دوای ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا، قه‌شه (رۆجه‌ر ڤانگیلۆف) دانی به‌وه‌نا كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر منداڵان، كڵێسای كاسۆلیكی له به‌لجیكا، وێڕای نیشاندانی سه‌رسوڕمان‌و دۆش دامانی خۆی، داوای لێبوردنی له گه‌لی به‌لجیكا كرد.
ئه‌مه‌و له به‌رنامه‌كه‌دا قه‌شه‌ی ناوبراو، به درێژی باسی ژیانی خۆی كرد‌و، دوپاتیكرده‌وه كه: بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ منداڵان هه‌بووه‌و، خۆیشی به تاوانبار نازانێ، چونكه منداڵه‌كان به‌م كارانه‌ی ڕازی بوون!!!
شایانی باسه: ئه‌م وتانه‌ی قه‌شه رۆجه‌ر، ده‌نگی ناڕه‌زایی‌و گله‌یی خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رزكرده‌وه‌و، له لایه‌ن خۆیه‌وه (ئیف لایپریم)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا، وێڕای ئیدانه‌كردنی باسه‌كه، رایگه‌یاند: كه ئه‌م كاره قه‌بوڵ ناكرێ.
له لایه‌ن خۆیشیه‌وه كڵێسا بڕیاریدا، كه ده‌بێ قه‌شه چاره‌سه‌ری رۆحی‌و ده‌روونی وه‌ربگرێ.
|