یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
ئه‌مه‌ریكا: بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ له‌ ئیسلام، دادگا رێگه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی رێكلامی دژ به‌ ئیسلام ده‌دات
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/04/2011 : 13:47:12
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ درێژه‌ی بێڕێزی‌و سوكایه‌تیه‌كان دژ به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام، دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ پێی یاسای وڵاته‌كه‌ی، رێگه‌ ده‌دات بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی موسڵمانان، رێكلامی دژ به‌ ئیسلام بڵاوبكرێته‌وه‌.

ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویانكرده‌وه‌: كه‌ (دینیس هۆد)ی دادوه‌ری دادگای كه‌رتی (میتڕۆ دیتڕۆیت)، به‌ یاسای وڵاته‌كه‌ی رێگه‌ی داوه‌، كه‌ ده‌زگاو رێكخراوه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان، به‌تایبه‌تیش هه‌ریه‌ك له‌ كومه‌ڵه‌ی (كار له‌ پێناو ئه‌مه‌ریكا)‌و (نا بۆ ئیسلامبوونی ئه‌مه‌ریكا)‌و، رێكخراوی (ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ ئازادیه‌كان)، مافی خۆیانه‌و ده‌توانن كه‌ رێكلامی دژ به‌ ئایینی ئیسلام له‌ شوێنه‌گشتیه‌كان هه‌ڵبواسن، بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ له‌ ئیسلام‌و، سنوردانان بۆ موسڵمانبوونی ئه‌مه‌ریكیه‌كان.

له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگاكه‌، رێكخراوه‌كان هه‌ڵساون به‌ هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر‌و نوسینی پڕ له‌ سوكایه‌تی دژ به‌ ئیسلام له‌ سه‌ر پاسه‌گه‌شتیه‌كان، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌‌و گه‌یاندنی باشووری رۆژهه‌ڵاتی (مانهاتن) رێگری له‌م كاره‌ كردووه‌، تاكو دواجار له‌ په‌یامێكدا دادوه‌ری ناوبراو هۆشداری ئه‌وه‌ی پێداون، كه‌ ئه‌مه‌ یاسایه‌و مافێكی ده‌ستوریه‌!!

شایانی باسه‌: ئه‌م باسه‌ بووه‌ جێگه‌ی ناڕه‌زایێكی زۆری موسڵمانانی ناوچه‌كه‌و جیهان‌و، له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ (ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌ ئیسلامیه‌كان) ئیدانه‌ی ئه‌م كارانه‌ی كرد‌و، ئه‌م جۆره‌ بڕیارو رێكخراوانه‌ی به‌ هۆكاری نانه‌وه‌ی پشێوی‌و ره‌گه‌زپه‌رستی پێناسه‌كرد.