یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
روسیا: له‌ گرتوخانه‌كان شوێنی نوێژكردن دابین ده‌كرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/03/2011 : 07:07:59
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ریاز)ی سعودی، یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی مۆسكۆ به‌ناوی گرتوخانه‌ی (بوتیركا) هه‌ڵساوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی شوێنی نوێژكردن بۆ هه‌موو ئه‌و موسڵمانه‌ گیراوانه‌ی له‌و گرتووخانه‌یه‌دان.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌ش دابین كردنی شوێنی نوێژكردن له‌و گرتوخانه‌یه‌ له‌ ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی موفتیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هه‌روه‌ك له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ تایبه‌ته‌دا، شێخ (ئیلدار عه‌لائه‌ددین) سه‌رۆكی ئیمامه‌كانی مۆسكۆ رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی شوێنی نوێژ كردن له‌ ناو سجنه‌كاندا، ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ بۆ گیراوان، كه‌ دروشمی ئایینی تێدا ئه‌دا بكه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا هه‌لێكیشه‌ بۆ دروستكردنه‌وه‌‌و باشتر كردنی كه‌سایه‌تی ئه‌و گیراوانه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك زیاتر له‌سه‌ر ره‌فتاری جوان رابهێندرێن.

له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و گرتوخانه‌یه‌، كردنه‌وه‌ی شوێنێكی له‌و چه‌شنه‌ به‌ باش ده‌زانن، بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌روونی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و گرتووخانه‌یه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.