راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 12/4/2011 شاندێكی باڵای به‌رێوه به‌رایه‌تی ئاسایشی شه‌قڵاوه، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز كاك دلشاد میران به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی شه‌قڵاوه‌و شاندێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس‌و كارگێڕانی لقه‌وه پێشوازییان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا باس له‌م دۆخه تازه‌یه‌ی نێو هه‌رێمی كوردستان كرا‌و، هه‌ردولا هاوڕابوون كه زه‌روره هه مولایه‌ك به‌وپه‌ڕی دلسۆزی‌و مه‌سئولیه‌ته‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ین‌و، گیانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و ئاسایشی هه رێم بپارێزین.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی شه‌قڵاوه، رۆڵی مامۆستایانی ئاینی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و، سه‌قامگیری كوردستان‌و، گوتاری ئاشتی ئامێزی مینبه‌ره‌كان، به تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری شه‌قلاوه به‌رزنرخاند.
|