یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات   
مامۆستایه‌كی ئایینی گه‌رمیان: ئه‌گه‌ر حزبه‌كانی كوردستان له‌ یادی ئه‌نفال به‌ره‌و ته‌بایی‌و یه‌كڕیزی نه‌چن، ئه‌وا هه‌تا هه‌تایه‌ گه‌لی سته‌مدیده‌ی ئه‌نفال‌و كیمیاباران نائومێد‌و دڵڕه‌نجاو ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/04/2011 : 12:47:42
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان‌و، یه‌كێك له‌ مامۆستا خامه‌ ره‌نگینه‌كانی رزگاری له‌ كه‌لار، له‌ نووسینێكیدا بۆ سایتی (زانایان)، كه‌ له‌ به‌شی بیر‌و رای نووسه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پێی وایه‌ سه‌دام دژی ئایین بوو، بۆیه‌ هه‌ر كارێكی باشی بكردایه‌ به‌ناوی خۆی ناو ئه‌نا، وه‌ك (مستشفى صدام- حى البعث-مدينة الثورة-سد صدام-نهر القائد)، به‌ڵام هه‌ر كارێكی دزێو‌و قێزه‌ونی بكردبایه‌، به‌ناوی موسڵمانان ناوی ده‌نا، كوشت‌و بڕ‌و قه‌تل‌و عامی گه‌لی كوردی ناو ده‌نا (ئه‌نفال)، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆكێته‌ی شیعه‌ مه‌زه‌به‌كانی پێ‌ ده‌كووشتن ناوی ده‌نا (حوسێن) به‌م كاره‌ش ده‌یویست، له‌لایه‌ك ئه‌و دینه‌ ناشیرین بكات، له‌لایه‌كیش ده‌یویست كاره‌ قێزه‌ونه‌كانی خۆی بشارێته‌وه‌.

مامۆستا ئیدریس له‌ كۆتایی نووسینه‌كه‌ی روو ده‌كاته‌وه‌ ده‌سڵاتدار‌و كاربه‌ده‌ست‌و هه‌موو حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، كه‌ یادی ئه‌نفال ده‌بێ ببێته‌ هه‌وێنی یه‌كڕیزی‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌، مامۆستا ئیدریس ده‌ڵێت: (له‌یادی ئه‌مساڵیشدا روو ده‌كه‌مه‌ هه‌مووان، به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌ خه‌مخۆره‌كان، حیزبه‌ سیاسیه‌ تێكۆشه‌ره‌كان، تاك ‌و كه‌سایه‌تیه‌ كاریگه‌ره‌كان، دڵنیام به‌ ئه‌زمونی ته‌مه‌نی ڕابوردو تازه‌تان، ده‌زانن كه‌ ناحه‌ز‌و دووژمنانی گه‌له‌گه‌مان له‌پێناوی دژایه‌تی كردن‌و زه‌وت كردنی مافه‌كانمان یه‌كبه‌ره‌‌و یه‌كده‌نگن، تكایه‌ ئێوه‌ش له‌ پێناوی پارێزگاری كردن له‌ ناوی پیرۆزی كوردستان، پارێزگاری له‌یه‌كگرتووی ماڵی كورد بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت برینی كورد قڕانی به‌ناو ئه‌نفال ساڕێژ ببێت، ئه‌گه‌ربه‌ڕاستی ده‌تانه‌وێت فرمێسكه‌ گه‌رم‌و ناشاده‌كان ووشك ببنه‌وه‌ ئه‌وا ته‌نها به‌ ته‌بایی‌و یه‌كڕیزی ، به‌لێبوردن‌و لێكگه‌یشتن ده‌كرێت، دووا جار ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن ئه‌وا هه‌تا هه‌تایه‌ گه‌لی سته‌مدیده‌ی ئه‌نفال‌وكیمیا باران نا ئومێد‌ودڵڕه‌نجاو ده‌كه‌ن).

درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌ له‌ ناو بابه‌ته‌كانی نووسه‌ران بخوێنه‌وه‌.