یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
موفتی روسیا داوا له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات وانه‌ی ئیسلامی بخوێندرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/04/2011 : 11:12:02
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی لایه‌نی به‌رپرس‌و ده‌سته‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌، موفتی روسیا به‌رێز (تالجت تادزیدین) داوای كردووه‌، ناوه‌ندێكی خوێندنی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان بكرێته‌وه‌‌و حكومه‌تیش كارئاسانی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ئه‌نجام بدات.

له‌ لێدوانێكیشی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته‌ موفتی ناوبراو رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و نێوه‌نده‌ بۆ خوێندنی وانه‌ی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌یه‌ چیتر قوتابیانی موسڵمان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌‌و هه‌ر له‌ناو وڵاتی خۆیان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ بره‌خسێ‌‌و پسپۆریه‌تی له‌ ئایینی ئیسلام وه‌ربگرن.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كای گوتیشی: ئه‌و ناوه‌نده‌ گرنگیه‌كی باشی هه‌یه‌ بۆ روسیا‌و شاره‌زاكردنی رۆڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامه‌وه‌، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ پێویستمان به‌وه‌ نابێ‌ كه‌سانێ‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بێنین بۆ شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ‌ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ ئیسلامه‌وه‌.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی موفتی روسیا بۆته‌ جێگه‌ی دڵخۆشی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌‌و زۆرێك له‌و قوتابیانه‌ی له‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ وڵاته‌ پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی موفتی وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕیوه‌.