئامۆژگاری به‌رپرسان ، هه‌روه‌ها هۆكارێكه‌ بۆ فه‌رمانكردن به‌ چاكه‌و رێگرتن له‌ خراپه‌ ، له‌ به‌رئه‌وه‌ خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانه‌و شارستانی، هۆكارێكی رێگه‌ پێدراوه‌و پێویسته‌ بۆ به‌ره‌و روبونه‌وه‌ی سته‌مكاری یان گه‌نده‌ڵی ئیدرای‌و ماڵی یان هه‌ر شتێكی تری له‌و جۆره‌" .

پرۆفیسۆر دكتۆر علی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان راشیگه‌یاند:" خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ پێویسته‌ بۆ به‌ره‌و روبه‌روبونه‌وه‌ی حكومه‌تێك كه‌ شكستی خواردووه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان‌و هێنانه‌دی خۆشگوزه‌رانی ئاشتی بۆ گه‌ل ، به‌ كورتی ده‌توانین بڵێین خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌‌و شارستانیانه‌ شتێكی رێگه‌ پێدراوه‌و شه‌رعیه‌ ، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك زیان به‌ موڵك وماڵی گشتی نه‌گه‌یه‌نێت‌و خوێنی كه‌سی تیا نه‌ڕژێت‌و هێرشی تیا نه‌كرێته‌ سه‌ر هیچ لایه‌ك ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پێویسته‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ خۆپیشاندانه‌ بپارێزرێت‌و به‌رێزه‌وه‌ گوێ بۆ داواو پێشنیاره‌كانیان بگرێت‌و به‌ هیچ جۆرێكیش جائیز نیه‌ كه‌ هێرشیان بكاته‌ سه‌ر‌و نابێت ته‌نها دڵۆپێك خوێنیش بڕژێت ، له‌ كۆتایشدا داوای ئاشتی‌و ئارامی بۆ گشت لایه‌ك ده‌كه‌ین".