شێخ به‌هائه‌دین چه‌مپاراوه‌یی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی زانایانی سلێمانی بۆ دیداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی سنووری سلێمانی له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقی سلێمانی‌و چه‌ند مامۆستایه‌ك، كه له دیداره‌كه‌دا هه‌موو مامۆستایان را‌و سه‌رنجی خۆیان خستبووه روو، به‌تایبه‌تیش شێخ به‌هائه‌دین‌و مامۆستا ئه‌حمه‌دی شافیعی‌و مامۆستا نه‌جمه‌دین.
شێخ به‌هائه‌دین چه‌مپاراوه‌یی له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان باسی له سه‌ردانه‌كه كرد، كه ئه‌وان سه‌ره‌تا باسیان له رۆڵی زانایانی ئایینی كردووه، به‌تایبه‌تی له رووداوه‌كانی سلێمانی‌و، هه‌روه‌ها به سه‌رۆكی هه‌رێمییان گووتووه: كوردستان وه‌ك خانه‌واده‌یه‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ڵه‌ش بكه‌ن، پێویسته جه‌نابت، باوك ئاسا چاوپۆشی بكه‌ی، چونكه گرنگترین شت هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه، ئینجا ده‌ستخۆشییان لێی كردووه له‌و په‌یامه‌ی بڵاوی كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی دانووستان له نێوان لایه‌نه‌كانی كوردستان.
خاڵێكی دیكه، كه قسه‌ی له‌سه‌ر كرا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی بوو، چونكه له دوای ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می پۆڵ برێمه‌ر یه‌كه‌م حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له عێراق، مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی عێراق ته‌عدی كرا‌و، به رێژه‌یه‌كی زۆر مووچه‌كه زیاد كرا، ئه‌و ته‌عدیلكردنه له به‌غدا‌و هه‌ولێر چاك كرا، به‌ڵام له سنووری سلێمانی چاك نه‌كرا، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌راوردی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی‌و هه‌ولێر بكه‌یت جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه، كه له‌وانه‌یه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی سنووری سلێمانی چه‌ندین ملیۆن پاره‌ی كه‌وتبێته لای حكومه‌ت، بۆیه پێویسته حكومه‌ت كار بۆ ئه‌وه بكات، قه‌ره‌بووی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سنووری سلێمانی بكات، تا وه‌كو هه‌ولێر ته‌عدیل بكرێت‌و، ئه‌وه‌ی خووراویشه بیاندرێته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم خۆشحاڵ بوو به سه‌ردانه‌كه‌و، ئاگاداری هه‌وڵ‌و ماندوبوونی زانایان بوو، ده‌ستخۆشی لێكردن‌و، داواكارییه‌كانی قبوڵ كردن.