یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
گه‌‌وره‌ ئه‌كته‌ر‌و هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكا (پاریس هیلتۆن) موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/03/2011 : 07:20:01
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌پێی سه‌رچا‌وه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكا، گه‌‌وره‌ ئه‌كته‌ر‌و نمایشكاری جلوبه‌رگ‌و گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (پاریس هیلتۆن) دوای ململانێیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ دونیای پڕ له‌ مه‌ستی‌و سه‌رخۆشی‌و نێوبانگی زۆره‌‌وه‌ موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.

ئه‌م خانمه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تیه‌ ده‌‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌‌و ‌وڵاته‌‌و له‌ ساڵی (1981) له‌ شاری نیۆڕك له‌ دایك بووه‌, كچی گه‌‌وره‌ سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكی ( ریتشارد‌و كانی هیلتۆن)ه‌, ئێستاش خا‌وه‌نی زنجیره‌ هوتێلی هیلتۆنه‌.

پاریس له‌ ڕابرد‌و‌ودا توشی زۆر كێشه‌ هاتۆته‌‌وه‌ له‌گه‌ڵ دادگادا به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی سه‌رخۆشكه‌ر‌و مه‌ی له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا, هه‌ر‌وه‌ها به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی حه‌شیش, كه‌ مادده‌یه‌كی سه‌رخۆشكه‌ره‌ له‌كاتی جامی جیهانی (2010) له‌ ئه‌فریقیا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌‌و ‌وڵاته‌‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ركرا بۆ ما‌وه‌ی (45) ڕۆژ.

به‌پێی چه‌ند سه‌رچا‌وه‌یه‌كی نزیك له‌‌و خانمه‌ دوای هاتنه‌ نێو دونیای ئیسلامه‌‌وه‌ بڕیاری دا‌وه‌ نا‌وی خۆی له‌ (پاریس)ه‌‌وه‌ بگۆڕێ‌ بۆ (گاهیره‌), هه‌ر بۆ سه‌لماندنی موسڵمانبوونی خۆی بۆ هه‌‌وادارانی هه‌ڵسا‌وه‌ به‌ در‌وستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ بواری زانسته‌ ئیسلامیه‌كانه‌‌وه‌, كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی یولیو له‌ نێوه‌ڕاستی شاری (بیڤیرلی هیلس)له‌ لۆس ئه‌نجلوس ده‌رگای به‌ڕ‌و‌وی فێرخوازاندا بكرێته‌‌وه‌.