ئا: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی‌و مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 14/4/2011 له‌ژێر چاودێری به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی‌و، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌په‌ڕ له‌مانی كوردستان‌و، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی كه‌سایه‌تی‌و مامۆستایانی ئاینی، راگرایه‌تی په‌یمانگه‌كانی زانسته ئیسلامیه‌مكانی هه‌رێًمی كوردستان دووه‌م ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی وتاری هاوچه‌رخی بۆ قوتابیانی په‌یمانگاكانی هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر‌و دهۆك‌و سوله‌یمانی‌و ئاكرێ، له هۆڵی زانایانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان رێكخست.
سه‌ره‌تای ڤیستیڤاڵ به چه‌ند ئایه‌تێك له‌قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد‌و، دواتر وتاری به‌خێرهاتن له لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عمر عبدالله سێبه‌ردانی راگری په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كانی به‌یانیانی هه‌ولێر خوێندرایه‌وه، پاشان وتارێك له‌لایه‌ن به‌رێز كامیلی حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی خوێندرایه‌وه‌و، تێیدا وێڕای ده‌ست خۆشیكردن له‌ستافی به‌ڕێوه‌بردنی ڤیستیڤاڵه‌كه رۆلی زانایانی ئاینی‌و یه‌كێتی زانایانی ئاینی له ئاست بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ئیسلامی‌و، دانه‌بڕانیان له پێشهات‌و پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان به‌رز نرخاند‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌ك هه‌لوێستی‌و ته‌بایی زانایان كرده‌وه‌و، گوتی: مامۆستایان هه‌میشه پێشه‌نگ بووینه‌و پێشه‌نگیش ده‌بن.
له‌كۆتایی وتاره‌كه‌شی داوای له یه‌كێتی زانایان كرد له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌جوانانه‌ی كه بینیویانه له‌سه‌ری به‌رده‌وامبن‌و درێژه‌ی پێبده‌ن.
دواتر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له وتارێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م ڤیستسڤاڵه ده‌ربڕی‌و، پشتیوانی یه‌كێتی زانایانی بۆ ئه‌م جۆره چاڵاكیانه ده‌ربڕی، هه‌روه‌ك داواشی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرد، كه گرنگی به قوتابیانی ئاینی‌و په‌یمانگا ئیسلامیه‌كان بدات.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانی به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌نابێت كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفال له‌یاد بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت پاڵنه‌رمان بێت بۆكاری چاكتر‌و یه‌كڕیزی‌و ته‌بایی‌و، داواشی له زانایانی ئاینی كرد كه له‌وتاره‌كانیان باس له‌و كاره‌ساته بكه‌ن، كه‌به باگڕاوه‌ند‌و ناوی ئاینیه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئینجا له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌ڕله‌مانی كوردستان، وتارێك پێشكه‌شكراو به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر كاریگه‌ری وتاری هه‌ینی كرده‌وه‌و، به‌هونه‌ر وه‌سفی كرد‌و، گوتی: ده‌بێت مامۆستایانی ئاینی چاوساغی خه‌ڵك بن نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه و ته‌وجیه كراوبن .
دواتر ده‌ستكرا به‌خوێندنه‌وه‌ی وتار له‌لایه‌ن قوتابیانی به‌شداربووی ڤیستیڤاڵ‌و، له‌كۆتاییشدا لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ناوی هه‌رسێ براوه‌ی ڤیستیڤاڵی ئاشكراكرد‌و، خه‌ڵاتیان پێبه‌خشرا، كه بریتی بوون له‌م به‌رێزانه:
یه‌كه‌م: مامۆستا مه‌لا هه‌ندرێن حه‌مه ئه‌مین مه‌حمود – په‌یمانگا/ هه‌ولێر/ئێواران.
دووه‌م : مامۆستا مه‌لا رێبوار ئه‌میر زاهیر _په‌یمانگا/ هه‌ولێر/ئیواران.
سێیه‌م: مامۆستا مه‌لا شاكر سه‌لیم سمۆ _په‌یمانگا /دهۆك ئێواران.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مامۆستا هه‌ندرێن براوه‌ی یه‌كه‌می ڤیستیڤاڵ، خۆشحاڵی خۆی به‌و ڤیستیڤاڵه ده‌ربڕی‌و، گوتی: زۆر دڵم خۆشه كه ئه‌مڕۆ له‌م ڤیستیڤاڵه به‌شدارم‌و، پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ست هێناوه‌و، ناوبراو ئه‌م رۆژه‌ی به‌رۆژێكی خۆش له‌ژیانی خۆی وه‌سف كرد.
براوه‌ی دووه‌میش مامۆستا مه‌لا رێبوار زاهیر به‌هه‌مان شێوه بۆ سایتی زانایان گوتی: سوپاس بۆخودا كه توانیم پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنم، كه پارساڵ به‌هه‌مان شێوه له ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌م له په‌یمانگاكه‌م یه‌كه‌م بووم، به ڕاستی ئه‌م به‌شداربوونه‌م هێزێكی زۆری پێبه‌خشیم.
مامۆستا مه‌لا عه‌لی ئاشقولكه‌ش، كه قوتابی په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كانه‌و، له ڤیستیڤاڵه‌كه ئاماده‌بوو، زۆر خۆشحاڵ بوو به‌و چاڵاكیانه‌و، پێی وابوو ئه‌م هه‌نگاوانه زیاتر زاناینی ئاینی خۆشحاڵ ده‌كات‌و، هه‌ست به‌بوونی خۆیان ده‌كه‌ن‌و، پێشی وابوو كه ئه‌م ڤیستیڤاڵه كه له‌هۆلی یه‌كێتی زانایان به‌رێوه‌چوو خۆی له‌خۆیدا شتێكی جوانبوو، كه شانازیه بۆ هه‌موو زانایانی ئاینی. هه‌روه‌ك ئومێدیشی خواست، كه زیاتر په‌ره به‌م چاڵاكیانه بدرێت.
شایانی باسه: ڤیستیڤاڵه‌كه به سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێهات، بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان.