یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ڵوێستی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/04/2011 : 19:27:35
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ په‌یامێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانیان كردووه‌، دوێنێ‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 5/3/2011 لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، هه‌ڵوێستی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌ ئاست گرتنی وتاربێژان‌و سوكایه‌تی نواندن به‌رامبه‌ر به‌ زانایان به‌رز ده‌نرخێنن‌و، وێڕای ده‌ستخۆشی‌و پاڵپشتیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ی زانایان له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌ جومێرانه‌و بوێرانه‌ ناو ده‌بات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

بۆ به‌ڕێز مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان:

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
ئێمه‌ وه‌ك لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پاڵپشتی له‌ بڕیار و ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ین، به‌و هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌ و بوێرانه‌ی كه‌ هه‌تانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و گرتن و بردن‌و لادانی زانایانی ئایینی‌و، دوورخستنه‌وه‌یان له‌ وتار بێژی و، سوكایه‌تی نواندن له‌ ئاستیان، كه‌ چه‌ند وه‌ختێكه‌ لێره‌و له‌وێ‌ ده‌ستی پێكردووه‌، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هیوامان وایه‌ كه‌ ئه‌م كارانه‌ بن بڕبكرێن و دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌، له‌ هه‌مان كات دڵخۆشین كه‌ ده‌بینین یه‌كێتی زانایان به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێ‌‌و، داكۆكی ده‌كات له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕینی وتاربێژان‌و، وابه‌سته‌ نه‌بوونیان به‌ كۆت‌و به‌ندی هیچ لایه‌نێكه‌وه‌.

خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتووتان بكات
لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان
5/4/2011