یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
ژماره‌یه‌كی مۆبایل له‌ هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/04/2011 : 15:17:23
قه‌باره‌ی فۆنت
ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و نامه‌ناردن بۆ وتاربێژان‌و مامۆستایانی ئایینی بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی ناشیرین، سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ ژماره‌یه‌كی مۆبایل هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ چه‌ند زانایه‌كی ئایینی هه‌ولێر ده‌كات‌و، پێیان راده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر له‌ وتاری هه‌ینی دان به‌ خۆپیشاندانه‌كان دانه‌نێن‌و، باسی گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت نه‌كه‌ن ئه‌وا ده‌كوژرێن.

یه‌كێتی زانایان جارێكی دیكه‌ زۆر به‌ تووندی ئه‌و كاره‌ ئیدانه‌ ده‌كات‌و، به‌ كارێكی ناشارستانی‌و ترسنۆكانه‌ وه‌سفی ده‌كات، هه‌موو كارێكی وها به‌ نیشانه‌ی ئاست نزمی‌و نارۆشنبیری ده‌زانن، هه‌روه‌ها به‌لای یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌ زانایان قێزه‌ونه‌، چ ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌و مامۆستایانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن، چ ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌ولێر دانیشتوون، به‌لای ئێمه‌وه‌ هه‌موویان جێگه‌ی پرسیارن‌و هیچیشیان نابه‌ینه‌ خانه‌ی سیناریۆوه‌، چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ په‌یامێكی روونه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر لایه‌نه‌‌و هه‌وڵ ده‌دات لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ به‌ سیناریۆ وه‌سف بكات، به‌ڵام به‌ لای ئێمه‌وه‌ پاراستنی گیانی زانایان ئه‌ركی هه‌موو لایێكه‌و، به‌بێ‌ جیاوازی بیروبۆچوونیش پارێزگاری له‌ هه‌مووان ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ك پێشمان وایه‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ دۆخه‌كه‌ هێور ناكاته‌وه‌‌و، هیچ لایه‌كیش به‌هۆیه‌وه‌ ناگاته‌ ئامانج، نه‌ كه‌سانێك به‌ناوی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ مامۆستایانی ئایینی دۆخه‌كه‌یان پێ‌ هێور ده‌بێته‌وه‌، نه‌ كه‌سانێكیش به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مامۆستایانی هه‌ولێر بكه‌ن پێی ده‌گه‌نه‌ ئامانجه‌كانیان، پێویسته‌ هه‌مو لایه‌نه‌كانیش هه‌ڵوێستی خۆیان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ روون بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ناكرێ‌ له‌ هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مامۆستایانی ئایینی بكرێت، كه‌ ئه‌گه‌ر پشتیوانی به‌ خۆپیشاندان نه‌كه‌ن، یان دژی حكومه‌ت نه‌وه‌ستنه‌وه‌ ئه‌وا ده‌كوژرێن، له‌ولاوه‌ش وه‌ك شتێكی ساده‌ تێبپه‌ڕێت.

ژماره‌ مۆبایلی (07503315747) نامه‌یه‌كی كوشتنی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئایینی هه‌ولێر ناردووه‌‌و، خۆیان به‌ (گروپی شێر) ناوبردووه‌، كه‌ له‌ ده‌قه‌كه‌ی ده‌ڵێت:
(ئاگادارت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ وتاره‌كانتدا دان نه‌نێیت به‌ خۆپیشاندان‌و باسی گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت نه‌كه‌یت_ ئه‌وا به‌ زووترین كات كۆتایی به‌ ژیانت ده‌هێنین).