یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
خۆپیشاندان له‌ دژی سوتاندنی قوڕئانی پیرۆز به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دێنێته‌ قسه‌كردن
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/04/2011 : 15:13:12
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 20/3/2011 قه‌شه‌یه‌كی توندڕه‌وی ئه‌مه‌ریكی قوڕئانی پیرۆزی سوتاندو، شه‌پۆڵێكی توندی ناڕه‌زایی موسڵمانی جیهانی كۆكرده‌وه‌، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌فغانستان له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، هێرش بكرێته‌ سه‌ر باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی وڵاته‌كه‌و، نزیكه‌ی 200 كوژراو و برینداری لێبكه‌وێته‌وه‌.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا (باڕاك ئۆباما)ی سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كاری قه‌شه‌ (جۆنز)ی به‌ ناشیاو ونامه‌سئولانه‌و، دوور له‌ ئه‌خلاق‌و ره‌وشت پێناسه‌كرد‌و، وته‌بێژێكیش به‌ ناوی كۆشكی سپیه‌وه‌ بۆ ده‌زگاكانی هه‌واڵ، رایگه‌یاند: به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی سوتاندنی هه‌رده‌ق‌و كتێبێكی پیرۆز ده‌كه‌ین‌و، كاری ئاوا له‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان ناوه‌شێته‌وه‌.

جه‌نه‌ڕاڵ (دێڤد په‌تڕایۆس) یش، كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند: سوتاندنی قوڕئان نیشانه‌ی ره‌گه‌ز په‌رستی‌و بێ‌ رێزیه‌‌و، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ (هاری ڕید) سه‌رۆكی زۆرینه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكاو، (كاڕل ئیكانبری) باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كرد.

شایانی باسه‌: قه‌شه‌ (تێری جۆنز) وێرای ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ ناشیاوه‌، تائێستا داوای لێبوردن ناكات‌و، دیفاع له‌ كاره‌كه‌ی خۆی ده‌كات‌و، پێیوایه‌ كارێكی چاكی كردووه‌.

جێی گووتنه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه‌ روویدا، له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، جگه‌ له‌ یه‌كێتی زانایان هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك باسیان لێوه‌ نه‌كرد‌و، ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێك ئیدانه‌ی نه‌ركرد‌و، جگه‌ له‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هیچ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی‌و رادیۆیی‌و رۆژنامه‌‌و گۆڤارێك باسیان نه‌كرد.